ئاماژە: ئەم وتارە بیر‌و ڕای نووسەر و بیرمەندان و خاوەن ڕاکان دەتوانن بۆچوونی خۆیان لە سەر بنوسن. نووسەریش خۆی بەرپرسیارە.
پێشه‌کی:
له‌و وتاره دا ده‌مه‌وێ باس له سه‌ر هۆی دره‌نگ سه‌رهه‌ڵدانی وێژه‌ی کوردی بکه‌م. دڵنیام که گه‌لێک هۆکار ده‌ستیان وه یه‌ک داوه که ئەم دوخەیان لە مێژوی کورددا به‌رهه‌م هێناو ئه‌م باسه سه‌ری زۆر درێژه و قسه‌شی زۆر لێ ئه‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشک باوێژمه سه‌ر یه‌کێک له گرنگترین هۆکاره‌کانی ئه‌م بارودۆخ و ئاکامه که له باری ناسین ناسی و پێک هاتنی هزری کۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌ن بایه‌خێکی تایبه‌ته. کۆمه‌ڵگای کوردی له بەر ئه‌وە کە سه‌رده‌مێکی زۆر درێژ له ژێر کاریگەری کەلتوری عه‌ره‌بی بوە له ڕوانگەی میژوی ئه م کەلتورەوە بۆ خوی ئه ڕوانێت. بگرە لە تيبینیەکی نەرێنی دا خۆبروایی خۆیشی دۆراندوه. نه‌بوونی خۆبرواییش له‌مپه‌رێکی زۆر گرنگه له راست سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌فراندن و خوڵقاندن دا. هه‌وڵم داوه هۆکاره‌کانی له ده‌ست چوونی ئه‌م خۆبرواییه و کاردانه‌وه‌ی له شێعری کوردی و پاشان دژکرده‌وه‌ی بیرمه‌ندانی ئه‌م وڵاته له راست ئه‌م دۆخه بخه‌مه رو.
لێره‌دا که له کارتێکردنی عه‌ره‌بی له سه‌ر کوردی ده‌دوێین مه به ست له درێژایی ئه‌و چه-ند سه‌ده‌ی مێژوی زمان و وێژه‌ی کوردی دایه نه زمانی کوردی ئێستا. پێویست به ئاماژه ناکات که کارتێکردنی عه‌ره‌بی له سه‌ر زمانی نوساری ئێستای کوردی گه‌یشتۆته که‌مترین ئاست‌و زمانی نوساری ئێستا له به‌راورد ده‌گه‌ڵ ده‌قی مێژویی،که‌مترین کاریگه ری عه‌ره‌بی له سه‌ره. باس له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌م که چۆن نه ته‌وه ی کورد توانی، وێڕای نوقم بوون له زمانی عه‌ره‌بی - له ئاستی زمان دا –سه‌رکه‌وتن تۆمار کات. ئه‌گه‌ر چی ده‌ق و به‌رهه‌م گه‌لی زمانی کوردی هێشتاش زمانێکی سه‌قامگیری په‌یدا نه‌کردووه و له ئاستی ده‌کارخستنی وشه‌ی کوردی دا گشت ده‌قه‌کانی ئه‌م زمانه، یه‌ک شێوه ناپێون و جیاوازیه‌کی زمانی و وشه‌یی له نێو ده‌قه‌کان دا به‌دی ده‌کرێت که پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لی جیاوازی بۆ ته‌رخان بکردرێت و به ده‌ر له ته‌وه‌ری بابه‌تی ئێمه‌یه.
ئه‌گەر بمانه‌وێت هۆکاره‌کانی زاڵبونی زمانی عه‌ره‌بی لە سەر کوردی ده‌ست نیشان که‌ین بێ گومان ده‌بێ هه‌ر دولایه‌نی هۆکاری زمانی و هۆکاری ده‌ره‌زمانی ده‌ست نیشان که‌ین. یه‌ک خاڵ ئه‌و دولایه‌نه ته‌ک یه‌کا گرێ ئه‌داته‌وه و هه‌ر دو له یه‌ک شوێن دا یه‌کتر ده‌گرنه‌وه، ئه‌ویش له ده‌سه‌ڵات و هێز دایه. هۆی زمانی لێره دا واته ده‌سه‌ڵاتی زمانی و هۆی ده‌ره‌زمانی واته ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌زمانی. جا ده‌سه‌ڵاتی ئایینی بێت، زانستی، ئابوری، رامیاری، کۆمەڵایه‌تی یان هه‌رچه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێک که رۆڵی هه¬بێت له ئاڵوگۆڕی زمان دا. له شیکاری کارتێکردنی عه‌ره‌بی له سه‌ر کوردی ده‌بێ هه‌ر دو لایه‌ن له به‌ر چاو بگیرێت. ئه‌گه‌ر چی کێش و قورسایی هه‌ر دو لایه‌ن له یهکراده دا نیه. هۆکاره‌کانی زمانی به رای من زۆر نین وه‌ک هۆکاری ناسین ناسی کاردانه‌وه‌ی بووه ئاوا ناشێت باس له سه‌ر هۆکاری زمانی بکه‌ین بۆیه لێره دا چاو له هۆکاری زمانی ده‌نوقێنم.
که واته کارتێکردنی زمانی عه‌ره‌بی له سه‌ر زمانی کوردی هۆی زمانه‌وانی زۆر به‌ر چاوی نیه به‌ڵکوو ئه‌م کارتێکردنه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆی ده‌ره‌زمانی. هۆی ده‌ره‌زمانی لێره‌دا هه‌موو هۆیه‌کانی ئایینی، رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ده‌گرێته به‌ر. ئایین به‌رده‌وام له رێی ده‌قه عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه بۆکۆمه‌ڵگای کوردی خۆی نواندووه، بگره پیرۆزیه‌تێک که ئایین بۆ خه‌ڵکی بووه، بۆ نێو زمانیش گوێزراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش که¬کورد له ئاستی فیقهی دا له سه‌ر رێبازی شافعیه ئه‌و کارتێکردنه زۆرتر ده‌کاته‌وه. شافعیش نه ته‌نیا زۆرتر له دانهریرێبازهکانی تر عه‌ره‌بی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه به‌ڵکوو پیرۆزیه‌تێک به‌و زمانه ده‌به‌خشێت که هێشتاش یاده‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژویی راژه‌یه‌کی زۆر له عه‌ره‌به‌کان پێک دێنێت. بێ گومان یه‌که‌مین که‌سایه‌تی جیهانی ئیسلام که پێروزیه‌تی قورئان ده گوێزێته‌وه بۆ ناو زمانی عه‌ره‌بی، و پێروزیه‌تی زمانی عه‌ره‌بی به هه‌وڵی وی دێته کایه‌وه شافعیه که له رساله دا له سه‌ره‌تا دا گه‌ره‌کیه به‌رفراوانی و به‌ربڵاویی و زۆر وشه‌یی عه‌ره‌بی بسه‌لمێنێت: «عه‌ره‌بی به‌رین ترین زمانه و وشه‌شی له هه‌موو زمانێکی تر زۆرتره، هیچ که‌سیش جیا له پێغهمبهرناتوانێ له هه‌موو لایه‌نه‌کانی شاره‌زایی په‌یدا بکات و ئاگادار بێت هه‌روه‌ک هیچ که‌س نیه له ته‌واوی وته‌کانی پێغه‌مبه‌ر شاره‌زایی وه‌ده‌ست بێنێت ئاواش هیچ که‌س ناتوانێت له ته‌واوی زمانی عه‌ره‌بی بگات»(الشافعی، دو تا، 41) ئێمه کارمان به‌وه نیه که کاتێک هیچ که‌س ناتوانێ له زمانی عه‌ره‌بی وه‌ک پێویست تێ بگات جا ئه‌دی شرۆڤه و راڤه‌ی قورئان چۆن رو ده‌دات؟ هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێین که ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌که بۆوه‌ی که ئیمام شافعی قسه‌ی سه‌ره‌کی خۆی بکات چونکه دوای ئه‌م باسه، هه‌نگاو به‌رزتر دائه‌نێت و هه‌ڵده‌کشێت بۆ عه‌ره‌بی قورئان: «له وەڵامی ئه‌و پرسیاره دا که چ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه گشت وشه‌کانی قورئان عه رهبین و وشه‌ی بیانی تێکه‌ڵ نه‌بووه لێره‌دا به‌ڵگه‌مان خودی په‌رتووکی خودایه که ده‌ڵێت:« و ما ارسلنا من رسول الا بلسان قومه».(الشافعی، دو تا، 45) وه‌ک زۆر ئاشکرایه ئه‌م ئایه هه‌رگیز وەڵامی ئه‌و پرسیاره که بۆ شافیعی دروست بووه، ناداته‌وه به‌ڵکوو باس له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک به زمانی خه‌ڵکی خۆی ناردراوه. زمانی خه‌ڵکیش پێناسه‌یه‌کی زۆر رونی هه‌یه. با بڵێین بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ده‌گوترێت زمانی خه‌ڵکی کورد، ته‌نیا مه‌به‌ست ئه‌و وشه کوردیانه نیه که خه‌ڵکی کورد به کاری ده‌هێنێت یان ئێستا که ده‌گوترێت زمانی فارسی، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ته‌نیا وشه فارسیه‌کانی ئه‌م زمانه بێت دیاره ئێمه که‌س به فارس نازانین ته‌نانه‌ت فردۆسیش له‌و ناوه دهرداوێین. هه‌رواتر زمانی ئینگلیزی که هه-زاران وشه‌ی فه‌رانسی تێ که‌وتووه (Baugh, and Cable, 158-178) به‌ڵام کاتێک ده‌ڵێین زمانی ئینگلیزی مه‌به‌ستمان کۆیی رێزمان و بازنه‌ی ئه‌و وشانه‌یه که ئێستا له زمانی ئینگلیزی‌دا زمان بێ‌ژان قسه‌ی پێ ده‌کەن. هه‌رواتر کاتێک که ده‌گوترێت عه‌ره‌بی، مه‌به‌ست زمانی عه‌ره‌بیه‌که که هه زاران وشه‌ی بیانی له ناو خۆی دا حه‌شار داوه. جیا له وشه له ئاستی رسته و شێوازی ده‌ربڕینیشه‌وه هه‌ر کاریگه‌ری زۆری وه‌رگرتووه. به کورتی، ئه‌و ئایه به هیچ شێوازێک نیشان نادات و ناگه‌یه‌نێت که زمانی خه‌ڵکه‌کانمان پاراستووه و له‌م ناوه‌ش دا زمانی عه رهبیمان پاراو و بێ خه‌وش گرتووه. به‌ڵکوو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که پێغه‌مبه‌ره‌کان وه‌ک خه‌ڵک قسه ده‌که‌ن. خه‌ڵکیش که دیاره چۆن ده‌په‌یڤێت.
جیا له‌وه که ئه‌و قسه‌یه له هیچ کوێی قورئان و به تایبه‌تیش له‌و ئایه ده‌رنایه‌ت، ده‌یان لێکۆڵینه وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له قورئان دا راژه‌یه‌کی زۆری وشه‌ی ناعه‌ره‌بی تێکه‌وتووه. ئه‌و جار لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان ناسه‌کان له سه‌ر زمانانی سامی زۆر بابەتی نادیاری ڕوون کردٶتەوە. جیا له سه‌دان وشه‌ی هاوبه‌ش له نێو زمانه سامیه‌کان، رێژه‌یه‌کی زۆر له وشه‌گه‌لی عه‌ره‌بی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زمانه‌کانی تری سامی و عه‌ره‌بی له‌و زمانانه‌ی وه‌رگرتوون. بگره زۆربه‌ی وشه ته وه‌ریه‌کانی قورئان عه‌ره‌بی نین. وه‌ک: قسط، سلطان، سوق، سبیل، ساعه، فسر، سکینه، سکن، سلط، رحمان، قرأ، کتاب، قیوم، مدینه، فرقان، زندیق، دجال، سلطان، سیف، امه، قسط، سبیل، ساعه، ملاک، صلی، صام، زکا، تاب ،کفر، عبد، صلی که له زمانی ئارامی وه‌رگیراون. طاغوت، حواریون، نافق، برهان وشه ی زمانی حه به¬ین. ابلیس، جنس، قلم، زوج، له یونانیه‌وه هاتوون. صراط، قصر، دینار، قنطره له لاتینی و ههروههاوشهگهلێکی زۆری تر له ئه‌که‌دی و له زمانه‌کانی تر وه‌رگیراون (برجشتراسر، 1994، 217-228).
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ درێژه‌ی قسه‌کانی شافعی. شافعی به‌م قۆناغه‌ش که زمانی عه‌ره‌بی وشه‌ی بیانی تێدا نیه، ناوه‌ستێ و هه‌نگاوی ئیدعای دیسان به‌رز ده‌کاته‌وه و ده‌فه‌رمێت: «ئێستا که زمانه‌کان جیاوازن و زمان بێ‌ژان له زمانی یهکترتێناگهن ناچار ده‌بێ هه‌ندێک، شوێنی زمانی ئه‌وانی تر که‌ون و شکۆدارترین و رێزدارترین زمانیش زمانی هاوزمانانی پێغه‌مبه‌ره. له یه‌ک قسه دا بڵێین دروست نیه که هاوزمانانی پێغه‌مبه‌ر شوێن که‌وتوو و دواکه‌وتووی زمانه‌کانی تر بن به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌موو زمانه‌کان شوێنکه‌وتووی زمانی عه‌ره‌بی بن» (الشافعی، دو تا، 46) له جیهانی ئیسلام دا له ئاستی ده‌ق دا ئه‌وه سه‌ره‌تای گرێدانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڵ ئیسلام و پیرۆزیه‌ت دان به عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ره‌بی و کلتوری عه‌ره‌بیه. له ئاستی رامیاری دا پێش ئه‌وه‌ش ئه‌م هه‌سته‌یه خۆی نواندبوو وه‌ک زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی سه‌ره‌تاکانی ئیسلام به‌ڵام له ده‌ق دا تا نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی دوی کۆچی خۆی نیشان نه‌دابوو.
ئه و ره‌وته له لایه‌ن زمانه‌وانان و زانایانی دینی دا هه‌ر دریژه په‌یداده‌کات. عه‌ره‌بایه‌تی له ناو ده‌قه‌کان دا خۆی وا پێرۆز ده‌نوێنێت و خۆ وا پێناسه ده‌کات که ئه‌گه‌ر که‌سێک له بهرامبهرعهرهب و زمانی عه‌ره‌بی دا ملکه‌چی نه‌نوێنێت دیاره خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆش ناوێت. واتا خاوه‌نانی ئه‌م بیرۆکه‌یه بۆبه عه‌ره‌ب کردنی گه‌له‌کانی تر، ئه‌وه‌نده‌ی که ¬توانیان له خوا‌و پێغهمبهرمایهیان دانا.
