جمال البنا، برای پێشه‌وای شه‌هید حسن البنا، نووسه‌ری موسوڵمانی میسری، له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی میسری «الیوم»، جمال البنا، نووسه‌ری ڕۆشنبیری میسری له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا، سه‌رله‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ 30 جانویه‌ی 2013 به‌رانبه‌ری 11 ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، به‌هۆی نه‌خۆشی سیه‌كانی، له‌ یه‌كێ‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی قاهیره‌دا كۆچی دوایی كرد.

«البنا» نووسراوه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ ئیسلامیه‌كانه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ كێشی زۆر له‌م كتێبانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌وه‌. هه‌ندێ‌ كه‌س وه‌كوو بیرمه‌ندێكی ئیسلامی بۆی ده‌ڕوانن. جه‌ماڵ ئه‌لبه‌ننا، برا گچكی شێخ «حسن البنا» دانه‌ری بزوتنه‌وه‌ی «اخوان المسلمین»ی میسره‌ كه‌ 1920ی زایینی له‌دایك بووه‌.

هه‌وه‌ڵ كتێبه‌كه‌ی له‌ ساڵی 1945 له‌ژێر ناوی «سێ‌ ڕێگا بۆ گه‌یشتن به‌ گه‌وره‌یی» چاپ بووه‌. كتێبی «به‌ره‌و دێموكراسی نوێ‌« دووهه‌م نووسراوه‌ی ئه‌و بوو. زیاتر له‌ 150 كتێب و ئاسه‌واری له‌دوا به‌جێ‌ ماوه‌.

جێگای باسه‌ جه‌ماعه‌تی «اخوان المسلمین»ی میسر هیچ جۆره‌ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ بیر و ڕا كێشه‌داره‌كانی ناوبراودا نییه‌.