١٠ ڕۆژی دوایی، ڕۆژانێكی تاڵ و مه‌ترسیدار بۆ كۆڵبه‌رانی سنووری باكووری‌ڕوژاوا و ڕۆژاوای وڵات بوو. به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی «اعتماد» له مه‌ودای ١٠ ڕۆژی دوایی، ٩ كۆڵبه‌ر كه له ڕێگا نافه‌رمییه‌كان له پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، كوردستان و كرماشان هاموشۆیان كردبوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، ته‌قه‌ی سنووروانی و هاتنی باوبۆران و ڕنوو له سنوور تووشی ڕووداو بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٠ عوسمان موحه‌ممه‌دی؛ كۆڵبه‌ری ٤٠ ساڵه و خه‌ڵكی گوندی «حه‌شمیر» سه‌ر به شاری سه‌لاس باوه‌جانیی پارێزگای كرماشان، له‌كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری «شوشمی» له سه‌رسنووری «نوسود» (پارێزگای كرماشان) لاقی له‌سه‌ر مینی دژه مرۆیی دانا كه به‌دوای ته‌قینه‌وه‌یدا، لاقی به‌توندی بریندار و كه‌رت بوو.
٣ ڕۆژی دوایی، ڕۆژی ٢١ی به‌فرانبار، به‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی دژه مرۆیی تر هه‌ر له‌و ناوچه سنوورییه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ له كاتی كۆڵبه‌ریدا بریندار بوو. به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، یاسر سه‌حرایی، كۆڵبه‌ری بریندار و خه‌ڵكی گوندی «كۆڵه‌سه»ی سه‌ر به‌ر شاری جوانڕۆ، دوای برینداربوونی لاقی، بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی پاوه كرا. ئێواره‌ی ٢٤ی به‌فرانبار به‌دوای ته‌قه‌ی سنووروانێك له كۆڵبه‌رانی سنووری «كێلێ»ی پارێزگای كوردستان له ڕێگا نافه‌رمییه‌كانه‌وه كۆڵبه‌ریان ده‌كرد، مێهران ڕه‌حمانی، كۆڵبه‌ری ٣٤ ساڵه گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كۆڵبه‌ری تر به نێوی؛ ئیبڕاهیم ڕه‌حمانی و هاوڕێ ئه‌حمه‌دیش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆڕتی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كۆڵبه‌رانی كۆچكردوو و بریندار، خه‌ڵكی گونده‌كانی «مه‌نیجه‌لان» و «كێلێ» له گونده‌كانی سه‌ر به شاری بانه بوون. ڕۆژێك دوای ئه‌و ڕووداوه، ڕۆژی ٢٥ی به‌فرانبار عوسمان ڕه‌سووڵی، كۆڵبه‌رێكی تری خه‌ڵكی بانه، له‌كاتی كۆڵبه‌ری له ڕێگایه‌كی نافه‌رمی سه‌رسنووری «ئه‌رداب» به‌دوای ته‌قه‌ی سنووروانی بریندار بوو و بۆ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی بانه گوازرایه‌وه.
به‌ڵام تاڵترین ڕووداوێكی كه جارێكی تر سه‌رنجه‌كانی بۆلای ژیانی پڕچه‌رمه‌سه‌ریی كۆڵبه‌ران ڕ‌اكێشا، ونبوونی سێ كۆڵبه‌ر له سنووری ئێران و توركیا بوو كه سه‌رچاوه‌ی «اعتماد» ڕایگه‌یاند دوای تێپه‌ڕینی ٤ ڕۆژ له ونبوونی ئه‌و هاووڵاتیانه، نه‌ته‌نیا هیچ هه‌واڵێكی هیواداركه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌رانه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، مه‌ترسی كه‌شوهه‌وا له ٢٧ی به‌فرانبار له‌و ناوچه كوێستانییه له سه‌رسنووری باكووری ڕوژاوای وڵات، ئه‌گه‌ری زیندوومانه‌وه‌ی ونبووان به سیفر ده‌گێنیت.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه و له دۆخێك‌دا كه ناوه‌ندی كه‌شوهه‌وا سه‌باره‌ت به ناله‌باریی كه‌شوهه‌وا له‌و پارێزگا كوێستانییه و ده‌ورووبه‌ری سنووریی پارێزگا ئاگاداریی ڕاگه‌یاندبوو، سێ كۆڵبه‌ر له سنووری ئێرانه‌وه به‌ره‌و گونده‌كانی سه‌رسنووری توركیا ڕۆیشتبوون، له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌نێو به‌فر و باوبۆران له دۆڵی «بنار»دا ون ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆڕتی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، بارزان مه‌یهه‌نی، ئه‌سعه‌د سه‌یدانی‌فه‌رد و بۆهلوول سه‌یدانی‌فه‌رد خه‌ڵكی گوندی «باوان» سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌نگووڕی ڕه‌زایه، له ساته‌كانی كۆتایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌گرتووه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به «اعتماد»ی وت كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ونبوونی ئه‌و كۆڵبه‌رانه، به‌یارمه‌تی هاریكارانی مانگی سوور و خه‌ڵكی ناوچه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌رانه له‌و ناوچه‌یه ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ هه‌واڵنێری ئیلنا ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی دۆخی كه‌شوهه‌وا و بارینی به‌فر له ناوچه‌ی سیلوانا – ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا – هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كۆڵبه‌رانی ونبوو، ڕاگیراوه. موحه‌ممه‌د ئه‌مین یووسفی له ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی «بیناری زێوه» و یه‌كێك له په‌یدۆزانی ئاماده‌بوو له ناوچه له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیلنا وتی: «له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه هێزی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك و شاخه‌وانانی ئاشنا به ناوچه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی مانگی سوور بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه ڕه‌وانه‌ی ناوچه كراون، به‌ڵام تاكوو ئێستاش به هیچ ئاكامێك نه‌گه‌یشتووین.
دۆخی كه‌شوهه‌وای ناوچه به‌ڕاده‌یه‌ك ناله‌بار بووه كه نه‌مانتوانی له زێواری دۆڵی بینار و به‌رزاییه‌كانی ئه‌ولاتر بڕۆین و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش بۆ به‌رگری له ڕووداوێكی مه‌ترسیدارتر، ته‌واوی هێزه‌كانمان گێڕانه‌وه تاكوو له‌گه‌ڵ هێورتربوونی كه‌شی هه‌وا، جارێكی تر بۆ گه‌ڕان بڕۆینه‌وه.» له‌كاتێكدا ئاگاداریی دوێنێی ناوه‌ندی كه‌شوهه‌وا، به‌رده‌وامی به‌فر و باوبۆران و مه‌ترسی هاتنی ڕندوو له ناوچه سه‌رسنوورییه‌كانی پارێزگای ڕۆژاوای ڕاگه‌یاند، ئه‌و شاخه‌وانه هاریكاره ڕوو به خه‌ڵكی ڕه‌وانه‌كراوی ناوچه و هێزه‌كانی ناوچه وتی كه به‌هۆی دۆخی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و باوبۆرانی به‌فر له ناوچه‌ی سیلوانا، به‌بێ ئاگاداریی هێزه‌كانی هاریكاری و چالاك؛ هیچ هه‌نگاوێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ونبووان و یا ڕۆیشتن به‌ره‌و به‌رزاییه‌كان هه‌ڵنه‌هێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له وتووێژ له‌گه‌ڵ «اعتماد» وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه له مه‌ودای سێ ڕۆژی ڕابردوو و له ساته‌كانی گه‌ڕان له سه‌رسنوور، هیچ نیشانه‌یه‌ك له ونبووان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری كه‌شوهه‌وای ناوچه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان و زۆرتربوونی ئه‌گه‌ری مردنی ونبووان به‌هۆی توندبوونی ساردوسۆڵی و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا وتی: «تا دوێنێ ئێوارێ (یه‌كشه‌ممه) پله‌ی هه‌وای ناوچه ٨ ده‌ره‌جه دابه‌زیوه. سه‌رمای هه‌وا له‌و ناوچه‌یه و مه‌ترسی هاتنی ڕندوو، هۆكارگه‌لێكن كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یكه به زیندوویی بیاندۆزینه‌وه، كه‌م ده‌كاته‌وه. ناوچه‌یه‌ك كه ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی تێدا ون بوون، دۆڵێكی سه‌رسنووری خاكی توركیایه كه ناوچه‌یه‌كی ڕنووگیره، به‌شێوه‌یه‌ك كه دوێنێ له‌و ناوچه‌یه ڕنوو هاتووه.»
ناوچه‌یه‌ك كه بارزان، ئه‌سعه‌د و بۆهلوولی تێدا ون بوون، ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی گوندی سه‌رسنووری ئێران و توركیا، هه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه ٥ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی كوورانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوای تێدا ون بوون و مردن. ڕۆژانی كۆتایی به‌فرانباری ١٣٩٩ هه‌واڵی ونبوون و به‌خاك سپاردنی ٥ كۆڵبه‌ری «كووران» بڵاو بۆوه و له كاتێكدا كه سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌یی، به ڕه‌چاوكردنی ئاستی ساردی و كه‌شوهه‌وای ناوچه و هاتنی ڕندوو (گوندی سه‌رسنووری ده‌ریشكی سه‌ر به خاكی توركیا) هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ زیندوو مانه‌وه‌یان نه‌مابوو، هه‌وڵی دۆزینه‌وه ٨ ڕۆژی خایاند تا ئه‌وه‌یكه ڕۆژی ٦ی ڕێبه‌ندان و دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كۆتا كۆڵبه‌ر، هه‌واڵمان پێ گه‌یشتن كه ته‌رمی سۆڵبه‌ستووی مه‌تین ئه‌سڵانی، یاوه‌ر ئه‌سڵانی، بیله‌ن ئه‌حمه‌دی، كه‌ماڵ كه‌ماڵ‌موقه‌دده‌م و په‌یمان خدری له كووران به‌خاك ئه‌سپارده كراون.
بۆچوونه‌کان