إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ئیسلاح‌وێب

  • به‌ پێی ناوه‌ندی ھه‌واڵنێری ئاناتۆلی تورکیا دوای کۆمەڵکوژیەکەی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا سێ رۆژ پرسەی راگەیاند و ئاڵای ئەو وڵاتە ھێنرایە خوارەوە. بولەند ئارنچ جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی حکومەتی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران روونکردنەوەیدا و تیایدا نەفرەتی لە ھێرش و کۆمەڵکوژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین لە غەززە کرد.

    نووسه‌ر:
    ھه‌واڵنێری ئاناتۆلی
  • له‌لایه‌ن چه‌ن ھه‌کێرێکی نه‌ناسراو پێگه‌ی فه‌رمی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان تووشی په‌لامار بوو. به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئيسلاح، پێگه‌ی فه‌رمی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان به‌ سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر یوسف قه‌رزاوی و ئه‌مینداری گشتی دکتۆر عه‌لی محێدین قه‌ره‌داغی که‌ ناوه‌نده‌که‌ی له‌ شاری دۆحه‌ پێته‌ختی وڵاتی قه‌ته‌ردایه‌، له‌لایه‌ن ھه‌کێره‌ نه‌ناسراوه‌کانه‌وه‌ ھێرش کرایه‌ سه‌ری.

  • * نوێنه‌ری سازمانی نێونه‌ته‌وه‌یی : ده‌نگی ئێوه‌ ده‌گه‌یێنمه‌ ئه‌ندامانی شۆڕای ئه‌منی کۆمه‌ڵێ له‌ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران و چالاکانی مه‌ده‌نی به‌ ئاماده‌بوون له‌ به‌رامبه‌ر بنکه‌ی سازمانی نێونه‌ته‌وه‌ی له‌ تاران، ناڕه‌زایی خۆیان سه‌رباره‌ت به‌ کوژرانی خه‌ڵکی غه‌ززه‌ له‌ لایه‌ن سپای ڕژێمی زایۆنیستی ده‌ربڕی.

  • قاهره- رأی الیوم شێخ محمد العریفی بانگخوازی عه‌ره‌بستانی، حه‌ماسی به‌ شیاوی یه‌کێ له‌ فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زانی. له‌ گرته‌یێکی ڤیدیۆیی که‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی یوتیۆب بڵاو بووه‌ته‌وه‌ به‌ ئاماژه‌ بۆ فه‌رمووده‌ی «لا تزال طائفة من أمتی ظاهرین على الحق لعدوهم قاهرین، لا یضرهم من خالفهم إلا أصابهم من لأواء، وهم کالإناء بین الأکلة حتى یأتیهم أمر الله وهم کذلک، قالوا: یا رسول الله وأین هم؟ قال: ببیت المقدس وأکناف بیت المقدس» ڕایگه‌یاند : له‌ یه‌کێ له‌ فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) باس له‌ بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فه‌له‌ستین (حماس) کراوه‌.

  • سەرۆك وەزیرانی توركیا خەڵاتی جولەكەكانی بۆ كۆنگرەی جولەكەی ئەمریكی گەڕاندەوە كەلە ساڵی ٢٠٠٤ پێی بەخشرابوو. باڵیۆزی توركیا لە واشنتۆن سەردار كڵیچ، لە رێگەی پەیامێكەوە وەڵامی كۆنگرەی جولەكەی ئەمریكی لەبارەی داواكاری گەڕاندنەوەی خەڵاتی رێزلێنان كەلە ساڵی ٢٠٠٤ بە ئەردۆغانیان بە خشیبوو دایەوە. لەو نامەیەی كە بۆ سەرۆكی كۆنگرەی جولەكەی ئەمریكایی جاك رۆسێن نێردراوە، ئاماژە بەوە كراوە كە كۆنگرەی جولەكەی ئەمریكی بێدەنگ بووە لە كاولكاری و سیاسەتی وەحشیگەرانەی حكومەتی ئیسرائیل.

  • سه‌عیده‌ وارسی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆھۆی لایه‌نگری وڵاته‌کەی له‌ په‌لاماره‌کانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵکی غه‌ززه‌، ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌. ئه‌م وه‌زیره‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی «تویته‌ر»دا نووسی : به‌داخێکی زۆره‌وه‌ نامه‌ی ده‌سکێشانه‌وه‌م پێشکه‌شی ده‌یڤید کامێڕۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا کرد ... چونکوو نه‌مه‌توانی زیاتر له‌مه‌ سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌م دژی غه‌ززه‌ قبوڵ بکه‌م.

    نووسه‌ر:
    پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب
  • به‌پێی ڕاپۆرته‌کان به‌ھۆی نەبوونی نان و ئاو زیاد له‌ 40 مناڵ گیانی خۆیان له‌ ده‌س دا. زیاد له‌ 25 ھه‌زار مناڵیش له‌ سه‌ر به‌رزایی کێوه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ڕووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه‌. پاش په‌لاماری تیرۆریسته‌ ته‌کفیری و به‌عسیه‌کانی داعش بۆ ناوچه‌ی شه‌نگاڵ له‌ پارێزگای موسڵی عێراق، زیاد له‌ 300 ھه‌زار دانیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ڕوویانکرده‌ ھه‌رێمی کوردستان.

    نووسه‌ر:
    ھه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب
  • به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ میدیا توركیه‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رایی‌ كۆتایی‌ پێهاتوه‌ و ئه‌ردۆغانیش به‌جیاوازیه‌كی‌ زۆر له‌ێشه‌وه‌یه‌ و به‌وپێيه‌ش، ده‌بێته‌ دوازده‌يه‌مين سه‌رۆك كۆمارى توركيا. ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-8-2014 ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری له‌ توركیا به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانیش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌پێشه‌وه‌ی‌ ڕكابه‌ریه‌كانیه‌تی‌ وتوانیویه‌تی‌ ده‌نگی‌ پێویست بهێنێت بۆ گرتنه‌ ده‌ستی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌و وڵاته‌.

    نووسه‌ر:
    ھه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب
  • دینا زه‌که‌ریا که‌ ڕۆژنامه‌نووسێکه‌، به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای تورکیا و سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان (عدالت و توسعە) له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕه‌قیبه‌که‌ی دا، ئیحسان ئۆغڵو له‌خه‌ڵکی تورکیا پیرۆزبایی کرد.

  • پیرۆزبایی دکتۆر قه‌ره‌زاوی له‌ ئەردۆغان : دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌ ھه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاتە، پیرۆزبایی لێ کرد. قه‌ره‌زاوی به‌ ئاماژه‌ به‌ دەسپێکی سه‌رده‌مێکی نوێ له‌ مێژووی تورکیادا وتی : ئه‌ردۆغان نه‌ ته‌نیا خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی تورک، به‌ڵکوو خۆشه‌ویستی ھه‌موو عه‌ره‌به‌کان و ئوممه‌تی ئیسلامیشه‌. http://www.timeturk.com/tr/2014/08/13/karadavi-den-muslumanlara-erdogan-... ته‌قینه‌وەی خۆکوژی له‌ نزیکی ماڵی حه‌یده‌ر عیبادی :

    نووسه‌ر:
    ھەواڵەکانی ئیسلاح وێب