دواتر که‌سانێک ئه‌و ئیدعایه‌یان ده‌کرد که له دڵی گه‌له‌کانی ترا بوون و له ده‌ڤه‌ری و مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وان ده‌ژیان. ئه‌وه‌تا سه‌عالبی ده‌ڵێت « که‌سێک خوای خۆش بوێت،ده‌بێ پێغه‌مبه‌ریشی خۆش بوێت.که‌سێک پێغه‌مبه‌ری خۆش گه‌ره‌ک بێت،ده‌بێت عه‌ره‌بیشی خۆش بوێن.که‌سیک عه‌ره‌بی خۆش بوێن،ده‌بێ زمانی عه‌ره‌بیشی خۆش بوێت»(الثعالبی، 2000، 29) تا ده‌گاته ئه‌وه که ده‌بێژێت «عه‌ره‌ب مه‌زن ترین نه‌ته‌وه‌ن، و عه‌ره‌بی مه‌زن ترین زمانه و هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه بۆ فێربوونی ئه‌م زمانه نیشانی ئیمانداری که‌سێکه »(الثعالبی، 2000، 29) ته‌ماشای یه‌که‌م ده‌سته وشه له گێڕانه‌وه‌ی پێشتر ده‌که‌ین، ده‌بینین که به خۆشه‌ویستی خوا ده‌ست پێئه‌کات، دواهه‌مین وشه له کوێ سه‌رده‌ر دێنێت له خۆشه‌ویستی عه‌ره‌ب، تا ئه‌وه‌ی که له گێڕانه‌وه‌ی دوهه‌م به فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی کۆتایی پێ دێت و خواخۆشهویستی سه‌ر له عه‌ره‌بی فێربوون دێنێته ده‌ر. که واته،هه‌نگاو نانه‌وه بۆ فێربوونی عه‌ره‌بی یان به واتایه‌کی تر چاونهنوقاندن له زمانی زگ‌ماک- لێره دا زمانی کوردی- به واتای بێ ئیمانیه. له مێژو دا ئه‌و دۆخه هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌بوو و رێزمان زانان و نووسه‌ر و ده‌یان که‌سایه‌تی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یان ده‌کرد و ورده ورده ئه‌م بیرۆکه‌یان ته‌واو دهسهپاندو جێگر ده‌کرد. وه‌ک ده‌بینین فارس له شیکاری ئایه‌ی «خلق الانسان علمه البیان» وشه‌ی «انسان»ــیش له قورئان دا به واتای عه‌ره‌ب و «بیان» به واتای عه‌ره‌بی ده‌گرێت( ابن فارس، 1993، 44). و ئایه‌یه‌ک که به راشکاوی باس له سه‌ر مرۆڤ وهێزی خواداوی قسه‌ی مرۆڤ ده‌کات به سه‌د گرێوگۆڵ بۆ لای عهرهبو ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی عه‌ره‌بی وهردهسووڕێنێتهوه.
لێره دا که ده‌ڵێم ئایین، مه‌به‌ستم ئایین له ئاستی فیقهی دایه واته ئیسلامی فه‌قاهه‌تی. هه‌م ئه‌و بابەتانە که ئاماژه‌م پێ کردن له ئاستی فیقهی دان و هه‌م ئه‌گه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کیان هه‌بێت له کۆمه‌ڵگای فیقهی دا ده‌یبێت. کۆمه‌ڵگا تا فیقهی تر بێت ئه‌م بابەتانە زۆرتر و زووتر ده‌سه‌لمێنێت. کۆمه‌ڵگایه‌ک که فیقهـ وا هاتۆته کایه‌وه و وای چه‌قه‌نه به‌ستووه و گه‌رای کردووه که رێگای هه‌موو زانیاریه‌کی تری گرتووه. ئه‌گه‌ر زانیاری و بیرکردنه‌وه‌یه‌کیش بێت له چوارچێوه‌ی فیقهـ دا روو ده‌دات و له خزمه‌ت پته‌وو به‌هێزکردن یان بۆ پاڵپشتی و ده‌وڵه‌مه‌ند¬کردنی فیقهه. ئه‌وا دیاره که ده‌ره‌نجامی ئه‌م بیروبڕوا رهگهزپهرهستیانه که به ناوی ئایین و فیقهـ خۆی ده‌نوێنێت چی پێ دێت.
وه‌ک له مێژوی کورده‌وە دیاره ته‌نیا ئاستی فیقهی ئیسلام، خۆی به کۆمه‌ڵگای رابردوی کوردی نیشان داوه، ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین ئهورهوته ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌و کوردی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، توێیه‌کی زیاتر له فیقهی، له ئیسلام هه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه و ئیسلام به شتێکی زۆر زیاتر له فیقهـ و یاسای فیقهی نهناساندراوه و روی نه‌نواندووه.
که‌واته ئه‌م کۆمه‌ڵگایه که گوێی خۆی بۆ زاری مه‌لایان کردۆته‌وه له مه‌ترسی کاریگه‌ری له هه‌ڵه‌کاری مه‌لایان دایه. هه‌ڵه‌ی فیقهی چ له ئاستی ناسین ناسیه‌وه(epistemological) چ له ئاستی کرده‌وه دا ره‌نگ دانه‌وه‌و کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له بیری خه‌ڵکا. لێره دا جیهان هه‌ر وا بڕوا ده‌کرێت و ده‌خوێندرێته‌وه که زانایانی دینی ده‌یخوێننه‌وه. ده‌نگی تر و ره‌نگی تر و خوێندنه‌وه‌ی تر له جیهان هێشتا سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه. چونکه فیقهـ نایه‌وێ. فیقهـ شوێنکه‌وتووی ده‌وێت. هه‌مووکه‌س تا راده‌یه‌ک ده‌ناسێت که شوێن که‌وتوویه‌تی. که‌سێک که شوێنکه‌وتوویی نه‌ما له چوارچێوه‌ی فیقهی چۆته ده‌ر. جا خوا نه‌کا ئه‌وشته‌ی که خه‌ڵک ئاوا چاوی بۆ کردۆته‌وه‌و به حه‌قیقه‌تی رونی ده‌زانێت، هه‌ڵه‌ی وای تێ بکه‌وێت. هه‌ڵه-چ هه‌ڵه‌ی ره‌وشتی و رێبازیانه، چ هه‌ڵه‌ی به‌ڕێکه‌وت – ئاوێته‌ی بیرهڕاستیهکانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ و جێگر ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه رێژه‌یان زۆر بێت ئه‌وا ده‌بینین شتێک له ناو کۆمه‌ڵگادا جێگر ده‌بێت که که‌مترین به‌هره‌ی له راستێتی نیه. له به‌رنه‌بوونی بیری ره‌خنه‌یی چت گه‌لێکی زۆر به ناوی ئایینه‌وه -له ئاستی فیقهی دا- یاده‌وه‌ری کۆمه‌ڵی و مێژویی کوردیان پێک هێناوه که که‌مترین په‌یوه‌ندیان به ئایینه‌وه نیه.
وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد له چوارچێوه‌ی فیقهـ و نه‌بوونی ره‌خنه دا هه‌ر بیرێک که سه‌رهه‌ڵدات ئه‌وا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان و به واتایه‌ک له واتاکان هه‌ر فیقهیهو ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ری دا هه‌ر بیری فیقهی ده‌بێت جا شێعر بێت، رۆمان بێت یان ههرنووسینو زانیاریه‌کی تر.
