پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رموێ:

هه‌ر موسوڵمانێك به‌رامبه‌ر به‌ موسوڵمانێكی تر شه‌ش ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه:

١. هه‌ر كات گه‌یشت به‌ برای موسوڵمانی، سڵاوی لێ بكات.

٢. هه‌ر كات ده‌عوه‌تی كرد، ده‌عوه‌ته‌كه‌ی قه‌بووڵ بكات (ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌ته‌كه‌ی تاوانی تێدا نه‌بێ)

٣. هه‌ر كات پشمی، بڵێت: الحمدلله و ئه‌وه‌ی تر له‌ وه‌ڵامی دا بڵێت: یرحمك الله

٤. هه‌ر كات نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانی بكات.

٥. هه‌ر كات موسوڵمانێك كۆچی دوایی كرد، له‌ ناشتنی مه‌یته‌كه‌یدا به‌شداری بكات

٦. ئه‌وه‌یكه بۆخۆی پێی خۆشه‌، بۆ برای موسوڵمانیشی پێی خۆش بێت.

ئیمام ترمزی گێڕاویه‌تییه‌وه‌

وه‌رگێڕ: مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دی