-كۆنگره‌ی ئه‌م جاره‌ی یه‌كگرتوو چۆن ده‌بینن؟ ئه‌م ڕووداوه چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی له به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی پێشوو هه‌یه؟ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م كۆنگره به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی پێشوو له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینم: 1. هاتنه‌وه‌ی دوباره‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین؛ ئه‌مینداری پێشوو، بۆ ناو كێبڕكێ و پۆستی ئه‌میندارێتی. 2. گرێدانی له دوای چوار ساڵ هه‌ڵكشان و داكشانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ناوخۆی یه‌كگرتوودا هه‌بووه.
شێخ سه‌عید پیران یه‌کێک له رێبه‌رانی کورد له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ (47) هاورێی،91 ساڵ بەر لە ئێستا لە سێدارە دران. شێخ سه‌عید پیران له ساڵی 1865 له هه‌رێمی ''پاڵۆ'' ی سه‌ر به شاری ئه‌لعه‌زیز له دایک ده‌بێت. شێخ عه‌لی سپتی باپیری شێخ سه‌عید له ساڵانی دوای سه‌ده‌ی 18 له شاری ئامه‌ده‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی پاڵۆ کۆچ ده‌کات. دواتر شێخ مه‌حمود باوکی شێخ سه‌عید بۆ بژێوی ژیانی روو له هه‌رێمی ''خنس'' ی شاری ئه‌رزروم ده‌کات .
هەنوکە بـە دڵنیاییەوە دەتوانین بەو ڕاستییە بگەین کە کودتای نیزامی لە تورکیا تووشی شکست هاتووە؛ هەرچەند کە تا ئێستا هێندێک لە گروپەکانی کودتاچی لە هێندێک لە ناوچەکانی تورکیا و ناوەندەکانی هەستیار بۆ پێش‌گرتن لەو شکستە خۆڕاگری نیشان دەدەن. بۆچی کودتاکە سەرکەوتوو نەبوو؟ گرینگ‌ترین هۆکاری ئەو شکستە چ بوو؟
۸ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی زانای گه‌وره‌ی کورد مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕه‌سه که به شاهیدی هه‌موو ئه‌دیب و مێژووناس و زانایانی ئایینی خزمه‌تێکی بێ وێنه‌ی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و زمان و شێعر و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه که مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیش به شانازییه‌وه خزمه‌ته‌کانی تۆمار کردووه، یه‌کێک له‌و شاعیر و ئه‌دیبه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی که زیاتر له هه‌موو گه‌وره‌پیاوانی کورد به شانازییه‌وه که‌وتۆته ژێرکاریگه‌ری خزمه‌ته‌کانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕه‌س، سه‌ید محه‌ممه‌دئه‌مینی شێخه‌لئیسلامی موکری ناسراو به هێمنی موکریانییه که له سه‌ره‌تای دیوانی ناڵی به‌م
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌یخول ئیسلام) له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1ی ڕه‌زبه‌ری 95، له تالاری وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه چوو. به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یهكڕۆژهی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شێخولئیسلام) شاعیری سابڵاغی (1300-1365 ه.ش) ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 1ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 95، له هۆڵی وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه چوو. ئه‌و كۆنگره‌یه به ئاماده بوونی میوانانێك له پارێزگای كرماشان، ئیلام، كوردستان، لۆرستان، مازه‌نده‌ران و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه چوو.
له ڕاستیدا باس کردن له کۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) له مه‌ککه‌وه بۆ مه‌دینه، قسه و باسێکی زۆری لێ کراوه. ده‌کرێ بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌و باسه گرینگه له دوو خاڵی جیاوازدا سه‌یری بکه‌ین. یه‌که‌م: وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) که خوای گه‌وره به وه‌حی پشتیوانی لێ کردووه. دووهه‌م: بواری مرۆڤ بوونی خۆشه‌ویستی خوا. ئێمه لێره‌دا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر بواری مرۆڤ بوونی پێغه‌مبه‌ر که وه‌ک سه‌رکرده‌ی کۆچ بوو بۆ پێکهێنان و بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ، له نێو دورگه‌ی عه‌ڕه‌بیدا و پاشان گه‌وره بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته که زۆربه‌ی جیهان بگرێته‌وه.
پاییزێکم گەیوەتێ ژینم گەڵاڕێزان دەکا
وەرزی پیریم سارد و سڕ هاتووە لە پاییزان دەکا
هەرچی بوو چوو تازە، تەنیا ئەو گرێیەم ماوە من
ئێستە دڵ زۆرتر پەلەی دیداری ئازیزان دەکا
موسڵمانانی جیهان (بیت المقد‌س) یان(ئورشەلیم) بە ڕووگەی یەکەم و شوێنی میعراجی پێغەمبەری موسڵمانان لەقەڵەم دەدەن.
* ڕۆشنبیر کێیە؟ ڕۆشنبیر بە واتا باوەکەى، بە کەسێکى جیاواز و تایبەتى نێو کۆمەڵگە دەگوترێت، لەگەڵ ڕەچاوکردنى چۆنیەتى سەرهەڵدان و کاریگەرى و جێکەوتیى لە کۆمەڵگەدا.
د. موحسین عەبدولحەمید، كەسایەتیی و نووسەرێكی دیاری ئیخوانە لە عێراق و كوردستان، ئەو جگە لەو پێگە سیاسییەی لە قۆناغە جیاوازەكانی تەمەنی هەیبووە، وەكو بانگخواز و نووسەرێكش لەناو ڕەوتی ئیسلامیی بۆچوونەكانی جێگەی ڕەزامەندی زۆرێك بووە، ئەو دوای بەڕێكردنی زیاتر لە (50) ساڵی تەمەنی لەناو ئیخوان، لەم گفتوگۆیەدا مێژووی ئیخوان دید و سەرنجی خۆی لەسەر كاری ئیسلامیی بە گشتیی و ئیخوان بە تایبەتیی دەخاتە ڕوو، ئەو بە گێڕانەوەی لایەنە شاراوەكانی مێژووی ئیخوان لە عێراق بۆچوونەكانی پاسادان دەكات و پێی وایە بۆ ئاییندە ئەگەر ئیخوان خۆی نەگۆڕێت ئەوا كۆتاییان پێ دێت، ئەمە وێڕای ئەوەی داكۆكی لەو بۆچوونە دەكات كە پاشگری ئیسلامیی لە حزبە سیاسییەكان بكرێتەوە.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل