جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌خت له‌وه ده‌کات که هه‌موو هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێته‌دی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس،ئێسحاق جه‌هانگیری له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووک نووسی: له دیدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له چالاکانی سیاسی کوردستان دۆخی تایبه‌تی ئه‌و پارێزگایه‌یان تاوتوێ کردووه.
ڕاشیگه‌یاند که چالاک کردنه‌وه‌ی یه‌که‌کانی پیشه‌سازی که ئێستا نیوهداخراوه و گه‌شه‌ی کوردستان له بواری ئابووری و پیشه‌سازی و هه‌روه‌ها ئاوڕدانه‌وه و به کارگیری هێزه ناوچه‌ییه‌کان و نه‌هێشتنی هه‌ڵاوارده‌یی و پاراستنی مافی شارۆمه‌ندی له‌و ته‌وه‌رانه بووه که له‌و دیداره‌دا باس کراون.
جه‌هانگیری ڕاشیگه‌یاند که هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردستان جه‌ختیان له‌وه کردووه که به‌یانییه‌ی ڕۆحانی له‌سه‌ر مافی که‌مینه مه‌زه‌بی و ئیتنیکییه‌کان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی کورد و سوننه‌ی ئێران ده‌نگ به حه‌سه‌ن ڕۆحانی بده‌ن و ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م وه‌ڵامی ئه‌و متمانه‌یه بداته‌وه.
جه‌ختی کرد که بۆ پاراستنی ئه‌و هیوا و متمانه‌یه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان به ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی هه‌یانه ئه‌رکی هه‌موو کاربه‌ده‌ستانه که به‌ش به حاڵی خۆیان هه‌وڵ بده‌ن و ڕێگا بکه‌نه‌وه بۆ هاتنه‌دی داخوازییه ڕه‌واکانی ئه‌و هاووڵاتیانه.
بۆچوونه‌کان