مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی قورئانی، مامۆستا و پێش نوێژی مزگه‌وتی حاجی که‌ماڵی شاری سه‌قز و یه‌کێ له مامۆستایان به‌ناویه‌ی کوردستان دوای یه‌ک حه‌فته ئێش و ئازار، سه‌ر له به‌یانی جومعه 15ی سه‌رماوه‌ز کۆچی دوای کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب له سه‌قزدا، مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د قورئانی که به ھۆی ڕووداوی ھات و چۆ له ڕێگه‌ی دیوانده‌ره - سه‌قز خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تووشی برینداری بوون، دوای یه‌ک حه‌فته ئێش و ئازار به‌ره‌و لای خوای خۆی گه‌ڕاوه.
ته‌رمی ئه‌و خوالێخۆشبووه، شه‌وی جومعه له شاری سنه‌وه بۆ سه‌قز گه‌ڕاوه و به ئاماده‌بوونی لایه‌نگران و خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک و ھه‌روه‌ھا خه‌ڵکێکی زۆر دوای نوێژی خه‌وتنان به‌خاک سپێردرا.
له ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌م خوالێخۆشبووه خه‌ڵکێکی زۆر له شاره‌کانی سنه، دیوانده‌ره، بۆکان، بانه، سابڵا‌غ (مه‌ھاباد)، سه‌رده‌شت، دێگولان، کرماشان، پاوه، مه‌ریوان و ھه‌روه‌ھا ھه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌شداریان کرد.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا مامۆستا ئه‌حمه‌د نێعمه‌تی، مامۆستای به‌ناوبانگی زانکۆ و له گه‌وره پیاوانی ئه‌ھلی سوننه‌ت، وێڕای ده‌ربڕینی پرسانه و سه‌رخۆشی خۆی، ڕێزی تایبه‌تی له پله و پایه‌ی زانیاری مامۆستا و ھه‌روه‌ھا پله و پایه‌ی ئه‌و خوالێخۆشبووه له‌ناو خه‌ڵکدا کرد. مامۆستا نێعمه‌تی زانایانی ئیسلامی به نموونه‌ی سه‌بر و خۆڕاگری له ڕێگای خودادا ناو برد و یه‌کێ له ڕێگاکانی زیندووکردنه‌وه و ئیحیای دینی به گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و لای ڕێبازی مزگه‌وت، حوجره، زانیایان و شوێنکه‌وتنی ئه‌وان ناو برد.
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی که له دانیشتنی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان له قه‌ته‌ردا بوو، به شێوه‌ی ته‌له‌فوونی پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا قورئانیه‌وه گرت و پرسه و سه‌ره‌خۆشی لێکردن. بۆ ئه‌و خوالێخۆشبووه به‌رزی پله‌و پایه‌ی قیامه‌تی ئاوات خواست و بۆ به‌جێماوان سه‌بر و خۆڕاگری و بۆ بریندارانی ئه‌م ڕووداوه له خوای میھره‌بان شیفای داوا کرد.
جێگای باسه که له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، بێجگه له مامۆستایانی مزگه‌وته‌کانی شاری سه‌قز و شاره‌کانی ده‌ور و به‌ر، که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌کان وه‌ک مامۆستا سه‌لاح محه‌مه‌د به‌ھائه‌دین، ئه‌مینداری پێشووی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، دکتۆر عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی، مامۆستا شێخ ئیبراھیم مه‌ردۆخی له مه‌ریوان، دکتۆر ئه‌حمه‌د نێعمه‌تی مامۆستای زانکۆ، کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی چالاکی ئایینی، مامۆستا ڕه‌سوڵ ئه‌بولمحه‌مه‌دی ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، کاک محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیان به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای کوردستان و .... به‌شداریان کرد.
کاک محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیان به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای کوردستان به نیابه‌ت له جه‌ماعه‌ت و ھه‌روه‌ھا بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا قورئانی به‌خێرھاتنی میوانه‌کانی کرد و له خوای گه‌وره‌ش بۆ ئه‌و خوالێخۆشبووه داوای ڕه‌حمه‌ت و بۆ به‌جێماوان سه‌بر و خۆڕاگری داوا کرد.
مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د قورئانی کوڕی مامۆستا مه‌لا عه‌باس له ساڵی 1323 له دێی نجنێی سه‌روو سه‌ر به شاری بانه ھاته دونیاوه. له منداڵیه‌وه له خزمه‌تی زانایانی ئایینی به‌ناو بانگ بوو و له ساڵی 1344 و له ته‌مه‌نی لاوه‌تیدا له خزمه‌ت حاجی مامۆستا مه‌لا سه‌ید سه‌لام سه‌لاسی (روستای گه‌نگێ) ئیجازه‌ی علومی شه‌رعی وه‌رگرت و له ساڵی 1346 تا 1392 به ماوه‌ی 46 ساڵ له مزگه‌وتی حاجی که‌ماڵی شاری سه‌قز خزمه‌تی قورئان و شه‌رع و خه‌ڵکی کرد.
له‌م خوالێخۆشبووه چه‌ن کتێب و وه‌ڕگێڕان به‌جێماوه :
ـ هزار سنت پيامبر در شبانه‌روز
ـ صفات پانزده‌گانه منافقون در قرآن
ـ وه‌رگێڕانی اصول الدعوة شێخ عبدالکریم زیدان
ـ وه‌رگێڕانی به‌شی یه‌که‌می کتێبی فقه المنهجي و ...
بۆچوونه‌کان
hosain
19 آذر 1392 - 05:07یاڕه‌بی خوا عافوی کا پیاوێکی زۆر به‌دین و زۆر له‌سه‌ر خۆ بوو ڕۆحی شاد بێ....
hosain
19 آذر 1392 - 08:37یاڕه‌بی خوا عافوی کا پیاوێکی زۆر به‌دین و زۆر له‌سه‌ر خۆ بوو ڕۆحی شاد بێ....