فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی که‌مێک پێش ئێستا له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین کۆچی دوایی کرد.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: نیوکاتژمێر له‌مه‌پێش فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له مه‌سیف سه‌لاحه‌ددین به نه‌خۆشیه‌کی کت‌وپڕ کۆچی دوایی کرد.
له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت که ته‌رمه‌ی فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که خۆی وه‌سیه‌تی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له رێوڕه‌سمێکی فه‌رمی و به‌شکۆدا به‌خاک بسپێردرێت.
لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا لەسەر رێکه‌وتنێکی مه‌بده‌ئی 24/8/2013ی دیاری کرد بۆ بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیە، ئه‌گه‌ر زروفێک نه‌یه‌ته پێشه‌وه بۆ دواخستنی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەولێر، پێنجشەممە 1/8/2013 کۆبونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کوردستان له شاری هه‌ولێر، به‌رێوه‌چوو کە تێیدا کات، ماوه و شوێنی کۆنگره‌که دیاری کرا.
ده‌ستپێکی سه‌رۆک کۆماریی ڕۆحانی/ ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی 2922 ڕۆژه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
خولی سه‌رۆک کۆماریی حه‌سه‌ن ڕۆحانی چه‌ند کاتژمێرێکی تر ده‌ستپێده‌کات و 8 ساڵ سه‌رۆکایه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م و ده‌یه‌می ئێران کۆتایی دێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئه‌گێست/ 12ی گه‌لاوێژ، ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی شێخ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری حه‌وته‌می ئێران ده‌ستپێده‌کات وسبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت .
شاعێری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س که‌مێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد.
پاش ئه‌وه‌ی له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه شاعیری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی وڵاتی سوید کرا، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوەو کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەسی راگەیاند
سه‌رۆک کۆماری ئێران ناوی ئه‌ندامانی پێشنیارکراوی خۆی بۆ کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م به مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕاگه‌یاند.
ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له حوکمێک‌دا مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێرانی کرده ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاریکردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی یه‌کشه‌ممه 4ی ئه‌گێست له حوکمێک‌دا، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی کرده ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاری کردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی.
سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، به ئاماژه به‌وه‌یکه چاره‌سه‌ریی پرسی ناڤۆکی وڵاته‌که‌ی پێویستیی به ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه، ڕایگه‌یاند تاران ئاماده‌یه ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌به‌رچاو بگرێت.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئه‌گێست، له ئه‌وه‌ڵین پرێس کۆنفڕانسی به به‌شداریی هه‌واڵنێرانی ناوخۆیی و بیانی له‌سه‌ر به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به تیرۆته‌سه‌لی قسه‌ی کرد.
NNSROJ: کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگیی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ سەرکۆماری تازە بە دەستەڵات گەیشتووی ئێران، ڕای دەگەیەنن کە دانیشتوانی هەرێمە پەراوێزەکان چەندین دەیەیە بوونەتە ئامانجی هەڵاوردن" و داواش لە ناوبراو دەکەن بەندە کارپێنەکراوەکانی قانوونی ئەساسی جێبەجێ بکات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند که به ئامانجی پاراستنی ئاژه‌ڵانی دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ 5 هه‌زار لیتر ئاوی شیرین براوه‌ته دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌که و له داهاتوویه‌کی نێزیکدا ده‌ریاچه‌که له ئاژه‌ڵان چۆڵ ده‌کرێت.
"کۆنگرەی تەسەوف له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى و قادرى له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت و تێیایدا زیاتر له 600 که‌سایه‌تی ناسراوی ئایینی و عێرفانی له وڵاتانی جیهان به‌شدارن و بڕیاره چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌سه‌وف پێشکه‌ش بکرێ."
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb