خاتوو ته‌وه‌کول که‌رمان : ئافه‌رین بۆ محه‌مه‌د مۆرسی و بزاڤی ئیخوان ئه‌لموسلمین و ھه‌ڵوێستی مامناوه‌ندی ئه‌وان ... ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر کوده‌تاچیه‌کاندا خۆڕاگری و لهسهرخۆییان پیشان نه‌دایێ ئێستاکه میسر ببو به وێرانه.
خاتوو ته‌وه‌کول که‌رمان چالاکی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبێل له به‌شی سوڵح و ئاشتی دا ده‌سخۆشی و ماڵئاوایی خۆی پێشکه‌شی دکتۆر محه‌مه‌د مۆرسی و بزاڤی ئیخوان ئهلمۆسلمین کرد، ئه‌ویش له‌به‌ر خۆڕاگری له‌سه‌ر خۆ و دووره‌په‌رێزی له توند و تیژی به‌رامبه‌ر ھێزه چه‌کدار و نیزامیه‌کانی میسر.
«توکل کرمان» له تویتێردا نووسی که : موحه‌مه‌د مۆرسی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ھه‌ڵبژارده‌ی میسر بوو که به زۆر و کوده‌تا لایان برد و دزرا به‌ڵام بۆ پشتگیری له پۆسته‌که‌ی ھیچکام له نه‌یاره‌کانی نه‌کوشت. ھه‌رچه‌ن له بزاڤێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیخوان و لایه‌نگرانی پشتگیریان لێ ده‌کرد و ئه‌گه‌ر بیان ویستایێ به ئاسانی ده‌یان توانی میسر به‌ره‌ولای کێشه و بشێوی به‌رن. بۆیه ده‌ڵێم : ئافه‌رین بۆ مۆرسی و بژی ئیخوان
«توکل کرمان» ئاوا له محه‌مه‌د مۆرسی باسی کرد که نێلسۆن ماندێلای وڵاته عهربهکانه و حیزبی «ئازادی و عه‌داله‌ت» ڕۆڵی حیزبی نیشتمانی ئافریقای باشوور ده‌گێڕێ و ئه‌م ڕاستیه که مۆرسی ھه‌مان ماندێلای عه‌ره‌به‌کانه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاشکراتر و ڕوون تر ده‌بێت.
بۆچوونه‌کان