دەسەڵاتدارانی بەنگلادیش شێخ مەلا عبدالقادر سەرۆکی جەماعەی ئیسلامی بەنگلادیش و ئەندامی یەکیەتی جیهانی زانایانی موسوڵمانی لەسێدارەدا..

دوای ئه‌وه‌ی  عه‌بدولقادر مه‌لا، گشتی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی به‌نگلادش له‌  له‌سێداره‌درا ، خه‌ڵك له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیان به‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كرد.

خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و دووكانیان سووتاند و هێرشیان كرده‌ سه‌ر پۆلیس. 

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاند ئه‌و هێرشانه‌ كه‌مینه‌ی هندۆسیان كردۆته‌ ئامانج و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌سێداره‌دانی عه‌بدولقادر مه‌لا ببێته‌ هۆی ئاڵۆزی زیاتر له‌ وڵاتدا به‌تایبه‌ت كه‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكبۆته‌وه‌.

عه‌بدولقادر مه‌لا به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردن شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادیش له‌ پاكستان، له‌ لایه‌ن دادگایی نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانه‌وه‌ سزای زیندانی هه‌تایی هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، 

به‌ڵام دواتر ناوبراو داوای پێداچوونه‌وه‌ی به‌ سزاكه‌ی كردبوو، دادگای باڵای به‌نگلادیشیش له‌ 17 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ سزاكه‌ی له‌ زیندانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه‌ گۆڕیبوو بۆ له‌سێداره‌دان