"إنكم تغفُلون أفضل العبادة: التواضع" ئێوە بێئاگان لە باشترین عیبادەت کە خاکیبوون و خۆبەکەمزانینە. دایکە عایشە الزهد لأبي داود ص ٢٨٦
گـەنـم لەسـەر چیاکـان ڕۆبـکەن با نـەڵێـن باڵـندەکان لـەژێر حـوکمـی ئیسلامـدا بـرسیـن. عومەری کوڕی عهبدولعهزیز
لە نیشانەڪانی بەختەوەری بەندە ئەوەیە، ئەگەر خوای گەورە نیعمەتی پێدا، سوپاسگوزار بێ و ئەگەر تاقی ڪردەوە، خۆڕاگر بێ و ئەگەر تاوانی کرد، تۆبەکار بێ». ئیبنی قهییم [سەرچاوە؛ الوابل الصیب]
عهبدوڵڵای كوڕی موبارهك دهڵێ: بـیـنیم گـونـاھ دڵ ئـەمـرێـنـێ ... و ئـالـوودەبـوونـی گـونـاھ تـووشـی زەلـیلیـت ئـەکـا و وازھـێـنـان لـە گـونـاھ ژیـانـەوەی دڵـەکـانە و بـاشـتـریـن شـت بـۆ نـەفـس، سـەرپـێچـیکـردنی نـەفسە...
رأيتُ الذنوبَ تميتُ القلوب، وقد يورث الذلَّ إدمانُها وتركُ الذنوب حياةُ القلوبِ، وخيرٌ لنفسكَ عصيانُها هیچ شتێکم نەبینیوە مێشك و ڕۆح بە توانا بکا و جەستە بپارێزێ و بەختەوەری دەستبەسەر بکا، وەك زۆر تەماشاکردن و خوێندنەوەی کتێبەکەی پەروەردگار... ئیبنی تهیمییه
تەنها بەهۆی هەڵەیەکەوە، خەڵک هەموو ڕابردووە جوانەکەت دەسڕنەوە. خوداش هەموو ڕابردووە ناشرینەکەت، بە تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە دەسڕێتەوە، کامەیان شایستەی ئەوەن هەوڵ بدەی لێت ڕازی بن! موحەممەد متەوەلی شەعراوی
خەفەت، نیوەی پیرییە، هەواڵی دۆست پرسین، نیوەی سەردانە، شوێنڪەوتنی ئارەزوو، نیوەی شێتییە، هاوڕێی لەگەڵ بوون، نیوەی ڕێگایە. ئیمامی شافعی
جهبران خهلیل جهبران: تستطیع ٲن تسحق الزهرة تحت قدمیك و لكن ٲنی یکون لك ٲن تزیل عطرها؟؟!! واتـــــــــه: دەتوانی گوڵێک لەژێر قاچەکانتا بساویتەوە، بەڵام کەی دەتوانی نەیێڵی بۆنە خۆشەکەی بڵاو ببێتەوە؟! وهرگێڕ: موحهممهد ئیزهدی
جوانترین وتەیهك كه سهبارهت به منداڵی کچ وترابێ، فەرموودەڪەی پێغەمبەری ئەزیزە️ﷺ دەربارەی فاتیمە كه دەیفەرموو: (فاتیمە پارچەیەڪە لە من، دڵخۆش دەبم بەوەی ئەو دڵخۆش دەکا و ئازار دەچێژم بەوەی ئەو ئازار دەچێژێت)
ئیمامی ئەوزاعــی دەفەرموێت: بە پیـاوێـکم وت خـانوێـکم دەوێ لەپاڵ خـەلکانێـك بێ كه نە غەیبەت بـکەن، نە ئیرەیی و حەسـوودی بەرن بە خــەڵک ... جا کـابرا بــردمی بۆ گـۆڕستانێـك و وتی: ئەوەی تۆ ئــەتەوێ، لێرەدایــە... جامع العلوم والحکم ١٨٢/٢
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb