سا خاوه‌ن ره‌حمه‌ت، ره‌حمه‌ت فه‌رماوه وه فریای خاپوور ئاوای دل یاوه
په‌یکی ئاشنای ئاشکراو په‌نهان ئاشکرا په‌ی عام په‌نهان په‌ی خاسان
بکیانه یانه‌ی ده‌روونی وێران وه فه‌ڕ قدوومش ئاوا بۆ دیسان
ده‌س خاسانی راس گێرۆ هه‌زارێ باگیرۆ جارجار دهسکهفته لارێ
یاخوا کڵه‌ی چه‌م گه‌ردی پاڵاش بۆ سه‌رم هه‌زار جار سه‌رگه‌ردی راش بۆ
پرسیار ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و ئه‌ده‌ب:
چراى رووناكى: وه‌ك نوسه‌رێكی ئیسلامی پێناسه‌ت بۆ ئه‌ده‌بی ئیسلامی چیه؟
ماكوان كه‌ريم: سەرەتا : تەنها بە ناوی خوا
دروودو سڵاو بۆ سەروەرمان صلی اللە علیە وسلم
من ئاوا لە ئەدەبی ئیسلامی تێگەیشتوم کە بەچەند خاڵێك بۆت رووندەکەمەوە..
یەكەم: ئەدەبی ئیسلامی واتای دەربڕینی هونەری ئامانجە لە سەر مرۆڤ و ژیان و گەردون لەڕوانگەی دیدێکی ئیسلامیانە.
دوەم: ئەدەبی ئیسلامی واتا- بەرێوەبردنی ئوممەت و بەرپرسیاریەتی بەرانبەر خوای موتەعال.
ماندێلا ساڵی 1918 له‌دایك بووه له‌هۆزێكی خوارووی ئه‌فریقیا، له‌حه‌وت ساڵیدا ئه‌چێته قوتابخانه‌ومامۆستایه‌كی مژده‌ده‌ری ناوی ده‌نێت (نیلسۆن ) ،به‌ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر توانی كۆلێژی حقوق ته‌واو بكات ،بیست و حه‌وت ساڵ له به‌ندیخانه‌دا بوو ، ساڵی 1990 ئازاد بوو ، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیشی وه‌رگرت .
بێ دەنگی باڵ دەکێشێت بە سەر هەموو شتێکدا
... بێ دەنگیەکی ترسناک و سەیر کە تەنها قەبر و مردوو هەیە
کات تەواو بوو و گەڕانەوە نەما
دەنگێکی زۆر بەرز (دەنگی شەیپوور) ئەو بێ دەنگیە دەشکێنێت
دەنگەکە هەموو کەون دەگرێتەوە و مردووەکان بەخەبەر دێنێتەوە
قەبرەکان هەڵدەدرێنەوە
زەوی شەق دەبێت
مردووەکان دێنە دەرەوه
ڕووت و قووتن
تەپ و تۆزی قەبریان پێوەیە
سەیرێکی ژیانی (ئاسیە)ی خێزانی فیرعەون بکەن و ئەوکات بڕیار بدەن!
هەندێك لەخوشکانی بەڕێزم بەهۆی ئەوەی هاوسەریان نەماوە یان جیا بونەتەوە یان تا ئێستا شویان نەکردووەو تەمەنیان بەرەو سەر دەچێت، وە بەهۆی تێڕوانینیان بۆ ژیانی هەندێك لەو کوڕ‌و کچانەی کە ژیانی هاوسەریان پێك هێناوە و،یان کاریگەری کەسە نزیکەکانیانەوە یان هاوڕێ و خزم و کەسوکارەوە کەسەزەنشتیان دەکەن و، لەڕوی دەرونیەوە ئازار دەچێژن و بەو هۆیەوە بێتاقەتی یەکی زۆر ڕویان تێدەکات و، شەیتان لەڕێی بیری خراپەوە وایان حاڵی دەکات کە ژیان بۆیان هیچ مانایەکی نیەو ، زۆربەیان ئاوات بە مەرگ دەخوازن و ئاواتە خوازن ڕۆژێك زوتر ڕزگاریان ببێت لەو ژیانە سەختەی کە بەسەری دەبەن!.
ئاماژە: ئەم وتارە بیر‌و ڕای نووسەر و بیرمەندان و خاوەن ڕاکان دەتوانن بۆچوونی خۆیان لە سەر بنوسن. نووسەریش خۆی بەرپرسیارە.
