لە ھۆڵی شانۆی شارەوانی گەورەی دیاربەکر سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "ئاشتی رۆژھەڵاِتی ناوەڕاست و ئیسلام و دیموکراسی" ساز کرا.
تاران ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
عه‌للامه دکتۆر عبدالکریم زیدان، له گه‌وره زانایان و بانگخوازانی ئه‌ھلی سوننه‌تی عێراق ڕۆژی دووشه‌مه له شاری سه‌نعای پێته‌ختی یه‌مه‌ن کۆچی دوایی کرد.
فەرهەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسی، بە زۆرینەی دەنگ فێرکردنی زمانی زگماکی لە ئێرانی رەتکردەوە و ئەو مەسەلەی وەک پیلانێک دژ بە زمانی فارسیی لەقەڵەم دا.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە مەسعود بارزانی له ئه‌لمانیا له نزیکەوە لە ته‌ندروستیی مام جه‌لالی پرسیوەتەوە.
شرۆڤه‌کاری ڕساڵهی نووری نه‌وڕه‌سی:
جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ئه‌ندێشه‌کانی شێخ سه‌عید له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاردێنن
مه‌تین کاراباش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ئه‌ندێشه ئاینییه‌کانی به‌دیعولزه‌مان سه‌عید کوردی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سڵه‌حه‌تی سیاسی خۆیان، به شێوه‌یه‌کی خراپ به‌کار ده‌به‌ن.
پاڵێوراوی نێزیک له په‌که‌که، له ئامه‌د که‌وتۆته پێشه‌وه‌ی پاڵێوراوی سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، به‌ڵام له چه‌ند شاری دیکه‌ی کوردنشیندا، ڕه‌کابه‌رییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی پاڵێوراوانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه و که‌وتوونه‌ته پێشه‌وه.
عه‌باس که‌مه‌ندی ھونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ۱‌ی جۆزەردانی ۹۳ی ھه‌تاوی له ته‌مه‌نی ۶۲ ساڵی به‌ھۆی سه‌کته‌ی دڵه‌وه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ناوه‌ندی ھه‌واڵنێری ئاژانسی ئه‌نادۆڵی تورکیا سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ چه‌ن چه‌كدارێكی نه‌ناسراو په‌لاماریان دایه سه‌ر ئۆتۆمبێلی خێزانی سه‌رۆك كۆماری لابراوی میسری – دكتۆر محمد مورسی - و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان لێ دزین, ئه‌مه له کاتێکدا بوو كه‌دوو كوڕی مورسی و شۆفێره‌كه‌یان لهشهقامێكی قاهیره‌ی پایته‌ختدا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ڕاگرتبوو.
محمد ابراھیم وه‌زیری ده‌وڵه‌تی کوده‌تای میسر ڕایگه‌یاند به‌ھۆی گه‌رمای ھه‌وا و به‌ڕۆژوو بوونه‌وه زۆرێ له‌خه‌ڵک له ڕۆژی دووشه‌ممه به‌شداریان له ده‌نگدانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری نه‌کرد. محمد ابراھیم که به یه‌کێ له دوو کۆڵه‌که‌ی بنه‌مایی کوده‌تای نیزامی ده‌ناسرێ له گفتگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی CBC که ئێواره‌ی دووشه‌مه به‌رێوه چوو، به‌م جۆره لێکۆڵینه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌چوونی لاوازی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر کرد : له کاتژمێره‌کانی سه‌ره‌تایی دا خه‌ڵک به‌زۆری به‌شداریان کرد به‌ڵام به ھۆی گه‌رم بوونی ھه‌وا ورده ورده به‌شداری خه‌ڵک لاواز بووه.
مه‌سعوود بارزانی، ھه‌ڕه‌شه‌ی کرد که بێت‌و مالکی بۆ جاری سێھه‌م ببێته سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته، سه‌ربه‌خۆیی فیدڕاڵی کوردستان له عێراق ده‌خاته ده‌نگی گشتی.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل