چەند زانستێکی بە سوود لەسەر مانگ
قورئانی پیرۆز پەیامێکی بەردەوامی خوای گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی و مرۆڤەکان بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە دەدوێنێت، ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویان پێکەوە گرێ دەدات، لە گەڵ مرۆڤ وەک بەشێک لە جیهانێکی گەورەتر حیوار و گفتوگۆ دەکات... ئایەتەکانی قورئان پڕاوپڕن لە ئاماژەی زانستی و مەنتیقی. یەکێک لەو بەڵگانەی کە گەورەیی خوای گەورە ڕوونتر دەکاتەوە، ئەو مانگەیە کە شەوانە لەبەر چاومان هەڵدێت و ئاوا دەبێ.
مانگ بریتیە لەو تەنە ئاسمانییە کە نزیکترین دراوسێ و دۆستی دێرینی دانیشتووانی زەویە.
هیچ شک و گومانێک لەوەدا نییە کاتێک خودای حەکیم و کاربەجێ ئەمر و فەرمانی بە عیبادەتێک داوە تاکوو عەبدەکانی جێبەجێی بکەن، بەرژەوەندی و قازانجی بەندەکانی لەبەرچاو گرتووە و هەر تەکلیف و دەستوورێک کە داوییەتی بە مەبەستی قازانج گەیاندن بە بەندەکانییەتی .حەج و عومرەش وەک ئەرک و تەکلیفێک کە لە سەرشانی ئیمەی ئیماندار داندراوە، لەو بەهرە و سوودانە خاڵی نین .
گەورەترین كێشە و قەیران كە ناوەندە ڕامیاری و رۆشنبیرییەكانی تێدا قەتیس ماون، وێناكردنی ئایینە بە بێ پاشخانێكی مەعریفی و خوێندنەوەیەكی سەردەمیانەی قووڵ، بەڵكوو بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و داعش و سەرجەم ئەو رێكخراوانەی بەكگڕاندی فیكریان ئایینیە و لە ڕوانگەی كارە تیرۆریستییەكانەوە ئایین دەنەخشێنن بۆ ڕای گشتی، ئەگەر موسوڵمانان و مامۆستایانی ئاینی خاوەنی هۆشیاریەكی نوێ و هاوچەرخ بن ئەوا لە زۆر بگرە و بەردە و مشتومڕ لەسەر كۆی بابەتەكان ڕزگاریان دەبوو، دەیانتوانی مێژووی سەرەتای هاتنی ئیسلام بەشێوەیەكی بابەتیانە بخوێننەوە و بیانخەنە ڕوو، نەك بە تەنها شەریعەتی ئیسلام لە ڕوانگەی ئادابەكانی چوونە مزگەوت و ترساندن و تۆقاندنی موسوڵمانان بە دۆزەخ و ئاگر بڕوانن،
ساڵی كۆچی هەڵگری دیوێكی قووڵی فیكری و ڕووگە گۆرینێكی بونیادی و ڕیشەیی بوو، وجوود خۆی
بەپێچەوانەی ئەو كۆمەڵە و گرووپە ئیسلامییانەی كە بەرژەوەندیان لە دژایەتی و تەكفیری دیموكراسیدایە، وەك بڵێی لە ئیسلامدا ئازادی نییە بەڵكوو وابەستەی حوكمەكانی شەریعەتە، دكتۆر یوسف قەرەزاوی وەك نوێنەری ئیسلامیی میانەڕەو، بەردەوام پەیامی خۆی لە دژی سەركوتكاری دەربڕیوە و بە ئاشكرا داوای دیموكراسی و یەكڕیزی جەماوەری بەڕووی دیكتاتۆر و سەركوتكاریدا كردووە، تا ئەوەی بێ دوودڵی لەبەرنامەی (شەریعەوحەیات)ی كەناڵی جەزیرەدا وتی: «خواستی ئازادی ئەولەوییەتی بەسەر خواستی جێبەجێكردنی شەریعەتدا هەیە».
