سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سۆپای قوتابخانه‌ی كچانی «شیناوێ»ی شاری پیرانشار، 37 كچۆڵه‌ی قوتابی ئه‌م قوتابخانه‌یه تووشی ئاگر و سووتمان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، 31 كه‌س له‌م قوتابیانه به توندی تووشی سوتمان بوون و بۆ چاره‌سه‌ری سوتمان و ده‌رمانه‌كه‌ی، بۆ شارانی ورمێ و نه‌غه‌ده نێردران.
یه‌كێ له به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی شاری ورمێ ڕایگه‌یاند تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه هیچ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه تیا نه‌چووه و دوو كه‌س له كارمه‌ندانی قوتابخه‌نه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پیرانشار كراون.
جێگای باسه كه شوێنی ئه‌م پۆله‌یه جیا له پۆله‌كانی دیكه بووه و ده‌ركی ئه‌م ژووره ده‌سگیره‌ی نه‌بووه و ته‌نیا به په‌تێك ده‌كرایه‌وه. له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی سۆپا، په‌تی ده‌ركه ده‌سوتێ و ده‌رکه‌که‌یان بۆ ناکرێته. ھه‌روه‌ھا په‌نجه‌ره و ده‌لاقه‌ی پۆله‌كه‌ش به نه‌رده‌ی ئاسن خنراوه. هه‌ر ئه‌مه بووته هۆی ئه‌وه‌ی كه قه‌فه‌سێك له ئاگر بۆ ئه‌و قوتابیه بچوكانه به‌دی بێت. ئه‌و منداڵانه‌ش تا هاتنی خه‌ڵكی گه‌ره‌ك و شكاندن په‌نجه‌ره‌كه له نێو ئه‌و ئاگره‌دا ماونه‌ته‌وه.
جێی باسه که ئه‌م قوتابخانه‌یه له ساڵی 1361 هه‌تاوی سازكراوه، و ئێستا ده‌بوا بڕوخایه‌ت و سه‌ر له‌نوێ دروست بكرایه‌ته‌وه. ئه‌م گه‌ڕه‌كه، غازی شاری هه‌یه و له‌و گه‌ڕه‌كانه‌یه كه به‌شێك له‌شار به حیسێب دێت و ده‌بوا بۆ گه‌رم كردنه‌كه‌ی له گازی شاری كه‌ڵكیان وه‌ر بگرتایه نه‌ك له نه‌وت و سۆپای نه‌وتی.
پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه، جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێ به‌رپرسان به‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌دا بچن و ھه‌روا له‌خۆڕا وێڵ نه‌کرێ. هه‌روه‌ها له‌خوای شافی بۆ ئه‌و منداڵانه كه تووشی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه بوون، داوای شفا و چاكبوونه‌وه ده‌كات.
بۆچوونه‌کان