إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

مقالات

  • دكتۆر عادل باخەوان یەكێكه‌ لەو قەڵەمه‌ ئەكادیمیانەی لەم ساڵانەی دوایدا بەشداری لەبەئەكادیمیكردنو زانستی كردنی قسەكردنی ناوەنده‌ فیكری و رۆشنبیریەكەی كوردستاندا كردووە، یەكێ لەو بوارانەش به‌ نیمچه‌ بەردەوامی و به‌ شێوازی جۆراوجۆرو قسەی لەسەر كردووه‌ و، رای له‌ هەمبەر دەربڕیوە، تەوژمی ئیسلامی و هێزه‌ ئیسلامیەكان بووە.

    نووسه‌ر:
    ئەبوبەكر عەلی (كاروانى)
  • په‌یامی گشت پێغه‌مبه‌ران له‌خاڵێكی سه‌ره‌كیدا یه‌كده‌گرنه‌وه‌ كه‌ گۆڕینی ناخی مرۆڤه‌كان و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی ئاشتیخوازانه‌یه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌مه‌به‌ستی بڵندكردنی مرۆڤه‌كان بۆ شوێنی شایان به‌ مرۆڤایه‌تیی. بۆیه‌ كه‌ (ئیبراهیم) هات بته‌كانی شكاندو، فێری كردین كه‌ ئیدی نه‌وه‌ستین له‌ حزوری ئه‌و شتانه‌ی، ئه‌و بیردۆزانه‌ی، ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی خۆمان بۆ ساڵێك دایده‌هێنین، كه‌چی دواتر سه‌د ساڵ گیرۆده‌ ده‌بین به‌ ده‌ستیانه‌وه‌.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدولرحمان سدیق
  • سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی 2013/4/4 بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی " محمد قطب"، برای سيد قطب شه‌هید دوای ته‌مه‌نێكی گه‌ش و پڕ له‌ ئیمان و نووسین و خزمه‌تكردنی عه‌قیده‌و فیكری ئیسلامیی و له‌ ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا له‌سعودییه‌ كۆچی دوایی كردو گه‌ڕایه‌وه‌ ئاستانه‌ی خودا... ناوبراو له‌ 1919/4/26 له‌ گوندی موشای پارێزگای ئه‌سیوت له‌دایك بووه‌و برا بچووكی سه‌ید قوتبی شه‌هیده‌، كه‌ سیازده‌ ساڵ له‌ سيد قطب بچووكتر بووه‌..

  • خوێنەری بەڕێز! زۆرجار گوێمان لە ووشەی (بردنەوە یان سەركەوتن) دەبێت و دەوترێت: فڵان خەڵاتێكی بردەوە، فڵان ئۆتۆمبیلێكی سفری بردەوە، فڵان كاسەكەی بردەوە، فڵان مەدالیاكەی بردەوە، فیسار بەپلەی یەكەم دەرچوو، یان فڵانە هەڵبژاردە و تیم لەهەڵبژاردەكەی بەرانبەری بردەوە بەگۆڵێك یان زیاتر، یان فڵان وەرزشەوان و یاریزانی بۆكسینگ بەلێدانێكی وا لێهاتووانە لەبەرانبەرەكەی بردەوە.... بەم شێوەیە ئەم ووشەیە زۆر دەدرێت بەگوێماندا كەپەیوەستە بە خەڵات وبردنەوە دونیاییەكانەوە.

    نووسه‌ر:
    کاک پشتیوان
  • چاوخشانێک به‌سه‌ر بیری ڕامیاری مامۆستا ناسری سوبحانی (رح)

    سه‌رباس
    له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ ھه‌ره‌ ڕوون و به‌رچاوه‌کانی پیاوانی گۆڕه‌پانی بیر و ئه‌ندێشه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی ده‌ور و به‌ری خۆیان بێگه‌می نین، ھه‌رچه‌ن ئه‌و کیشه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زانیاری و پسۆڕایه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ بێت. کێشه‌ بنه‌ماییه‌کان وه‌کوو : فه‌لسه‌فه‌ی ژیان، سه‌ره‌تا و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ھه‌ستی، کێشه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، مافی مرۆڤ و ... ھتد.

    نووسه‌ر:
    محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیان – سه‌قز
  • چی بكەین تا بەردەوام و دامەزراو بین لەسەر دین؟!.. 1ـ ئیمان بە خوای گەورە:.. ئیمانێك پێكهاتبێت لە هەردوو بەشی (نەفی) و (ئیثبات)..جێ‌بەجێ‌ كردنی مانای(لا اله الا الله) هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (ألله)..بەوەی نەفی هەموو پەرستراو و تاغوت و خۆشەویستێك بكەین كە جگە لە خوا دەپەرسترێت...جوان سەرنج بدە:.. خوای گەورە دەفەرموێت: (يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ) (ابراهيم :٢٧)

    نووسه‌ر:
    مامۆستا حەمزە بەرزنجی
  • دوو لاو پیاوێكیان له‌ بیابانه‌وه‌ دابووه‌ به‌ر خۆیان و هێنایان بۆ كۆڕی خه‌لیفه‌ عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێ و له‌به‌ر ده‌م ئه‌وا وه‌ستاندیان.. عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌مه‌ چییه‌؟ ئه‌وانیش وتیان: ئه‌ی میری ئیمانداران! ئه‌مه‌ باوكمانی كوشتووه‌.. رووی كرده‌ كابرا و فه‌رمووی: تۆ باوكیانت كوشتووه‌؟ عه‌رزی كرد به‌ڵێ، من كوشتم.. فه‌رمووی: چۆنت كوشت؟ گوتی: به‌وشتره‌كه‌یه‌وه‌ هاته‌ ناو زه‌وییه‌كه‌مه‌وه‌، منیش پێم گوت: نه‌یه‌یت، هه‌ر هات و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ردێكم بۆ هه‌ڵدا به‌ر سه‌ری كه‌وت ومرد.. عومه‌ر فه‌رمووی: ده‌بێ تۆڵه‌ت لێ بكرێته‌وه‌و تۆڵه‌كه‌یشت كوشتنه‌..

    نووسه‌ر:
    مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
  • لەکۆمەڵگە نوێیەکاندا کارى ئافرەتان هاوشان لەگەڵ پیاواندا لەچوارچێوەى کارى گەشەى کۆمەڵگەدایە، کەگشت ڕەهەندەکانى ژیانى مرۆڤایەتى دەگرێتەخۆ لەگرنگترینی ئەو ڕەهەندانەش بوارەکانى بەشدارییە لەپرۆسەى سیاسیدا کەپەیوەندى بەژیانى گشتى و تاکەکەسیەوە هەیەو ئاراستەى ژیانى کۆمەڵگە دەکات، هەربۆیە گشت ئەو بوارانە دەخوازێت ئافرەت ڕۆڵ و بەشدارى کاراو کاریگەرى هەبێت، تاکۆمەڵگە هاوسەنگانە ڕیگەى پێشکەوتن و گەشەى خۆى ببڕێت و ئافرەتان بتوانن خۆیان سوودمەندبن لەو بەشدارییە.

    نووسه‌ر:
    بەھار عەبدولرەحمان محەمەد
  • بسم الله‌ الرحمن الرحیم پێشه‌کی سوپاس وستایش بۆخوای په‌روه‌رده‌گار سه‌لات وسه‌لام برژێ له‌ سه‌رگیانی موحه‌مه‌د درودی خوای لێ بێ

    نووسه‌ر:
    مامۆستا ئەحمەد