پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رموێ:
هه‌ر موسوڵمانێك به‌رامبه‌ر به موسوڵمانێكی تر شه‌ش ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه:
پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رموێ: هه‌ر موسوڵمانێك به‌رامبه‌ر به موسوڵمانێكی تر شه‌ش ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه: 1. هه‌ر كات گه‌یشت به برای موسوڵمانی، سڵاوی لێ بكات. 2. هه‌ر كات ده‌عوه‌تی كرد، ده‌عوه‌ته‌كه‌ی قه‌بووڵ بكات (ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌ته‌كه‌ی تاوانی تێدا نه‌بێ) 3. هه‌ر كات پشمی، بڵێت: الحمدلله و ئه‌وه‌ی تر له وه‌ڵامی دا بڵێت: یرحمك الله 4. هه‌ر كات نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانی بكات. 5. هه‌ر كات موسوڵمانێك كۆچی دوایی كرد، له ناشتنی مه‌یته‌كه‌یدا به‌شداری بكات 6. ئه‌وه‌یكه بۆخۆی پێی خۆشه، بۆ برای موسوڵمانیشی پێی خۆش بێت. ئیمام ترمزی گێڕاویه‌تییه‌وه
دكتۆر یووسف قه‌رزاوی(خوا بیپارێزیت) ده‌ڵێ: پێویسته هه‌ر موسوڵمانێك ڕۆژانه به به‌رده‌وامی به‌دوای زیادكردنی زانست و زانیاریی خۆیدا بێت: هه‌ر وه‌ك له قوڕئان‌دا هاتووه كه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموێ: «وَقُل رَّبِّ زِدنِی عِلمًا» واته: «و بڵێ: خوایه عیلم و زانستم زۆر بكه» و باشترینه‌كان له كتێب و گۆڤاره‌كان هه‌ڵبژێریت و بخوێنیته‌وه له‌و شتانه‌ی كه قازانجی دین و دونیای تێدایه و زانایه‌ك پێی وتم: تۆ پێم بڵێ كه چی ده‌خوێنییه‌وه، تاكوو من پێت بڵێم كه تۆ كێی؟ وه‌رگێڕ: مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دی
خۆ دوور خستنەوە لە تووڕەیی ئەبوو هوڕەیڕە ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ دەفەرموێ: «لَيْسَ الشَّدِيدُ بِالصُّرَعَةِ إِنَّمَا الشَّدِيدُ الَّذِي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الْغَضَبِ» هێز و بڕشت و دەسەڵاتی مرۆڤ ئەوە نییە بەسەر خەڵکدا زاڵ بیت، بەڵکوو دەرەقەتی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی تووڕەیی و ڕقدا بەسەر خۆتدا زاڵ بی و خۆت هێور کەیەوە. ئاماده كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
وتەی ناودادان حەسەنی بەسری ڕەزای خوای لێ بێ دەفەرموێ: هەرکەس خوای دڵۆڤان لە کاتی لاوی‌دا بەندایەتی و تەقوای پێ ببەخشیبێ، ئەوه لە کاتی پیری و بەساڵاچووییدا حیکمەت و تێگەیشتوویی بە نەسیب دەبێ و ئەوە هەر ئەو وتەی ئەڵڵا تەعالایە کە دەفەرموێ: ﴿وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ﴾ و چۆن بە کەماڵ گەیشت، حیکمەتمان پێ بەخشی و چاکەی چاکەکاران بەو شێوە قەرەبوو دەکەینەوە. ئاماده كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
حافز عه‌بدوڵڵا ڕه‌سووڵیزاده و حافز عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی نژاد (پیشینی) به ڕیز له بواره‌كانی له‌به‌ركردن و خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا.
بوارگه‌یه‌ک لەسەر شەست ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی مامۆستا سەیید موحەممه‌دی مستەفایی، بە گێڕانەوەی دوکتۆر سەید موحەممه‌دڕه‌زا مستەفایی کوڕی خوالێخوشبوو مامۆستا مستەفایی:
شێخ محه‌ممه‌د غه‌زالی له «فیقه السیره»دا ده‌ڵێ: ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر گۆی زه‌وی خوای گه‌وره ده‌یدا به كه‌سانێك كه خۆی پێی خۆش بێت. هه‌روا كه ده‌یدا به كه‌سانێك، هه‌رواش لێیان ناستێنیته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره (نیعمه‌تی) پێ به‌خشیون و ئه‌وانیش قه‌دری شته‌كه‌یان نه‌زانیوه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌یان لێ ده‌ستێنیته‌وه. و دوایی ده‌یدا به نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه قه‌در و ڕێزی بزانن و شوكرانه‌بژێری له‌سه‌ر بكه‌ن گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خۆبه‌زلزان بێت و سوپاسگوزار نه‌بێ و مافی كه‌سیش نه‌دا
زانای گه‌وره حاجی مەلا موحەممەد باقێرمودەررێسی کوردستانی، خاوه‌ن نازناوی ”غەریق“ و ناسراو بە مودەررێس، یەکێک لە گەورەترین زانایانی ئەمرۆی کوردە.
موحەممەد باقێر مناڵی حوسێن خان ناسراو بە ”ئاغاگەورە“یە و باوەگەورەی دەگاتەوە خان ئەحمەد خانی ئەردەلان. دایکی فاتێمە خاتوون کچی خوالێخۆشبوو مەلا عەبدوڵڵا لە بنەماڵه‌ی كه‌له‌نی شێخولئیسلامییەکانی سنە و هەروەها ئامۆزای مەلا لوتفوڵڵا شێخولئیسلام بووە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb