دوابەدوای ئاڵۆزبونی دیمەنی سیاسی میسر و پەنابردنی بەرەی عەلمانیەكان بۆ توندوتیژی و هێرشكردنە سەر بنكە و بارەگاكانی ئیخوان و كوژانی هەشت ئەندامیان و بریندار كردنی دەیانی تر و سوتانی بارەگاكانیان، محمد مورسی سەرۆكی میسر دەستپێشخەریەكی ڕاگەیاند بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكان و كۆتایی هێنان بە ئاڵۆزیەكان.

محمد مورسی لە دەستپێشخەریەكەیدا بڕیاریدا بە دواخستنی پرۆسەی ڕاپرسی لە سەر ڕەشنوسی دەستور لە دەرەوەی وڵات بۆ ڕۆژی چوار شەممە و گۆڕینی چەند ماددەیەكی ڕاگەیەنراوە دەستوریەكەی دوای گفتوگۆی لایەنەكان.

هاوكات دوابەدوای ڕاگەیەنراوە دەستوریەكەی مورسی پارتی غەدی شۆڕش و میسری بەهێزی ئۆپۆزسیۆن بڕیاریان دا بە دەستپێكردنی گفتوگۆ و بەرەی ڕزگاری نیشتیمانیش بە سەرۆكایەتی محمد بەرادعی بایكۆتیان كرد.

لای خۆیەوە محمد بەدیع مورشیدی كۆمەڵەی ئیخوان لە كۆنگرەەیكی ڕۆژنامەنوسیدا ئیدانەی هەندێك لە دەزگاكانی رٍاگەیاندنی كرد بە هەڵگەڕانەوەی راسیتەكان ووتی :ئیخوان لایەنی ستەم لێكراوی ڕاستەقینەی ڕووداوەكانە كە تەنها خۆی هەشت ئەندامی لێ تیرۆركراوە و 28 بارەگاشی سوتێنراوە.

ئەو دوپاتی كردەوە كە چی تر بێ دەنگ نابن بە رامبەر مافەكانیان و بەرگری لە خۆیان و دەسەڵاتی شەرعی میسر دەكەن.