وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز وریاتر بین! يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ (غافر/١٩) خوای تەعالا لە جۆری ڕوانینی خەڵکان تێدەگا و فکر و هزری ئەوان دەخۆێنێتەوە و ئاگادارە هیچ مرۆڤێک بۆی مسۆگەر نابێ هەڵوێستی ڕواڵەتی و دەروونی خۆی لە خوا بشارێتەوە کەواتا ئەوەندەی ئاگاداری ئاکار و ڕەوشتمان هەین، بەهەمان شێوەش دەبێ چاوەدێری فکر و ئەندێشەکانمان بکەین. ڕەنگە بمانهەوێ کەسانی دەورووبەر لێمان تێنەگەن، بەڵام خوا ڕۆژێ پەردە لەسەر ڕەوشتی ئێمە هەڵدەگرێ چ لە دونیا بێ چ لە قیامەت وانەی ئایەت
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز «وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ اَلرَّحْمٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطٰاناً فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ» ﴿زوخڕوف/٣٦﴾ هەر کەس لە یادی خوای میهرەبان غافڵ بوو، شەیتانێکی بۆ تەرخان دەکەین کە دەبێتە هاوڕێی نزیکی وی یاد و زیکر و شوکری خوا هەمووکات وا دەکا مرۆڤ قەڵغانێک لە دەوری خۆی بکێشێ کە شەیتان نەتوانێ بە ئاسانی ڕووی تێکا و شوێندانەری بخاتە دەروونی.
به‌دوای ته‌قینه‌وی بارهه‌ڵگرێك له شاری «حوسێن‌ئاوا» كه نه‌وتی ڕه‌شی پێ بوو، پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه.
دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌كاتێكدا كه ئێستاش جیهان له‌شه‌ڕی كووید ١٩ ڕزگاری نه‌بووه، به‌شێوه‌ی ئانلاین و له‌ڕێی مه‌جازییه‌وه به‌ڕێوه چوو.
١٠ ڕۆژی دوایی، ڕۆژانێكی تاڵ و مه‌ترسیدار بۆ كۆڵبه‌رانی سنووری باكووری‌ڕوژاوا و ڕۆژاوای وڵات بوو. به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی «اعتماد» له مه‌ودای ١٠ ڕۆژی دوایی، ٩ كۆڵبه‌ر كه له ڕێگا نافه‌رمییه‌كان له پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، كوردستان و كرماشان هاموشۆیان كردبوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، ته‌قه‌ی سنووروانی و هاتنی باوبۆران و ڕنوو له سنوور تووشی ڕووداو بوون.
به به‌شداریی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ورمێ، كارگه‌ی پسپۆڕیی دلێریی به وتاربێژیی دلێر عه‌بباسی به‌ڕێوه چوو.
سەرم سوڕماوە لەو موسوڵمانەی کە نوێژی به‌یانی ناکا، بەڵام لە کاتی خۆیدا لە خەو هەڵده‌ستێ بۆ كاره‌كه‌ی! دەچێتە دەرەوە بۆ دابینكردنی ڕزق، به‌ڵام له‌بیری ده‌چێ خوا ڕزق و ڕۆژی ئه‌و دابین ده‌كات. د.زاكیر نایك
پێغەمبەرﷺ بەزۆریی بێدەنگ بوو ، قسەی نەدەکرد بەبێ پێویستی، قسەی نەدەکرد دەربارەی شتێک پەیوەندەی پێوە نەبێ و قسەی نەدەکرد تەنها لە شتێکا نەبێ کە ئومێدی پاداشتی هەبوو، ئەگەر شتێکی پێ ناخۆش بوایە لە دەم‌وچاوی پیرۆزی دەبینرا. [ئیبنی قه‌يیم رحمه الله | زاد المعاد]
ئەو كەسەی لەگەڵت دادەنیشێ، با لەوانە بێ كە دونیا لەبەر چاوت كەم و بچووك دەكاتەوە و هانت دەدا بۆ ژیانی ئاخیرەت و وریا بە لە دانیشتن لەگەڵ شوێنكەوتووانی دونیا؛ ئەوانەی ڕۆدەچن لە باسی دونیا، چونكە بەڕاستی ئەوانە دینەكەت و دڵەكەت لێ تێك دەدن و خراپی دەكەن... سەفیانی سەوری ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مالکی کوڕی دینار بە موغیرەی کوڕی حەبیبی گوتووە: ئەی موغیرە بڕوانە چویتە هەر مەجلیسێک هاوڕێی باشی تێدا نەبوو، سوودی بۆت نەبوو، لەڕووی دینەوە خێرت تێدا نەبینی ئەوا لەو مەجلیسە هەستە و بڕۆ لەوێ مەمێنەوە. {الزهدللإمام أحمد(۱٨۷۷)}
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb