جارێکی تر به‌رخۆدان و له خۆبوورده‌یی، گیان به‌خت کردن، هاودڵی و هاوده‌نگی و له گشتیان گرینگتر دیار بوونی ئامانج (به‌رگری له سته‌م لێکراو و ڕزگار کردنی له‌ده‌ست سته‌مکار) وه‌لآمی خۆی وه‌رگرته‌وه و بزه و پێکه‌نینی خسته سه‌ر لێوی جوامێران و ئازادی خوازان و ئاشتی خوازان. شنگاڵ ئازاد کرا. ئازادی شنگاڵ له ئاکامی خۆڕاگری و له خۆبوورده‌یی پیاوانێکی ئازا و دلێر و شێره‌ژنانێکی گیان به‌خش هاته دی، ئه‌و که‌سانه‌ی که جگه له ئاره‌قه‌ی نیشتمان و پاراستنی خاک و ئاوی زێدیان و به بێ به‌رچاوگرتنی هه‌ر جۆره لایه‌نگری ئایینی، ئایینزایی و ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئامانج و مه‌به‌ستێکی تریان نه‌بوو.
باسكردن لە كایە ئەخلاقیەكان تولە ڕێی زۆرمان بۆ پێش دەهێنێت، كەدواجار هەموو ئەم ڕێگایانەش پێمان دەڵێن (ئەخلاق) هیندەی ئاو‌و هەوا گرنگە بۆ ژیان و بەتایبەت ئەم سەردمە كە خودی ئینسانیەت بۆتە شتێكی دەگمەن، نەخوازە بابەتێكی وەك (ئەخلاق). بۆیە كاتێ دەمانەویت لە بارەیەوە شتی بزانین چەندین جۆر‌و قوتابخانە لە پشت ئەم كایە مەزنەوە خۆی قوت دەكاتەوە، لێرەدا باس لە یەكێك لە جۆرەكانی ئەخلاق دەكەین ئەویش ئەخلاقی عیرفانیە، كە زۆرجار وەك تەواوكاری ئەخلاقە دینیەكان و زۆر جاریش وەك پێشینەی ئەخلاقی پێغەمبەرانە خۆی نمایدە دەكات..
ئاماژه: مامۆستا سه‌ید موسته‌فا مه‌حموودیان له مامۆستایانی به‌ناوبانگی وانه‌بێژی زانستییه‌کانی ئایینی، شاعیر، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و موفتی فیقهی ئیمام شافعی له ناوچه‌ی کوردستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه که تا ئێستا ده‌یان خوێندکاری زانستی ئایینی له خزمه‌تیدا شاگرد بوون و له زانست و زانیاری ئه‌و پیاوه مه‌زنه به‌هره‌یان وه‌رگرتووه. ئه‌و جگه له ئیجازه‌نامه‌ی سوننه‌تی وانه‌بێژی و فتواده‌ری، خاوه‌ن زانستنامه‌ی ماستیری فیقهی شافعی له زانکۆ تارانه.
ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه ده‌رفه‌تێک ڕێک که‌وت و له سنه وێڕای مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامی و مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز سه‌لیمی سه‌ردانی مامۆستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن زاده، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی بواری ئایینیمان کرد؛ مامۆستا ئه‌بووبه‌کر له‌و تاقمه که‌سانه‌یه که بینینه‌که‌ی بۆم بوو به هۆی دڵخۆشی و هه‌ڵبه‌ت ڕاچڵه‌کێنه‌ر بوو؛ وته پڕ له مێهر و خۆشه‌ویستێکه‌ی ده‌چێته ناو دڵ و هه‌ستێک له جنسی خۆشی و شه‌رم لاده‌بات؛ كه گوێ له قسه‌كانی ده‌گری وا ده‌چیته ناو وته‌کانی که هۆش و مێشکت له ده‌ست ده‌ده‌ی و له ناویدا نوقم ده‌بیت، نوقم بوونێك له بیرکردنه‌وه و سه‌رسوڕمان تێکه‌ڵ به ئاواتخوازی و تاسه!
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که خوای گه‌وره گرینگی زۆری پێداوه، ڕێزنان له دایک و بابه. هه‌ر بۆیه له چه‌ندین ئایه‌ت له قورئانی پیرۆزدا ڕێزنان له دایک و باب به‌دوای بانگه‌وازی بۆ خوا په‌رستیدا هاتووه. هه‌ر وه‌ک له ئایه‌تی 23 سوڕه‌تی ئه‌سرادا ده‌فه‌رموێت: «وَ قَضی رَبُّکَ اَلَّا تَعبُدُوا إِلَّا إِیِّاهُ وَ بِالوالِدَینِ إِحساناً إِمَّا یَبلُغَنَّ عِندَکَ الکِبَرَ أَ حَدُهُما أَو کِلاهُما فَلا تَقُل لَهُما أُفِّ وَلا تَنهَرهُما وَ قُل لَهُما قَولاً کَرِیماً» (الاسرا‌ء/23)
به‌بۆنه‌ی 9ی ڕهشهمهساڵوهگهڕی کۆچی دوایی ئه‌و نه‌مره‌دا.
سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان (٥ی کانوونی دووەمی (مارت) ١٨٧٨ – ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) زانا و فەیلەسووفی گەورەی ئایینی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوور بوو. لە سەردەمی خۆیدا و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زانایانی ئایینی ئەو کاتە نازناوی بدیع الزمانیان (واتە زانای سەردەم) لێناوە.
ئیسلامی (داعش) سه‌رلێشێواویه‌كی دوو لایه‌نه‌ی نێوان دیكتاتۆڕی و زێده‌ڕۆیی ده‌خاته ڕوو. وڵاتانێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌ڕوون كه چۆن به‌ره‌نگاری گروپه‌كانی وه‌ك داعش ببنه‌وه. به‌ڵام سه‌لمێنراوه كه جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، بێئاكامه.
«كۆنفڕانسی جیهانی ڕاگه‌یه‌نڕاوه‌ی بنه‌ماڵه» له دوایین دانیشتنی‌دا، كه له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 6ی ئاوریلی 2016ی زایینی له شاری ئیستانبوڵی توركیا به‌ڕێوه چوو، به‌ڵێننامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی، به مه‌به‌ستی جێگری به‌ڵێننامه‌ی «سیداو»، په‌سند كرد. كه كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی له ئاستی نێونه‌ته‌وه و جیهانیدا لێكهوتهوه. به‌ڕێوبه‌رانی كۆنفڕانسی بنه‌ماڵه له توركیا، جه‌ختیان كرد كه چه‌ند ڕوونووسێك له به‌ڵێننامه‌كه‌ی خۆیان بۆ ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێكخراوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئیسلامی، وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی چالاكی له ئاستی جیهانیدا بنێرن.
متمانە بوون بە خود رێگەى سەركەوتن لە ژیاندا مسۆگەر دەكات،كەوتنە ژێر بارى هەستى سلبى و ڕاڕایى و دڵنیانەبوون سەرەتاى دەست كردنە بە فەشەل هێنان و بەزایە چوونى زۆر لەو ووزەیەى كە هەیە و بەهەدەر چوونى بەهۆى نەزانین و دەرك پێنەكردنى ئەو توانایەى كە خواى گەورە پێى بەخشیوە،ئەگەر ئیستغلالى ئەو ساتانەى بكردایە ئەیتوانى زۆر شت بەرهەم بهێنێت.....
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل