ئێمه‌ی مرۆڤ زۆرتر بایه‌خ به له‌شساغی و ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی و تاكی خۆمان ده‌ده‌ین و كه‌متر به بیری ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵایه‌تین. له‌وانه‌یه زۆر جار به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ڕه‌چاونه‌كردنی چاوه‌دێری و ڕاسپارده‌كانی پێویستی شاره‌زایانی مه‌ده‌نی، تووشی لاوازی و نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی بین. به‌تایبه‌ت كاتێك كه پێوه‌ندییه‌كی ناشایستمان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر هه‌بێ و دیاره گرینگ‌ترین ئامرازی پێوه‌ندیش زمانه؛ جا به ئاخاوتن بێ یا نووسین و نامیلكه و...
ئه‌و شوناسه‌ی كه زۆرێك له ئیسلامخوازان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان جۆرێكه له مۆدێلبازی؛ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له مۆدێلێك و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م مۆدێله‌كانی تری شوناسه له بازنه‌ی ئیسلام، له‌كاتێكدا گه‌وهه‌ری ئیسلام چ به تیۆری (له‌نێو ده‌قی ئایه‌ته پیرۆزه‌كان و فه‌رمووده دروسته‌كاندا)و چ به پراكتیكی (پراكتیزه‌كردنی ده‌ق و فه‌رمووده‌كان له لایه‌ن خودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هاوڕێ به‌ڕێزه‌كانیه‌وه) له بواری شوناسدا كار له سه‌ر مۆدێلسازی ده‌كات نه‌ك مۆدێلبازی!! ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی سه‌ره‌كیترین سیفات و ئه‌دگاره‌كانی ئیسلامه، به تایبه‌ت هه‌ردوو سیفه‌تی خواییبوون و جیهانیبوونی ئیسلام،
٥٠شەهید و ٢٠ بریندار، لە مسوڵمانانی نوێژکەری نیۆزیلەندی. ڕەشەکوژەکان چەکەکانیان بە نوسینی نێوهایەک رازاندبۆوە. نێوی ئەو کەسانەی لە رابوردوو هێرشیان کردبۆ سەر خاکی موسلمانان و کوشتیاریان کردبوو. ئەو ڕەشەکوژە دلڕەقانە، نەیانزانیوە بەم کارەیان ڕابوردوی پرشنگداری مسوڵمانان زیندو دەکەنەوە.
جیاوازى نێوان مرۆڤەکان مەسەلەیەکى خواکرد و خۆڕسکە و ناتوانرێت لێی لا بدرێت، خواى گەورە دەفەرموێت [[وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُم]] (المائدة: ٤٨)، ئەم جیاوازییە سەرتاپاى مرۆڤ بە دەرەوە و ناوەوەى دەگرێتەوە، هەر لە بەژن و باڵا و ڕوخسارەوە تا حەز و خولیا و بیرکردنەوە و باوەڕ و قەناعەت، ئەمە حەتمیەت و واقیع و چەسپاوە و نکۆڵى لێ ناکرێت.
خوایەگیان! باش دەزانم كە هیچكەسێكی دیكە ناتوانێت ـ بەو چەشنەی كە خودی دەردەدارەكە دەیزانێ ـ دەردی دڵی دەردەارێك بۆ حەكیم و چارەسازێك باس بكات، هەركەس خۆی باشتر دەزانێ كە سكاڵا و نیاز و پێویستییەكانی چین و چۆن و بۆ كێ باسیان بكات، فارس گوتەنی: (كس نخارد پشت من***چون ناخن انگشت من) واتە: هیچ كەسێك ناتوانێت پشتم بەو چەشنە بخورێنێ كە پەنجەی دەستی خۆم دەیخورێنێ.
ڕۆژووگرتن لە ئایینەكاندا بە گشتی پەرستشێكی دیار و هاوبەشە، لە ئیسلامیشدا فەڕزێكی ئایینییە و گەلانی موسڵمان لە سەرتاپای جیهاندا داب و كەلتووری خۆیان تێكەڵ بەم فەڕزە ئایینییە كردووە.
ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە، زانینی هەندێك لە فەلسەفەی رۆژووە كە لێرەدا تەنیا ئاماژە بە سێ خاڵیان دەكەین:
بۆ باسي ڕۆژوو له قورئانى پيرۆزدا وشه‌ى (صيام) به‌كار براوه، نه‌ك (صوم)، له‌به‌ر ئه‌وه كه واتاى (صيام) فراوانتره له (صوم).. (صيام) له بابى (مفاعله)ى عهرهبييه، كه‌واته مادام بيناكهى پيتى زياده‌ى تێدايه، بۆيه ماناكهشي واتاى زياتر ده‌به‌خشێ. ڕێسايه‌كى عه‌ره‌بيمان هه‌يه ده‌ڵێ: (زيادة في المبنى، زيادة في المعنى).
پرسيارى زۆر ئه‌كرێ سەبارەت بە شه‌وانى قه‌در و زيندووكردنهوه و پاداشتی و (اعتكاف)، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م زانيارييانه (سه‌ره‌تا ببوورن كه بابه‌ته‌كه درێژه، زۆر له‌مه زياتر هه‌ڵده‌گرێ، له‌مه زياتر بۆم كورت نهكرايهوه):
١ـ شه‌وى قه‌در كامه‌يه؟
کە جیهان ئاوسوو دووگیانە بۆ وەدی هێنانی ئاڵووگۆرێکی تازە و بەربڵاو لە مەر ژیان و ژینی کۆمەڵگا و هەر وزە وزە و بزە بزەی چاوانیەتی بۆخوولقاندنی شێوازوو رێرەوەکی تر بۆ چۆن ژیان ژین، وە هەر لەو کاتەشە کە ئەمەریکا تەک تازی مەیدانە و سواڕچاکی پیشەوسەنعەتوو تکنۆلۆژی یە وە ڕایەڵەکانی مەهوارەیو ئیرتەباتاتە جیهانی یەکانە، وە خاوەنی هێزی کۆنتڕۆل کردنی ئینتێرنێتی بەڕبڵاوی جیهانی سەردەمەمە ، وە بەرەو داهاتوویکی نادیار وە چاوەڕوان نەکراو پێش دەچێ
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل