ئەمینداری گشتی جەماعەت ڕۆژی چوارشەممە، یازدەی ڕێبەندان، لەگەڵ دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز له کەسایەتییە ناودارەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له بارەگای ناوەندی جەماعەت دیداری کرد.
لە یەكی ئەم مانگەوە تاكو سبەینێ لەشاری تاران كۆنگرەی هەمیشەیی كە (360) حزبی كیشوەری ئاسیا تێیدا بەشدارن و ئەمساڵ (50) پارت لە (26) وڵات بەشداربوون و تێیدا سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری كرد.
لە 13ی ڕێبەندانەوە به ماوەی 2 ڕۆژ لە شاری تاران، كۆنگرەی هەمیشەیی كە (360) حزبی كیشوەری ئاسیا تێیدا بەشدارن، ئەمساڵ (50) پارت لە (26) وڵات بەشداربوون و تێیدا دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری كرد.
سەرۆكی فەڕانسه هۆشداری دا بە توركیا كە هێرشەكانی دژ بە شەڕڤانە كوردەكان لە باكوری سووریا نابێت ببێت بە بیانویەك بۆ داگیركردنی وڵاتەكە و وتیشی: دەیەوێت ئانکارا لەگەڵ هاپەیمانەکانی هەماهەنگی بکات. هەفتەی ڕابردوو توركیا هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی كردە سەر باكووری ڕۆژئاوای سوریا، كە تێیدا شەڕڤانانی یەپەگەی لە كانتۆنی عەفرین كردۆتە ئامانج، ئەمەش بەرەیەكی نوێی لە شەڕی ناوخۆی (7) ساڵەی سوریا دروست كرد و هەروەها پەیوەندییەكانی توركیای لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆدا ئاڵۆز كرد.
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ئەمریكا بە پشتیوانیكردن لە پەكەكە و پەیەدە هەم ئاسایشی توركیا هەم هاوكاری كۆنی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن ژەهراوی دەكات. (مەولوود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانەی گفتوگۆیەكی خۆی لەگەڵ گۆڤاری لایف وتی: ئەمریكا بە پشتیوانیكردن لە پەكەكە و پەیەدە نەك هەر ئاسایشی توركیا كە هاوكاری كۆنی نێوان ئانکارا واشنتۆن ژەهراوی دەكات.
بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبەکانی ئاسیا(ICAPP)، به بەشداری سکرتێرە گشتییەکان و کەسایەتییە پلەبەرزەکانی ٤٠ حیزب و دامەزراوەی سیاسی له ٢٥ وڵاتی ئاسیایی و هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوە ناوچەیی و نێوتەوەییەکان له تاران بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی چوارشەممە، 18ی ڕێبەندان، لە هەفتەی بیستەمی خولی دەستەدووی تۆپی پێی ئێراندا، یانەی سەرداری بۆکان پێشوازی کرد لە ئیستقلالی ئەهواز و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەکەی بۆکان کۆتایی هات. بەو بردنەوەیە سەرداری بۆکان بە 34 خاڵ چووە ریزی چوار تیپی کۆتایی خولەکە و ئەگەر لە یارییەکانی داهاتوویدا سەرکەوتوو بێ، دەچێتە خولی دەستە یەکی ئێران. لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا نزیکەی 7 هەزار کەس لە هاندەرانی یانەی سەردار لە یاریگا ئامادەبوون.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی ژمارێک لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی تاران ـ یاسووج، پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و خەم و هاوسۆزی خۆی سەبارەت بەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەربڕی.
ئەمینداری گشتیی جەماعەت له دانیشتنی هاوبەشی شۆڕای ناوەندی، لێژنەی جێبەجێکاری و هەروەها بەڕێوەبەرانی لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگاکان، جەختی کردە سەر گرینگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کەلتووری له ژێر تیشکی بەها ئیسلامییەکان و ئەم دیاردەیەی پێداویستییەک بۆ پێشەوایی ئۆمەتی ئیسلام لە قەڵەم دا.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل