فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی که‌مێک پێش ئێستا له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین کۆچی دوایی کرد.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: نیوکاتژمێر له‌مه‌پێش فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له مه‌سیف سه‌لاحه‌ددین به نه‌خۆشیه‌کی کت‌وپڕ کۆچی دوایی کرد.
له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت که ته‌رمه‌ی فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که خۆی وه‌سیه‌تی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له رێوڕه‌سمێکی فه‌رمی و به‌شکۆدا به‌خاک بسپێردرێت.
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ناوی ته‌واوی فه‌له‌که‌دین سابیر حه‌مود کاکه‌ییه و له‌ساڵی 1943 له‌شاری که‌رکووک له دایکبووه ، ئه‌ندامی یه‌که‌م خولی په‌رله‌مانی کوردستان بوه و هه‌روه‌ها له کابینه‌ی سێیه‌م و پێنجه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمدا، وه‌زیری رۆشنبیری بوه و دواتریش بوه‌ته راوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
بۆچوونه‌کان