حافز عه‌بدوڵڵا ڕه‌سووڵیزاده‌ و حافز عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی نژاد (پیشینی) به‌ ڕیز له‌ بواره‌كانی له‌به‌ركردن و خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا.

به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب له‌ ئیرانشار حافز عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوڵی زاده‌ و حافز عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی نژاد(پیشینی) له‌ مامۆستایانی مزگه‌وتی ڕیزوانی ئیرانشار له‌ بواره‌كانی له‌به‌ركردن و خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز له‌ بیستویه‌كه‌مین فستیڤاڵی قوڕئان و عیتره‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، ده‌رمان و ڕاهێنانی پزیشكی، پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا.

ئه‌و كێبه‌ڕكێیه‌ به‌هۆی دۆخی نه‌خۆشی كۆڕۆنا، به‌شێوازی مه‌جازی و ئۆنلاین به‌ڕێوه‌ چوو.