إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ئیسلاح‌وێب

  • به‌مه‌به‌ستی‌ كردنی‌ ده‌روازه‌ی‌ كێڵێ‌ به‌نێوده‌وڵه‌تی‌، ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

    به‌گوێره‌ی‌ نووسراوێكی‌ په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف له‌ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كه‌ له‌2ی‌ ئه‌یلولی‌ 2013 ئاراسته‌ی‌ هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هاوپێچێكی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كراوه‌، داواكاره‌ كه‌ ده‌روازه‌ی‌ كێڵی‌ له‌ناوچه‌ی‌ قه‌ڵادزێی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكرێته‌ ده‌روازه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.

  •  

    تورکیا تاک ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه؛ خوازیارانی ده‌وڵه‌تی دووه‌م بڕۆنه‌ شوێنێکی دیکه‌ 

    سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ لێدوانێکی خۆی بۆ کورده‌کانی شاری ئادیامان به‌ تانه‌ و توانجه‌وه‌ وه‌ڵامی داواکاری کورده‌کانی دایه‌وه‌ و جه‌ختی کرد که‌‌ تورکیا وه‌ڵاتێکی تاک ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌.

  •  

    سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌ به‌ گرینگایه‌تی ڕۆڵی ناوچه‌یی ئێران رایگه‌یاند که‌ له‌ نیۆیۆرک له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران دیدار ده‌کات.

    به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی CNN Turk، عه‌بدوڵڵا گویل له‌ کاتی سه‌فه‌ر بۆ نیۆیۆرک به‌ هه‌واڵنێرانی وت: وه‌ک دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ بڕیاره‌ دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیه‌که‌ی بکات.

  •  

     

    به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم، په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن.

    به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له‌ په‌یامه‌که‌یدا، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵکی کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند:"سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە و دەستکەوتێکی مەزنیشە بۆ گەلەکەمان."

  •  

    وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی١+٥ کۆبوونەوە لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکی ئێرانیان بە ئیجابی ڕاگەیاند و هەواڵی گرینگ لەو کۆبوونەوەیە, دیداری دووقۆڵی لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمەریکا بوو.

    بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕۆیتێرز: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ١+٥ (ئەمەریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمانیا)ی بە سازێنەر وەسف کرد.

    زەریف وتی:"دەمانەوێت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دڵنیابکەینەوە کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئاشتیخوازانەیە."

  • سەربەست مستەفا"، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئاکامی لە سەدا ٩٥ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستانی راگەیاند.

    ئەو ئەنجامە، پاش جیاکردنەوەی دەنگی هاووڵاتییان لە ٦٣٧٨ بنکەی دەنگدان کەوتۆتە دەست و بڕیارە ٥ لە سەدی باقیش، لە رۆژانی داهاتوودا رابگەیەنرێ، گەرچی بەگوێرەی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی ئاماژەپێکراو، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە هەژماری کورسییەکان پێک ناهێنێ.

  •  

    ئه‌ندازیار سه‌لاح عبدالمعبود، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی نوور و ھه‌روه‌ھا ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی 50 که‌سی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی میسر، دیانی به‌ فریو خواردنی حیزبه‌که‌ی له‌ ئه‌نجامی کوده‌تاکه‌ی میسر دا نا.

  •  ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، ته‌قینه‌وه‌کانی ھه‌ولێری ئیدانه‌ کرد و وتی: داڕێژه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ فڕیان به‌ مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ نییه‌.

  • دوێنێ چوارشه‌ممه‌، بان کیمۆن له‌ په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ناتوندوتیژیی ڕێکه‌وتی ۲ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۳، داوای له‌ شارومه‌ندانی جیهان له‌ هه‌ر کوێیه‌ک که‌ هه‌ن، کرد که‌ له‌ شه‌هامه‌تی که‌سگه‌لی وه‌ک مه‌هاتما گاندی ئیلهام وه‌ر بگرن.