"ﻟﻪ ڕﻭﺍﻧﮕﻪﯼ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﻪﻭﻩ زانیاری(ﻋﻠﻢ) ﺗﻪﻧﯿﺎ ﺑﻪ ﺯﺍﻧﺴﺘێك ﻧﺎﻭﺗﺮێ ﮐﻪ ﺑﺨﻮێندرێ ﻭ ﻫﻪﺭ ﮐﻪﺳێكیش ﻫﻪﺭ ﺯﺍﻧﺴﺘێك ﺑﺨﻮێنێت ﭘێى ﻧﺎﻭﺗﺮێ ﻋﺎﻟﻢ! ﻟﻪ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﯽ ﭘﯿﺮﯙﺯﺩﺍ ﺧﻮﺍﯼ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺩﻩﻓﻪﺭﻣﻭێت:
(ﺃَﻣَّﻦْ ﻫُﻮَ ﻗَﺎﻧِﺖٌ ﺁﻧَﺎﺀَ ﺍﻟﻠَّﻴْﻞِ ﺳَﺎﺟِﺪًﺍ ﻭَﻗَﺎﺋِﻤًﺎ ﻳَﺤْﺬَﺭُ ﺍﻟْﺂﺧِﺮَﺓَ ﻭَﻳَﺮْﺟُﻮ ﺭَﺣْﻤَﺔَ ﺭَﺑِّﻪِ، ﻗُﻞْ ﻫَﻞْ ﻳَﺴْﺘَﻮِﻱ ﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻳَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ ﻭَﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻟَﺎ ﻳَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ، ﺇِﻧَّﻤَﺎ ﻳَﺘَﺬَﻛَّﺮُ ﺃُﻭﻟُﻮ ﺍﻟْﺄَﻟْﺒَﺎ).
توێژەری بەڕێز و زانا دکتۆر «مەحموود زمناکۆیی» لە باسێکی بەنرخ بە ناونیشانی «پێگەی سونەت لە دیدی سوبحانی»؛ که ڕێکەوتی«۲٨ ـ ۲۹ / ۳ / ۲۰۱٥» لە کۆنفڕانسی زانستیی ناسری سوبحانی لە سلێمانی، پێشکەشی کرد ـ و دواتر لە دوو توێی پەڕاوێکدا لە چاپی دا و دید و تێڕوانینی کاکە ئەحمەدیشی پێ زیاد کرد ـ، دەڵێت: ئەگەر بمانەوهەێت پێناسەی دەستەواژەی ئاوەز( بە عەڕەبی=فقە) بکەین بۆ ئەوەی باشتر بیناسین، دەتوانین بڵێین ئاوەز( بە عەڕەبی=فقە) دەرهاویشتەی پڕۆسەیەکی عەقڵییە کە پێکهاتەی سێ توخمە: «دەق، شەرعناس یان موجتەهید، زەمینە و هەلومەرج».
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:( إن من امارات الساعة أن يظهر موت الفجأة) رواه الطبراني. واتە لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی دهركهوتنی مەرگی كتوپڕه ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بریتییە لە موعجیزەیەكی زانستی كە لە ناوەڕۆكی بابەتەكەماندا بە بەڵگەی پزیشكییهوه دەیسلمێنین ئەم موعجیزەیە شایەتی بۆ پێغەمبەر دەدات كە نێردراوی خوایە و هەڵگری پەیامی پەروەردگاری تاقانەیە.
چەمکی ئازادی، لە ساناترین لێکدانەوە و واتایدا، ئازادبوون و ئارەزوومەندیی مرۆڤ دەگەیەنێت لە هەڵبژاردنی هەر بیر و باوەڕ و بژاردە و ڕێگەچارەیەک کە لە ناو کۆمەڵێکی زۆری بیر و باوەڕ و بژاردە و ڕێگەچارە، دەخرێنە بەردەمی، بە بێ هیچ مەرج و زۆرلێکردنێک.
موسڵمان لە حوكمی ئیسلام بەرپرس نییە!!
بەبێ ئیسلام شتێك نییە لە دنیادا بە ناوی موسڵمان یان ئیسلامی، جا ئیدی ئەو موسڵمانە لای تۆ لە هەر ئاستێكی "ئیسلامی ڕستەقینە"دا بێت و سەر بە چ مەزهەب و تایفە و گرووپێك بێ، چ تۆ پێت راست بێ یان درۆ... لەبەر ئەوە لە هەركوێ موسڵمان هەبوو، ئیسلامیش لەوێ هەیە، ئەوەی موسڵمان دەیكات، دوور یان نزیك، ئیسلام یان بە (فاعل) -وەك مەرجەع و ئیلهامبەخشی كاری موسڵمانەكە- یان بە (مفعول بیهی) –باجدانی ئەو كارەی موسڵمانەكە دەیكا- حزووری تێیدا هەیە... لێرەوە ئەوەی زۆر جار دەگوترێ فڵان كردەوەی فڵان گرووپ یان دەوڵەتی ئیسلامی، "ئیسلام لێی بەرپرسیار نییە"، لۆژیكێكی لاوازە.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل