ڕێوڕه‌سمی یادمانی كاره‌ساتی كیمیاباراني حه‌ڵه‌بچه و سه‌رده‌شت له هۆڵی ڕازی زانكۆی زانسته پزیشكیه‌كانی تاران به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا كه به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تیه فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌كانی كورد و له ساعت 3 پاش نیوه‌ڕۆ 9ی ڕه‌شه‌مه، به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی خوێندكارانی زانسته پزیشكیه‌كانی زانكۆی تاران و هاوكاری چالاكانی مه‌ده‌نی و خوێندكارانی دیكه‌ی زانكۆكانی شاری تاران له به‌شی «ده‌رمان سازی» زانكۆی زانسته پزیشكیه‌كان به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا «ناصح نقشبندی» سه‌باره‌ت به ژینۆسایدی میلله‌تی كورد و حه‌له‌بچه، هۆكاره‌كان و چۆنیه‌تی بێده‌نگی وڵاته‌كانی دیكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئاماده‌بوان باسی كرد.
دكتۆر «اسعد اردلان» چالاكی كورد و دانیشتووی تاران، سه‌باره‌ت به یاسا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مافی مرۆڤ له ڕووداوی شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی و كۆنواسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها گه‌وره‌یی كاره‌ساتی سه‌رده‌شت و حه‌ڵه‌بچه وتاری خوێنده‌وه.
دكتۆر «خالد توكلی» چالاكی سیاسی، ریشه‌ی كاره‌ساتی حهڵهبچهی به چاوخشاندنێك به مێژووی خه‌باتی سیاسی‌دا باسكرد. ئه‌و به پرسیارانێك وه ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئاوه‌ها كارهساتانێك له‌م به‌شه له زه‌مان دا ڕووی داوه و ئایا ده‌كرێ ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه له داهاتوودا دووپات كرێته‌وه، درێژه‌ی به وتاره‌كه‌ی دا. هه‌ر وه‌ها نه‌بوونی بارودۆخ و ئامێرانی دێمۆكراتیك چ له ناو كورده‌كان و چ له‌ناو دژه‌كانیان، به هۆكاری نه‌بوونی ئیراده میللی بۆ توێژینه‌وه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ڕووداوه ناو برد.
دكتۆر «رسول خزری» نوێنه‌ری شاره‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشار له په‌رله‌مانی ئێران، باسی له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م كارهساتهكرد. هه‌روه‌ها ده‌ستی نایه سه‌ر ڕه‌هه‌ندی پزیشكی غازه كیمیاویه‌كان كه له حه‌ڵه‌بچه و سه‌رده‌شت دا به‌كار هێنرا و باسی له‌و ئاسه‌واره خراپانه كرد كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژینگه، هزر و له‌شی ئه‌و شاره شه‌هیده هه‌یه. هه‌روه‌ها به دانی ئیحساییهیهك كه له‌و دا هات بوو زیاد له 10 هه‌زار كه‌س بریندار بوون كه ورده ورده مه‌رگ و تیاچوون ئه‌زموون ئه‌كه‌ن، داوای له به‌رپرسان كرد تاكوو سه‌رنجی زیاتر بده‌نه بارودۆخی جیسمی ئه‌و نه‌خۆشانه‌و هه‌ر وه‌ها شێوازی شارسازی شاری سه‌رده‌شت. هه‌روه‌ها داوای له به‌رپرسان كرد تاكوو له به‌شی ماڵیدا یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ن تا ئاستی زهختهكه بێته خواره‌وه.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌كێ له خوێندكارانی خه‌ڵكی حه‌ڵه‌بچه كه له زانكۆی تاران درێژه به خوێندن ده‌دا، به خوێندنه‌وه‌ی وتارێك سه‌باره‌ت به گرنگی وه‌رگرتن و ماندنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته له بیر گشتی خه‌ڵكی میلله‌تی كورد و جیهاندا، داوای كرد كه سه‌رنجی زیاتر بدرێته ئێستای شاری حه‌ڵه‌بچه. ئه‌م خوێندكاره دوو پێشنیاری خسته به‌رچاوی ئاماده‌بووان كه ته‌وه‌ره‌كه‌ی حه‌ڵه‌بچه و به ژینۆساید ناساندنی ئه‌م كاره‌ساته له مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه و نانه‌به‌رده‌ستی ئه‌و به‌ڵگه و ئاسهوارانهكی كه پێوه‌ندی به كاره‌ساتی حهڵهبچهوه هه‌یه و ئێستاكه له ئارشیوی حكومه‌تی ئیسلامی ئێراندایه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌یانی خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزیشكیه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م یادمانه له 10 خاڵدا خوێندرایه‌وه.
جێگای باسه كه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا كلیپێك له شه‌هیده‌كانی حه‌ڵه‌بچه كه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی بۆردومانی كیمیاوی حه‌له‌بچه بوو، بڵاو كرایه‌وه و «عدنان برزنجی» ده‌رباره‌ی هه‌ژاری منداڵانی حه‌له‌بچه شێعرێكی پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها شاعیری كورد، جه‌لال مه‌له‌كشا شێعرێكی درێژی ده‌رباره‌ی حه‌له‌بچه خوێنده‌وه.
هونه‌رمه‌د، «سعد الله نصيرى» و گرووپی مۆسیقاكه‌ی، میوانی ئه‌م كۆڕه بوون كه به ئیجرای دوو كۆپله ده‌رباره‌ی هه‌ژاری خه‌ڵكی حه‌له‌بچه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له كۆتایی ڕێوڕهسهمهكهدا، چه‌ن خهڵاتیهك به خوێندكارانی حهڵهبچهیی دانیشتووی تاران، له لایه‌ن میوانه تایبه‌ته‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرا.
جێگای باسه كه شاری سه‌رده‌شت له بڕواری 7ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1366 هه‌تاوی به‌هۆی چه‌ن قۆنبهلهی كیمیاوی و خه‌رده‌لی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراقه‌وه بۆردومان كرد كه له‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا زیاتر له 100 كه‌س ده‌سبه‌جێ شه‌هید كران و زیاتر له ده‌هه‌زار كه‌سیش بریندار بوو كه بێده‌نگی و بایكۆتی ده‌زگا ئیعلامیه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاره‌ساتی حهڵهبچهی خولقاند كه له‌و كارهساتهشدا كه له 16 مارسی 1988 (26 ڕه‌شه‌مه 1366) ڕوویدا، ڕژیمی به‌عسی عێراق هه‌مدیسان حه‌ڵه‌بچه بۆردومان كرد كه زیاد له 5 هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی و بێ‌دیفاع كه زۆربه‌یان منداڵان و ژنان بوون، له‌م شاره‌دا گیانی خۆیان له‌ده‌س دا. به‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌دا، رژیمی به‌عس پڕۆژه‌یه‌كی نوێی به‌ناوی «عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال» ده‌ستپێكرد كه له‌ویشدا نزیك به 182 هه‌زار نه‌فه‌ر به تایبه‌ت منداڵان و ژنانی پیر و پهكهوتهی ناوچه كوردنشینه‌كانی كوردستانی عێراق تێیدا زینده به چاڵ كران.
جێگای باسه كه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا كه‌سایه‌تیه حه‌قیقی و حقوقیه‌كان وه‌ك : دكتۆر محمد قصیم عثمانی (نوێنه‌ری بۆكان)، دكتۆر جلالی زاده، حاجی رحیم كریمی واحد، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافی بریندارانی كیمیاوی سه‌رده‌شت، صالح معروفی ئه‌ندامی شۆڕای شاری سه‌رده‌شت و شۆڕای باڵای پارێزگاكانی ئێران، نوێنه‌ری مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، رئوف آذری ڕه‌ئیسی كمیسیۆنی حوقوقی ـ فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕای شار و هه‌ندێ له خوێندكارانی حهڵهبچهیی له ئاستی ماجیسته‌ر و دكتۆڕادا له زانكۆكانی تاران ده‌خوێنن و هه‌روه‌ها دكتۆر عدنان فرهمندی خوێندكاری پێشووی زانكۆی زانسته پزیشكیه‌كان تاران ئاماده بوون.
بۆچوونه‌کان