له کۆمه‌ڵگای کوردیش دا له به‌ر زاڵبوونی بیری فیقهی و نه‌بوونی بیری ره‌خنه‌یی، که‌شی گشتی بیرۆکه‌ی مێژوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ههرکهشی فیقهی بووه. وه‌ک چۆن له فیقهـ دا، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که به‌رامبه‌ر، له گشت شتێک دا لاساکاتهوه و په‌نا بۆ ته‌قلید به‌رێ ئاوا له کوردیش دا، زانایانی ئایینی ته‌نانه‌ت له ئاستی زمانیش دا ههنگاوێکی ئه‌وتۆیان هه‌ڵنه‌هێناوه و به‌رهه‌مێکیان نه‌نواندووه و پێیان وابووه ره‌نگه ده‌کار خستنی به‌رامبه‌ری کوردی وشه عه‌ره‌بیه‌کان، جۆرێک سه‌رپێچی بێت له ته‌قلید و له واتای ئایینی وشه‌کان و وه‌ک له پێشتر دا شیم کرده‌وه، ئه‌وبڕوایه که ئه‌گه‌ر به عه‌ره‌بیش ناپه‌یڤی،لانی که‌م وشه‌ی عه‌ره‌بی له ناو زمانی خۆتا به کار بێنه،خێره... وه‌ک محه‌مه‌د ره‌سوڵ(هاوار) له پێشه‌کی دیوانی پیره‌مێرد دا، ده‌بێژێت« قورئان و دینی ئیسلام کاریکی ئه‌وتۆی کردبووسهرسهنعاتی کوردی ههرمهگهر خۆی کردبێتی، شاعیرێکی کورد جاران له پێشدا ئه‌بووایه له هه‌ڵبه‌ستی ئایینیه‌وه ده‌ستی پێ بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی شاره زایی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌ربخات، هه‌وڵی داوه وشه‌ی بێگانه‌ی قه‌ڵه‌و قه‌ڵه‌و و ئاڵۆزکاو به توێکڵ به‌کار بێنێ. له‌م روه‌وه ناچار بووه خۆی تووشی داوی عیلمی عه‌روز بکات و لێی لانه‌دا، جار و بار مانا‌و مه به ستی پڵیشاندۆتهوه، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی قافیه‌ی ههڵبهستهکهییهک پیتی بێ (پیرهمێردینهمر، ل 77) ده‌گه‌ڵ به‌شی یه‌که‌می قسه‌کانی نیم. ته‌نیا ئه‌وه که ده‌بێژێت وشه‌ی قهڵهوقهڵهوو ئاڵۆزکاو به‌کار بهێنێت. ئه‌وه‌ی که زمانی وان له ئاستی وشه دا وا سهیردهنوێنێت بۆخۆی نیشان ده‌دات که ئێمه دنیای شاعیرانی ئه‌وکاتمان تێپه‌ڕکردووه. دنیایه‌ک که به‌کار هێنانی وشه‌ی عه‌ره‌بی به چه‌شنێک له ئێمان و دینداری ده‌ناسرا.
ئه‌وه با بڵێین، فه‌رهه‌نگی نوساری له کوردی دا له به‌ر نه‌بوونی پێداویستیه‌ک که کورد هه‌ستی پێ بکات و هه‌روه‌ها له به‌رنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی رامیاری کوردی زۆر دره‌نگ سه‌ری هه‌ڵده‌دا. نه‌بوونی ئه‌و دو به‌رهه‌ڵسته له نێو فارس دا بوو به سه‌رهه‌ڵدانی زوکاتی وێژه‌ی فارسی. دوای که‌متر له دو سه‌ده ده‌سه‌ڵاتی رامیاری تاهیریهکان سه‌ری هه‌ڵدا. دواتر سه‌فاری و ئه‌مجار سامانی بوون به مه‌ڵبه‌ندی وێژه په‌روه‌ری و بوون به پاڵپشتی بیرمه‌ندان و پارێزه‌ری که‌لتوری فارسی. هه‌روه‌ها رێبازی شافعیش وه‌ک کوردستان، وڵاتی فارسی نهتهنیهوه. وه‌ک ئاماژه‌م پێ کرد له ناو رێبازی شافیعی که باڵی به سه‌ر کوردستان داگرت ده‌قی عه‌ره‌بی و زمانی عه‌ره‌بی ده‌گاته ئه‌وپەڕی پیرۆزیه‌ت. ئایین هه‌موو شتێک له گه‌ڵ خۆ‌یا بۆ ناو کورد ده‌هێنێت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که خۆی وا ده‌ناسێنێت که هه‌موو شتێکی بۆ کورده‌کان پێیه‌و له هیچ شتێک که‌میان نیه. ته‌نیا ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت دابین تر و به‌هێزتر ببن، ئه‌و شته‌ی که به خه‌ڵات بۆیان هاتووه له ده‌ستی نه‌ده‌ن و زۆرتری پاڵپشتی بکه‌ن و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ را‌گرتن و له کیس نه‌دانی ته‌رخانکه‌ن. بۆیه زمانی کوردی، زۆر دره‌نگ و ته‌نیا لای چه‌ند شاعیری ده‌گمه‌ن سه‌رهه‌ڵدێنێت. ئه‌وکاته‌ش که وا سه‌ربه‌رزده‌کاته‌وه تا ملان له عه‌ره‌بی دا نوقم بووه.
ده‌توانین بڵێین که وێژه‌ی کوردی کاتێک سه‌رهه‌ڵده‌دا که ئه‌و هاوسه‌نگی و هاوکێشی که‌لتووری کوردی تێک ده‌چێت. به‌و واتایه که بیرمه‌ندان و شاعیران و بلیمه‌تان -که رێژه‌یه‌کی زۆریش نه‌بوون- هه‌ست به ناکارامه‌یی چه‌مکه چهقبهستووپڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی جیهانی پێش خۆیان ده‌که‌ن و تووشی دوڕیانی وه‌خۆ هاتنه‌وه‌و له‌خۆ نامۆیی بوون دهبنو هه‌ست به چه‌وساوه‌یی کورد ده‌که‌ن:
ههرکوردن ئه‌گه‌ر چی پاکی مه‌ردن
پاماڵی زه‌مانه میسلی کردن
هه‌ر مانه‌وه بێنواومهزڵووم
وه‌ک بومی خه‌رابه زار مشئوم
(حاجی، 1390، 201)
ئه‌وکاته‌یه که ژیله‌مۆی داری سوتاوی خۆبڕوایی، دهڕسکێتهوهو چرۆده‌کاته‌وه.
ئه‌وهه‌سته له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م و سه‌ره‌تای هه‌ژده‌هه‌م دا لای ئه‌حمه‌د خانی و له نۆزده‌هه‌م دا لای حاجی قادر و له کۆتاییه‌کانی نۆزده‌هه¬م و نیوه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م لای پیره‌مێرد پێکدێت.
ئه‌حمه‌دی خانی هه‌ر له سه‌ره‌تای مهم و زینا ئاماژه به نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به یه‌لێک له له‌مپه‌ره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی بلیمه‌تان و ژیروبیران ده‌زانێت.
بۆ مه‌ش که هه‌بایه پادشایێ
خوا تانجێکی پێ ببهخشایێ
په‌یدا ده‌بوورێز و گه‌وره‌یی و ناو
ره‌نگ و کری و مه‌ش ده‌هاته به‌رچاو
که واته به بیری خانی تا ده‌سه‌ڵاتی رامیاری نه‌بێت گه‌وره‌کان نادیترێن و گه‌وره‌یی ئاشکرا نابێت.
به پێچه‌وانه حاجی ئه‌گه‌ر چی بواری رامیاری له شێعری وی دا به‌رته‌سکیش نیه بهڵامبهرههڵستی گه‌وره و كێشه‌ی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی له نه‌بوونی خۆبڕوایی و توانه‌وه له‌ناو رێوڕه‌سمی ئایینی ده‌زانێ:
ساحیب کوتوب و په‌یامه هه‌رکه‌س
ئێمه نه‌بێ بووینه قه‌ومی چه‌رکه‌س
میلله‌تی بێ کتێب و بێ نووسین
غه‌یری کوردان نیه له روی زه‌مین
کاکه ئێمه مومنین نه روسین
بۆچ کفره زمانمان بنووسین
(حاجی، 1390، 258)
ده‌توانین بڵێین روی ئه‌وبه‌یته ته‌واو ده‌گه‌ڵ فهقیهو زانایانی ئایینی ئیسلامه. کاتێک عه‌ره‌بی نووسین¬ و عه‌ره‌بی بێ‌ژان به‌واتای ئیمانی زۆر و موسوڵمان بوون بێت دیاره کوردی نووسین واتای کفرو لاڕێیه. بۆیه ده‌ڵێت خۆده‌توانین موسوڵمانیش بین و له خزمه‌ت زمان و که‌لتوریشمان دابین. خۆ ئێمه روس نین تاکو کافر بین.
ئه‌وانه نیشان ده‌دات که حاجی قادر جوان ده‌یزانی کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌وه‌نده له ناو بیری ئایینی به واتای فیقهیه‌که‌ی -وه‌ک پێشتر باسم کرد- نوقم بووه‌و و تا ملان رۆچووه که ئیتر هیچ پاڵنه‌رو هان ده‌رێکی بۆنه‌ماوه به کوردی بنووسێت و کوردی نووسینی به گوناه ده‌زانی مه‌گه‌ر وه‌ک مه‌حوی عه‌زابی کوردی نووسینی خۆی به شێعری سۆفیانه قه‌ره‌بووکاته‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه شێعری سۆفیانه تاوانێکه که له مه‌ڕ کوردی نووسین ده‌درێت و به‌ڵگه‌یه‌که که شاعیر موسوڵمان بوونی خۆی-وێڕای کوردی نووسینی- پێ ده‌سه‌لمێنێت. هه‌روه‌ک جارجاره حاجیش په‌نا بۆئهمرهوشته ئه‌بات. کۆمه‌ڵگایه‌ک که هه‌زارساڵه پێی ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بچێت بۆبه‌هه‌شت و ئهگهردهیهوێت خوا‌و پێغه‌مبه‌ر خۆشیان لێ بێت، بێ خه‌یاڵی زمانی خۆی بێ و باشترین زمانی دنیا واته زمانی عه‌ره‌بی فێر بێت، زۆر سروشتیه کاتێ به زمانی خۆی ده‌نووسێ هه‌ست به ترس و گوناه کات. کۆمه‌ڵگایه‌ک که واده‌زانێت رێی به‌هه‌شت له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر ئاوا به ته‌خدیری زمانی بگا‌و سڕ ببێ و هه‌ست به ده‌رد و زامی نه‌کات.
لێره‌وه‌یه که لای حاجی قادر خودی زمان بۆخۆی گرینگ بوو، به گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ناسرا و بێ زمان، جیاوکیکی وا له نێو نه‌ته‌وه‌کان دا به‌رچاو نه‌ده‌هات. ته‌نانه‌ت لای حاجی قادرئهگهر هه‌مو ووشه‌کانیش عه‌ره‌بی بن قه‌ی ناکا به‌ڵام به زمانی کوردی بگوترێت. ئه‌وبیرمه‌نده باشتری ده‌زانی پڕۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و رسکانهوه، ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ و به ته‌واوی نه‌گونجاویش نه‌بێ، ئه‌وا کارێکی زۆر ئه‌سته‌مه‌و له قۆناغێک دا هەموو ئاواتی وی نایەته دی. پێوێست به تێپەڕکردنی چەندین قۆناغه. بۆیه لای وی کورد بوونی کورد له کوردی نووسین و کوردی بێ‌ژان دابوو. دەیەویست دەق و نووسین بەو زمانه پەره بستێنێت. چونکه ئەگەر زمانی کوردی بفەوتێت کوردیش ئاواره دەبێت و تێدا دەچێت:
حاجی دەمری له داخ‌و هاواره
کوردی بێچاره دەبنه ئاواره
(حاجی، 1390، 212)
جار هەیه که پەژارەومەراقی لاوازبوون و بێ نرخ بوونی کوردی و بایەخداربوون و برەوداربوون و پیرۆزیەت پەیداکردنی زمانێکی لاوەکی و دەرەکی و ناکوردی، حاجی وادادەگرێت که ئۆخژنی وئۆقرەیی خۆی دەدۆڕێنێت و تەشووێی حەژمەتی چەقۆی زمانی تیژ دەکات:
ئەگەر کوردێک قسەی بابی نەزانێ
......................................
(حاجی، 1390، 152)
حاجی لەپەستا له گوێی زەمانە دا هاواری دەکرد کورده بۆ کپ و سڕ بوون. بۆیه پێش هەموو شتێک روی گازنده و گلەیی و تەوس و توانجی خۆی له زانایانی ئەو سەردەم دەکا که هەوڵ نادەن بۆ کوردی خوێندنەوه و کوردی نووسین.
هەرکورده له بەینی کوللی میللەت
بێ بەهرە له خوێندن و کتابەت
بێگانه به تەرجمەی زمانی
ئەسراری کتێبی خەلقی زانی
یەکسەر عولەما درشت و وردی
ناخوێننەوه دو حەرفی کوردی
(هه ر ئه و، 257)
وشەی عولەما لێره دا زۆر جێی سەرنجه. دەزانین که عولەما له فەرهەنگی ئیسلامی دا به زانایانی دینی دەگوترێت. حاجی دەزانێت کوشتنی خۆبڕوایی کۆمەڵایەتی و مێژویی له ئەو بیرۆکه ئایینیه هەڵەیە دا سەرچاوه دەگرێت که عولەما بانگەشەی بۆدەکەن. ئەویش هەمان گەورە کردنەوەی زمانی عەرەبی و دیتنی دەقی عەرەبی و نەدیتنی دەقی کوردیه.
لەم بەرەنگار بوونەوەیەدا حاجی رێگاچارەیەکی گرنگی پێشنیار کرد. ئەویش وەخۆ هاتنەوه بوو: ئاوردانەوه له خۆ: واته له زمانی خۆ بوو. چونکه حاجی نەتەوەی له زماندا دەدیت.
حاجی له بەرابەر وڵاتی ئایینی بۆیەکەم جار باس له وڵاتی نەتەوایەتی ئەکاو به جێگای پەیڤین به¬ زمانی عەرەبی و دەکارخستنی وشەی عەرەبی خوازیاری و ئاوات کردنی وڵاتی نەتەوەی خۆی به نیشانەی ئیمان دەزانێ:
وەتەن مەحبووبێکه حوجره ئارای
نیشانەی دین و ئیمانه تەمەننای
(حاجی، 1390، 250)
بەڵام ئەوه که زمان چەنده رەسەن دەکار بهێنرێت و وشه و دەستەواژەکانی چەنده بنەماو بنەڕەتی کوردیان هەبێ و کوردی چەنده له وشەی دەرەکی-لیره دا عەرەبی- وەسرێ کێشەی حاجی قادر نەبوو و زمانی ئەو شاعیره مەزنەش ئەوەی نیشان نادات و له روی وشەوه جیاوازیەکی ئەوتۆی دەگەڵ زمانی نالی نیه.
تا دواتر پیرەمێرد هەنگاوێکی بەرز هەڵدێنێتەوه و له بەرابەر ئەوکەسانه دا که عەرەبی وەک زمانی بێ هاوتا دەناسن و پێیان وایه بێ¬عەرەبی زۆربەی کاری مرۆڤ سەلمێندراوی خوا نیه، کوردی وەک زمانێکی بێ هاوتا دەناسێنێت. پەیوەندی زمانی عەرەبی دەگەڵ دیندار بوون لای پیرەمێرد دەپچڕێت وئەوگرێیەی که فەقیهەکان بەستوویانه ئەوئەیکاتەوه:
ئێمه که کوردین له لامان وایه
کوردی زمانێکه زۆر بێ هاوتایه
ناوی پێغەمبەرحەمەیرەسوڵه
نوێژمان به کوردی لای خوا قەبوڵه
ئەگەر تەڵقینم به کوردی نەدرێ
]گوێی لێ ناگرم با کفنم بدڕێ
گەر مەڕنەمووکەی عارب لێم پرسێ
]]وای تێ ئەخووڕم که ئەو بترسێ
ئەمه دینمه و دینێکی به حەق
له سەربەیتی خۆم ئەگەر بکرێم شەق
(ئاشنا، 2001، 86)
ئێمه لێرەدا نامانەوێ باس له سەر راستی یان ناڕاستی قسەی پیرەمێرد بکەین خوا نوێژی به کوردی دەوێت یاخود به عەرەبی. ئەوه قسەیەکی فیقهیه و دەبێ له جیهانی فیقهـ دا بۆی بگەڕێن و وەرامیشی رونه. قسەی ئیمه کاریگەری بابەتیانەی چەمکێکی فیقهیه. تەنیا گەرەکمانه بڵێین که چەمکێکی فیقهی چ کاردانەوەیەکی لە کۆمەڵگای کوردی دا هەبووه. بیرۆکەکەشی پەیوەندیبه زمانی نوێژ نیه. بیرۆکەیەکه، هاتنەکایەی پیرۆزیەته بۆ زمانی عەرەبی و کارتێکردنی ئەم بیرۆکەیه له سەر کۆمەڵگا و دژکردەوەیەک که له بەرابەرئەو چەمکه دا خۆی نیشان داوه. عەرەبی بوونی زمانی نوێژ به هۆی زەرورەتێکی ئایینیه که جیاوازه لەوەی که خودی زمان پیرۆز‌و مەزن بێت.
تەنانەت مەزنایەتی و شکۆداری و گەورەیی و خۆشەویستی زمانی کوردی لای پیرەمێرد وای کردوه زمان له تایبەتمەندی و نیشانەی فەرهەنگی و کەرەستەیی بوون بەرزتر ببێتەوه و ببێت به ئامانج. لای پیرەمێرد زمانی کوردی ئامانجه نەک ئەمراز. تا رادەیەک زمانی کوردی ئاویتەی هەست و بڕوای پیرەمێردبووه که لێی جیا ناکرێتەوه. حەقیقەتیش کاتێ حەقیقەته که له زمانی کوردی دا خۆ بنوێنێت:
ئەگەر به کوردی تەڵقینمنەدرێ
گوێی لێ ناگرم با کفنم بدڕێ
(هاوار، 1970، 31)
زمانی کوردی و بڕوا به زمانی کوردی تا رادەی ئایین، پیرۆزیەت به خۆیەوه دەبینێت. واته لێرەدا کورد به نوێنەری پیرەمێرددەچێت بۆ ململانێی پیرۆزیەت بەخشین به زمان. ئەگەر له مێژوی کوردی دا وا سه¬لمێندرابوو که عەرەبی پیرۆزیەتی هەیه ئەوا لێرەدا پیرەمێرد به تەواوی باڵای برواوه دژبەریئەو بیرۆکەیه دەکا و پیرۆزیەت دەسەلمێنێت بەڵام نەک، بۆ زمانی عەرەبی. زیاتر لەو ئاسته، دەتوانین بڵێین لای پیرەمێر دکوردایەتی و زمانی کوردی هەر بۆ خۆی ده¬بێته ئایین. وەک چۆن شیرکی ئایینیمان هەیه ئاواش شاعیر بڕوای به شیرکی زمانیه و ئایین دار لای ئەو کوردی نووسه. پیرەمێرد له وەرامی خۆشکەزا¬یەکی که به رێکەوت به تورکی نامەی بۆ دەنێرت دەنوسێت:
نامه ئەنووسیت به زمانی تورکی
له میللەتت دا قائیل به شیرکی
(هاوار، 1970، 31)
زمانی پیرەمێرد جیاوازیەکی بەر چاوی هەیه دەگەڵ شاعیرانی پێشتر، رەسەن تر و کوردی تره. له کاتێک دا که زمانی گۆڤار و رۆژنامەکان عەرەبیەکی تۆخ‌و قورس بوو، زمانی پیرەمێرد له تەک زمانی ئێستای ئێمه کەم و کورت هیچ جیاوازیەکی نیه. بڕوانین بۆ زمانی رۆژنامەیەکی ئەو سه¬ردەم:
(امرۆ رۆژ غیرته رۆژ مروته اوردوی کوردستان به قۆماندار و هیئت ضابطان و افرادیوه التحاقی منیان کرد. طرف طرف مجاهدینی شار و قوای میللەتی اکراد و احضاراتیکی متوالیدا خریک و مشغولن ئیمه هتا رۆحمان له بدنمانا مابی بۆ استخلاص و اعتلای اسلام و ملت کورد به عزم و ایمانکی تواو صرف اجتهاد و مقدرت اکەین و پشتمان به خوا‌و رۆحانیتی حضرت فخر کائنات قائمه)(رۆژنامه ی بانگی حه ق، ژماره 1، سالی 1923)
لەو کاتەدا که رۆژنامەگەری کوردی ئەوه بەهرەی بۆ له وشەی رەسەنی کوردی عەشقی بۆ زمانی زگماکی، کوردی له ئاستی عەرەبی پەتی گواستەوه بۆ کوردیەکی پتەوتر و سەقامگیرتر. که واته قۆناغی حاجی قادر قۆناغی داڕشتنی بنەماگەلی خۆبڕوایی زمانی و تێک شکاندنی بتی چەق بەستووی نامۆییه بەڵام به زمانی عەرەبی پەتی. قۆناغی پیرەمێرد درێژەدان به ئەرکی حاجیه بەڵام به زمانێکی پاراوتر به جێی زمانی شپرز و هاڵۆزکاوی پێشتر. قۆناغی حاجی بەرەنگار بوونەوەی بیری چەقبەستووی هەستی ئایینی له ئاستی زمان دایه بەڵام قۆناغی پیرەمێرد قۆناغی پیرۆزیەت دان به زوانی کوردیه له بەرابەر زمانی عەرەبی و تەنانەت زمانەکانی تریشا. حاجی به جێی عەرەبی دەڵێت کوردی، بەڵام پیرەمێرد به جێی پیرۆزیەتی عەرەبی دەڵێت پیرۆزیەتی کوردی. زمان له لای حاجی کەرەستەو ئامرازه بۆ ئامانجێکی دورتر، بەڵام زمان لای پیرەمێرد بۆ خۆی رێباز‌و ئامانجه. قۆناغی حاجی قۆناغی زمانی عەرەبی پەتیه قۆناغی پیرەمێرد قۆناغی ساق بوونەوەی زمانی¬کوردیه.