پێشه‌کی:
له‌و وتاره دا ده‌مه‌وێ باس له سه‌ر هۆی دره‌نگ سه‌رهه‌ڵدانی وێژه‌ی کوردی بکه‌م. دڵنیام که گه‌لێک هۆکار ده‌ستیان وه یه‌ک داوه که ئەم دوخەیان لە مێژوی کورددا به‌رهه‌م هێناو ئه‌م باسه سه‌ری زۆر درێژه و قسه‌شی زۆر لێ ئه‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشک باوێژمه سه‌ر یه‌کێک له گرنگترین هۆکاره‌کانی ئه‌م بارودۆخ و ئاکامه که له باری ناسین ناسی و پێک هاتنی هزری کۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌ن بایه‌خێکی تایبه‌ته. کۆمه‌ڵگای کوردی له بەر ئه‌وە کە سه‌رده‌مێکی زۆر درێژ له ژێر کاریگەری کەلتوری عه‌ره‌بی بوە له ڕوانگەی میژوی ئه م کەلتورەوە بۆ خوی ئه ڕوانێت. بگرە لە تيبینیەکی نەرێنی دا خۆبروایی خۆیشی دۆراندوه.
دۆعا و نوێژ ژیانی منی نەجات داوە. ئەگەر ئەوان نەبونابە دەمێک بو شێت ببوم. من لە تەجرەبەکانی ژیانی گشتی و تایبەتی خۆم دا دژواری و قۆرتی ئێجگار سەخت و ئەستەمم ھەبوە کە لە گەڵ بێ ھیوایی و ناھومێدی روبەرویان کردومەوە. ئەگەر توانیومە بەسەر ئەم ناھومێدیانەدا زاڵ ببم بە خاتری دۆعا و نوێژەکانم بوە. دۆعا و نوێژ (وەکو راستەقینە) بە بەشێک لە ژیانی خۆم ناژمێرم. تەنیا ھەربە خاتری ئاتاجی و نیازی رووحی، ئەوانم بە کار بردوە چونکە ئەغڵەب خۆم لە وەزع و حاڵێک دا ئەدیەوە کە بێ دۆعا و نوێژ نەمدەتوانی شادەمان بم.
ئەگەر چەمکى عەدالەت و سیستەمى دادپەروەرانە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى سیاسى و کۆمەڵایەتى هەر کۆمەڵگەیەک بێت، ئەوا ئەخلاق و ئەخلاقیبوون دەبێتە ڕۆحى ئەو سیستەمە و هۆى پاراستن و دامەزراویى و درێژەدان بە عەدالەت و پاراستنى مافى تاک و چین و توێژەکانى کۆمەڵگە، ئەوەش ڕوونە کە فەزیلەتە ئەخلاقییەکان قیمەت و بەهاى ڕاستەقینەى مرۆڤەکان دیارى دەکەن و نرخ و ڕێزیان بەرز دەکەنەوە و پێگەیان لەناو کۆمەڵگەدا قاییم و دامەزراو دەکەن و خۆشەویست و خوازراو دەبن لاى هاوڵاتییەکانیان.
ئاماژه:خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌م وتاره ماوه‌ی دوازده ساڵ پێش ئێستا له شاری پاوه، بۆ کۆڕی چوارده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جینوسایدی هه‌ڵه‌بجه نووسراوه‌و له‌و کۆڕا پێشکه‌ش کراوه، وا ئێستا و لێرا ده‌قاوده‌ق بۆ یه‌که‌م جار بڵاوی ده‌که‌مه‌وه چوونکه داوا‌و خولیاکانی وتاره‌که و نووسه‌ر بۆ هه‌ڵه‌بجه،پایته‌ختی رزگاری خوازی کوردستان به داخه‌وه هێشتا ناتوونه تهدی، به‌و ئاواته‌وه...
مامۆستا گيان زۆر پێی خۆشحاڵين كه وه‌كوو ھه‌واڵنێری گۆڤاری ئیسلاح گه‌يشتوومه‌ته خزمه‌تان تاكوو وتوو وێژێكتان له گه‌ڵا بكه‌ين له باره‌ی فولکلۆری كورده‌واريدا. 1- سه‌ره تا وه‌كوو يه‌كه‌م پرسيار ئاماژه‌يێك بكه‌ن به فولكلۆر و ئه‌وه‌ى كه فولكلۆر به چ شتێك ده گوترى؟ وڵام : به هه‌رگوراني و نووسراو و داب و نه‌ريتێك كه له كۆنه‌وه مابێته‌وه و له نێو خه‌ڵکی دا که‌ڵکی لێ وه‌رگیرابێ و به‌ڕێوه برابێ فولكلۆر ده‌گوترێ. فولکلور، خاوه‌نێکی دیاری و ناسراوی نییه و موڵکێکی گشتی هه‌موانه و چینه‌کانی گه‌ل ده‌بنه خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ریان.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل