ده‌ستپێکی سه‌رۆک کۆماریی ڕۆحانی/ ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی 2922 ڕۆژه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
خولی سه‌رۆک کۆماریی حه‌سه‌ن ڕۆحانی چه‌ند کاتژمێرێکی تر ده‌ستپێده‌کات و 8 ساڵ سه‌رۆکایه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م و ده‌یه‌می ئێران کۆتایی دێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئه‌گێست/ 12ی گه‌لاوێژ، ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی شێخ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری حه‌وته‌می ئێران ده‌ستپێده‌کات وسبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت .
بڕیاره ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له حسێنیه‌ی ئیمام به ئاماده‌بوونی سه‌دان سه‌رکرده و کاربه‌ده‌ستی باڵای وڵاتانی جیهان و گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازی و حکوومی کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌می ئێران بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له ئه‌مڕۆوه ده‌درێته حه‌سه‌ن ڕۆحانی.
کاتژمێر 17ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوایین ڕۆژی ده‌سه‌ڵات و چالاکی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌بێت له پۆستی سه‌رۆک کۆماریی ئێران پاش دوو هه‌زار و 922 ڕۆژ.
بۆچوونه‌کان