ئەو دو قۆناغەی که ئاماژەم پێ کرد دەکرێ به قۆناغی حاجی قادر و قۆناغی پیرەمێردی ناو ببەین. پێشم وایه قۆناغی سێهەم دەگەڵ هەژار دەست پێدەکات. جیاوازی ئەم قوناغه دەگەڵ قۆناغی پیرەمێرد له سەرهەڵدانی دەقی پەخشان دایه. هەژار بۆیەکەم جار له مێژوی کوردی دا، هێزی زمانی کوردی له بواری دەرەوێژەییش نیشان دەدات. واته بەرەنگار بوونەوەی ئەو بیرۆکەیەی مێژوی کوردیه که پێی وایه زمانی کوردی هەر بۆ چوار دێر شێعر ئه‌ویش پڕ له وشه‌ی عه‌ره‌بی دەبێت. هه‌ژار بێ ئه‌وه که زمانی به کهمترینرێژهتووشیدهسکردیبوون بکات ئهوارهچهیهکی شکاند که که‌مه‌ودوا گه‌لێک رێبوار روی تێئه‌کات واته: کردنهوهیچهندیندهرگای داخراو‌و بێ قفڵ له سه‌رزمانی کوردی دا. ئه‌وه‌ش ده‌توانین بڵێین که هه‌ژار مه‌زنایه‌تی و هێزوپێزی زمانی کوردی له ئاستی کرده‌وه‌دا نوواند و خستیه رو. لای ئه‌و، کوردی ئه‌گه‌ر له ده‌ربڕین و به‌ربڵاوی سه‌رسووڕهێنه‌ری بازنه‌ی وشه‌گه‌ل و رێک و پێکی و ره‌وان بێژی دا له زمانه‌کانی تر مه‌زن ترنه‌بێت له‌وان دانامێنێت. زمانی هه‌ژار له وه‌رگێڕاوه‌کانی دا به‌وپه‌ڕی پاراوی خۆی ده‌گات و ته‌واوی هێزی خۆی ده‌نوێنێت. بۆیه بێ گومان ده‌توانین وه‌رگێڕانی مهم و زینی خانی و وه‌رگێڕانی هه‌ژار له قورئان به تۆخ ترین و ره‌سه‌ن ترین دهقیئهدهبی کوردی بزانین که تا ئێستا نووسراوه. له‌م روانگه‌وه، هه‌ژار قورئانی به‌و کوردیه ره‌سه‌ن و تۆخه‌وه وه‌رگێڕاوه تا چوارچێوه‌ی کوردی و هێزی زمانی کوردی له به‌رامبه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که له داهاتوو دا ده‌قی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گێڕنه‌وه نیشان بدات و بڕوایان به هێزی زمانی کوردی پته‌و بکات.
هه‌ڵوێستی دروشمیانه‌ی هه‌ژارله راست عه‌ره‌بی له ئاستی هه‌ڵوێستی پیره‌مێرد تێ ناپه‌ڕێ و زۆربهیئهو قسانه‌ی له به‌ره‌نگای و ململانێ ده‌گه‌ڵ ده‌مامکی ئایینی که عه‌ره‌ب بۆ پێشێل کردنی مافی زمانی کوردی ده‌م و چاوی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی خۆی پێ¬ شاردۆته‌وه لاسایی هه‌ڵبه‌سته‌کانی پیرهمێرددهکاتهوهو شتێکی زیاتر نایه‌نێته رو:
هه‌زار جار بڵێن کوا مه‌ڕنه‌مووکه
بێده‌نگ قڕوقپ لێت نه‌یه جووکه
گهرتێشت هه‌ڵده‌ن پێشت داده‌ن تف
بڵێ من کوردم زمان مایهعڕهف
له دار مه‌ترسێ گوێ مه‌ده‌ره جوێن
ناچاریان بکه به کوردی بدوێن
بێژه لالۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر حه‌قه
کوردی هاسان و عارهبیرهقه
دینێ به‌شی کورد بخاته ژێر لیچ
سه‌د جار گه‌وره بێ نامه‌وێ به هیچ
قۆناغی هه‌ژار هاوڕێیه له ته‌ک ئه‌وپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌خوازی. زمان له‌و قۆناغهداههر زمان نیه چه‌کیشه. نه‌ته‌وایه‌تی به‌ر له¬ گشت بوارێک دا له بواری زمان دا ره‌نگ ده‌داته‌وه. واته شۆرش ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو زمان. لێره‌وه‌یه که کورد وشه‌ی ده‌ره‌کی له زمانی خۆی راو ده‌نێت و ده‌چته سه‌نگه‌ری زمانه‌وه. نه‌ته‌وه‌خوازی و رزگاریخوازی کوردستان نه‌ک له ئاستی دروشم و کرده‌وه‌دا، به‌ڵکو له ئاستی هه‌ڵبژاردن و ده‌کار خستنی وشه‌شا خۆ نیشان ئه‌دات و زمانی کوردی هه‌ر به ته‌واوی ده‌بێته زمانێکی سیاسی. وه‌ک چۆن هێمن ده‌ڵێت:
خوێندن به زمانی خۆمان سوچ و تاوانه بۆمان
چاپخانهوبڵیندگۆمان بوونه به¬ردی بن گۆمان
(هێمن، 2003، 92)
به‌راوردکردنێکی ئهوبهیتهی هێمن ده‌گه‌ڵ شیعره‌که‌ی حاجی که پێشتر باسم کرد زۆر شتمان بۆ رون ده‌کاته‌وه.
حاجی ده‌یکوت یه‌کسه‌ر عوله‌ما به درشت و وردی ناخوێیننهوه دو حه‌رفی کوردی. ئه‌وه نیشان ده‌دا که کۆمه‌ڵگای کوردی زه‌مانی حاجی هێشتا مافی نووسینی به مافی خۆی نه‌ده‌زانی بۆیه نه‌قدی حاجی ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه نیه، ئاراسته‌ی ناو کۆمه‌ڵگای کوردیه. ده‌ڵێ بۆخومان نانووسین. زانایان گوێیان له نووسین خه‌واندووه. واته له چوارچێوه‌ی ئاسته‌نگی فیقهـ دا هێشتا هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کورد پێک نه‌هاتووه. چونکه جیهان له بنهمافیقهیهکان دا وای خۆ به کورد نوواندبوو که له به‌ر ئاسمانی بوون و زل مه‌زن بوونی عه‌ره‌بی مافی وی گوێ گرتن له عه‌ره‌بیه و کوردیش ئه‌وه‌ی به دروست لێک دابۆوه و وای ده‌زانی چاونووقاندن له کوردی هه‌مان ئایینداریه. به‌ڵام له هێمن دا که له ناو دڵی قۆناغی بیری هه‌ژاری دایه، دروست به پێچه‌وانه. هێمن ده‌ڵێ بۆخۆمان ده‌نووسین، لێمان ناگه‌ڕێن. واته ئه‌م هوشیاری زمانی سه‌ری هه‌ڵداوه و سه‌رده‌می سڕبوون‌و ته‌خدیری زمانی دوایی پێ هاتووه و ده‌شزانین نه‌یار و رێگران کێن و کێ بوون و له سه‌ره‌تاشه‌وه به‌رگیر و رێگرمان بوون.
له قۆناغی ههژاراههر دو لایه‌ن، هه‌م کورد و هه‌م به‌رامبه‌ره‌کانی، سیاسی و رامیاری بۆ زمانیان ئه‌ڕوانی. به‌رامبه‌ری کورد وه‌ک هه‌میشه نه‌یئه‌هێشت زمانی کوردی په‌ره‌بستێنێت و کورد ئه‌وه‌نده‌ی که هێزو توانای ههبوودهکاری خست و که‌ڵکی لێوه‌رگرتبۆوه که زمان له وشه لاوه‌کیه‌کان وه‌سڕێت. ده‌ره‌نجامیشی زۆر رونه چی لێ هات. چاوخستنێک له دیوانی شاعیرانی سه‌ده‌ی هه‌ڤده-وه‌ک مه‌لای جه‌زیری و بیسارانی و خانی- و سه‌ده‌ی نۆزده – وه‌ک نالی و سالم و کوردی و حاجی قادر و مه‌حوی- وه به‌راوردکردنی زمانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ شاعیرانی سه‌ده‌ی بیسته‌م،ئه‌م گۆڕان کاریه جوان ده‌رده‌خات.ئه‌گه‌ر چی نه‌بوونی روانینی زانستی بۆ واتاسازی و وشه‌سازی ته‌نگ و چهڵهمهیهکهو ده‌بێ له شوێنی خۆی دا قسه‌ی له¬سه‌ر بکرێت.
جێی داخه که قۆناغی سیاسی بوونی زمانی کوردی هه‌نووکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه. بێ گومان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستا هیچ زمانێک تا ئێستا ئه‌وه‌نده سیاسی نه‌بووه یان سیاسی بۆی نه‌ڕوانراوه. ئه‌وه‌ی که له‌و وتاره‌ش دا ره‌خنه له سه‌رهه‌ندێک به‌شی فیقهی بوو که پێم وایه له بنه‌ڕه‌تا هیچ پهیوەندیهکی به ئیسلامه‌وه نیه به‌ڵکو ئیسلام لێره‌دا ته‌نیا یه‌ک ده‌مامک و یه‌ک که‌ره‌سته‌یه هه‌ر سیاسی بوون ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌گرێته‌وه. به هه‌ر حاڵ، ترسێک که له سه‌ر کوردی نووسین و بایه‌خدان به زمانی کوردی هه‌بوو، هه‌یه، ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ئه‌و زمانه‌ی رسکاند و پێک هێنا که ئێستا له به‌ر چاوه. ره‌نگه ئه‌گه‌ر شاڵاوی بایکۆت و ده‌مار گرژی له راست ئه‌و زمانه نه‌بوایه، ئه‌وسا به زمانێک ده‌مان نووسی–مه‌به‌ستم له ئاستی وشه دایه،نه‌ک بواری رێزمان یان بواره‌کانی تری زمان -که گه‌لێک جیاوازی به‌رچاوی ده‌گه‌ڵ زمانی ئێستاکه‌مان ده‌بوو.
ده‌ره‌نجام:
ڕهگهزپهرهستیهک که له ژێر ده‌مامکی پیرۆزیه‌تی ئایینی خۆی حه‌شار داوه، بۆشایی نێوان کرده‌وه‌ی خۆیی و ئایینی راستی ئیسلامی به پیرۆزیه‌ت دان به زمان و بهشتی بێ په‌یوه‌ند پڕکردۆته‌وه. ئه‌و پیرۆزیه‌ت به‌خشینه له سه‌ره‌تاکانی ئیسلام دا بووبه هۆی سه‌رکووت کردن و ده‌رهاویشتنی نه‌یارانی عه‌ره‌ب و دواتر له سه‌ده‌کانی ترا بووبه هۆی ته‌خدیری چه‌ندین کۆمه‌ڵگا بۆ وێنه کۆمه‌ڵگای کوردی. نه‌ک ته‌خدیر به‌ڵکو زیادتریش، بوو به نامۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی و نامۆیی ره‌گه‌زی رێژه‌یه‌کی زۆری کورده‌کان که ئه‌و نامۆییه تا ئێستاش شوێنه‌واری هه‌ر له کۆمه‌ڵگای کوردی دا به‌دیده‌کرێت و زۆر عه‌ره‌ب تر له عه‌ره‌ب بایه‌خ به عه‌ره‌ب ی ئه‌داو بڕوای به مه‌زنایه‌تی عه‌ره‌بی هه‌یه.
له عه‌ره‌بی دا شاعیرێک نابینین دروشمی دابێت له‌و دنیا به عه‌ره‌بی ده‌دوێم. چونکه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک، عه‌ره‌بی له عه‌ره‌ب قه‌ده‌غه نه‌کردووه. به‌ڵام له کوردی دا له ئه‌نجامی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی که سه‌دان ساڵه ده‌یه‌وێت زمانی کوردی له کورد وه‌رگرێته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه میژوییه، بزاڤی کوردپهرهستی لای چه‌ند که‌سایه‌تی بیرمه‌ندی میژوی ئه‌م وڵاته سه‌رهه‌ڵده‌دات و گه‌لێک شاعیر له ده‌ره‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی پیرۆزیه‌ت دان به عه‌ره‌بی، پیرۆزیه‌ت ده‌ده‌ن به کوردی و نه ته‌نیا به زمانی دنیای ئێستا به‌ڵکوو به¬ زمانی دنیایه‌کی تری خۆیشی ده‌زانن و له به‌رامبه‌ر دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سوک کردنی عهرهبیو تۆڵه‌ی ئه‌و سڕی و قڕی زمانی سه‌رده‌مێکی دێرینی کپی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیشی لێ ئه‌که‌نه‌وه. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له خانی و حاجیه‌وه که ده‌یانه‌وێ گیانی سڕبوو وکڕگرتوی کورد بورووژێنن و خۆبڕوایی دۆڕاوی بۆ وه‌گه‌ڕێنن، ده‌ست پێده‌کات تا ده‌گاته سه‌رده‌می پیره‌مێرد و هه‌ژار که زمان ده‌بێته چه‌شنه بۆتێک و ده‌بێته هۆی مه‌رگ و ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌و بیر‌و هزره‌شه که وشه‌ی عه‌ره‌بی یان له کوردی راوده‌نێت و یان جلکی کوردی له به‌ر وشه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌کا و له ناو زمانی خۆ‌یا ئه‌یتوێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
ئاشنا ئۆمید، پیره‌مێرد و پێداچوونه‌وه‌یه‌کی نوێی ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی، بهرگییهکهم، بڵاوکراوه‌ی ئاراس، 2001ز.
ابن فارس بن زکریا الرازی، الصاحبی فی فقه اللغه العربیه و مسائلها و سنن العرب فی کلامها، حققه و ضبط نصوصه و قدم علیه عمر فاروق الطباع، مکتبه المعارف، لبنان، الطبعه الاولی، 1993م.
الثعالبی ابومنصور، فقه اللغه و اسرار العربیه، ضبطه و علق حواشیه و قدم له و وضع فهارسه یاسین الایوبی، المکتبه العصیریه، بیروت، الطبعه الثانیه، 2000م.
الشافعی محمد بن ادریس، الرساله، تحقیق و شرح احمد محمد شاکر، دارالکتب العلمیه، بیروت، دون تا،
انیس ابراهیم ، دلاله الالفاظ، مکتبه الانجو المصریه، القاهره، الطبعه الخامسه، 1984
برجشتراسر، التطور النحوی للغه العربیه، ،علق علیه و صححه رمضان عبدالتواب، مکتبه الخانجی، القاهر، الطبعه الثانیه، 1994م.
رۆژنامه‌ی بانگی حه‌ق، ژماره 1 ساڵی 1923
هاوار محمد رسول، پیره‌مێردی نه‌مر، العانی، به‌غدا، 1970
هیمن محمدامین مکری، بارگه‌ی یاران، ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2003ز.
Baugh, Albert and Cable, Thomas. The History of the English Language. Upper Saddle River, New Jersey: Prentice Hall. 2002
بۆچوونه‌کان
محه ممه د
30 بهمن 1392 - 09:51زور جوان بوو بریایه له چه ند پارت دا و به جیا نوسیبایه ت توزیک زوره