ده‌وڵه‌ت گه‌شه‌ی ناوچه بێبه‌شه‌کان بخاته یه‌که‌مایه‌تی به‌رنامه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی کوردستان له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، خه‌خت ده‌کات له‌سه‌ر پێویستی گرینگی پێدان‌و گه‌شه‌ی ئابووری ناوچه بێبه‌شه‌کان له بودجه‌ی وڵات و به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌ت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: محه‌مه‌د به‌یاتیان، نوێنه‌ری خه‌ڵکی بیجار و به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی کوردستان له مه‌جلیس له سه‌روبه‌ندی داڕشتن و به‌ستنی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران وێڕای ئاماژه به پێویستی له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناوچه بێبه‌شه‌کانی ئێران، جه‌ختی کرده‌وه ده‌بێ گرینگی پێدان و گه‌شه‌ی ئه‌م ناوچه‌یانه بخرێته یه‌که‌مایه‌تی به‌رنامه‌ی کاره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ هه‌ڵاوسانی ئابووری به ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رز بۆته‌وه و کێشه‌ی کار و دامه‌زراندنیش به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له ناوچه‌کاندا ده‌بیندرێت و هه‌ندێ جار وادیاره که به‌ڕێوه‌به‌ران به گوێره‌ی پێویست له بواری ئابووریدا توانا نین، یان ئه‌وه‌ی به ئانقه‌ست گرینگی ناده‌نه باری ئابووری له ناوچه بێبه‌شه‌کان.
جه‌ختیشی کرده‌وه که کاتێک ده‌وڵه‌تی ئێران خۆی به ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئۆمید دهناسێنێیت ئه‌وا پێویستیشه ته‌دبیری دیاری کردنی یه‌که‌مایه‌تی کاره‌کانیش ڕه‌چاو بکرێت.
داواشی کرد: له داڕشتنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 1393ی ئێران گرینگی تایبه‌تی بدرێته ناوچه بێبه‌شه‌کانی وڵات.
شیاوی ئاماژه‌یه، به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، ده‌وڵه‌ت ئه‌رکدار کراوه‌ته‌وه که تا 6ی دیسێمبێر/ 15ی سه‌رماوه‌ز پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 1393 بخاته به‌رده‌ستی مه‌جلیس.
بۆچوونه‌کان