زانایانی كۆن ئیعجازی قورئانیان بە پلەی یەكەم و سەرەكی لە ڕووە ڕەوانبێژییەكەیەوە دەبینی بەحوكمی ئەوەی هەر پێغەمبەرێك هاتبێت موعجیزەكەی لەو بوارەدا بووە كە لەو سەردەمەدا خەڵكی شارەزاییان تێدا هەبووە ، وە لەبەر ئەوەی عەرەبی سەردەمی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت ڕەوانبێژترین سەردەمە لە ڕووی زمانی عەرەبییەوە بۆیە خوا لەولایەنەوە بۆیان هات بۆ ئەوەی ئیقامەی حوججەیان لەسەر بكات و دڵنیا بن لەوەی كە ئەم قورئانە دەبێت لە لایەن خواوە هاتبێت چونكە لە توانای كەسدا نییە ئاوها كتێبێك دابنێت.
ئیبن و تەیميە دەڵێت : «عەشق بریتیە لە خۆشەویستی كە تێك ئالانی تێدا بێت ئەدی چۆن دەبیت باس لە تێك ئاڵان لەگەڵ خوادا بكرێت. ئیبن و قەیمی جەوزی دەفەرموێت عیشق واتە خۆشەویستی بە زیادەیەكەوە ئیمە هەرچەندە خوامان خۆش بوێت ناتوانین بڵێین بە زیادەوە خوامان خۆش ویستوە كەواتە چۆن دەبێت ئەم چەمكە بۆ خوا بەكار ببەین. ئەمانە ئەو پرسیارانەن كە زۆر رووبەڕووی بەندەو برادەرانم لە ناوەندی مەعریفەت دەبنەوە لە كۆرەسەكانماندا»
که بڕوانینه ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌بینین که سازان و نه‌رم و نیانی له پێوه‌ندییه‌کانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ک گرینگی هه‌بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی له سه‌رکه‌وتنی بانگه‌واز و ڕاگه‌یاندنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له ئاسایش و ئارامی بوو.
وه ناو خودا، که دەهنده و دلۆڤانه قال الله تعالی: «قالوا ربُّنا يعلَمُ إنا إلَيكُم لمُرسلُون * وَ ما علينا إلاّ البلاغُ المُبين * قالُوا إنَّا تطيَّرنا بِكُم لئِن لَمْ تَنْتَهُوا لنَرْجُمَنَّكُم وَ لَيَمَسَّنَّكُم مِنَّا عذابٌ أليم» (ياسين /18ـ16) [وتیان: پەروەردگارمان ئاگای لێیەتی که بێگومان ئێمه بۆ لای ئێوه نێرراوین. ئێمەش بێجگه له راگه-یاندنێکی روون، هیچی ترمان له سەر نییه. وتیان: بێگومان ئێمه ئێوه به شووم و نەگبەتی دەزانین، بێگومان ئەگەر دەست هەڵنەگرن حەتمەن بەردبارانتان دەکەین، بێگومان له لای ئێمەشەوه سزای بەژانتان پێدەگا.]
هۆکارێکی گرینگی ناکۆکی، هەولێکە کە لە ئەساس دا دەبێ هەولێکی پۆزێتیو بێت: گەڕان بۆ دەست خستن یا تێگەیشتن لە مانای ژیان. بە داخەوە هیندێک جار خەڵک بەو ئاکامە دەگەن کە تەنیا شەڕ دەتوانێ وەها مانایەک بدا بە ژیان. کاتێک کە تاکی مرۆڤ لە پەیوەندی بنەمالەیی یا کاری تووشی سەرگەردانی دەبێ، یا کاتێک کە لە ئاکامی گۆران لە سەروەت و سامان ژیانی کەسەکان لێک بڵاو بێت، ئەو ڕوانگە شەرئەنگیزانە زیاتر خولیاهێنەر دەبن. ئەمن چیتر ناتوانم ئەو کەسپ و کارەی ئارەزوومەندی بووم،
تەحسین حەمە غەریب: ئیسلامێكی كوردی هەیە دەبێت كەشفی بكەین و بیدۆزینەوە كاتێك سەیری ئیسلامی كوردی دەكەین، پڕە لە بابەتە عیرفانی و روحییەكان
کۆمه‌ڵێک له زانا و پیاوچاکان باس له گه‌وره‌یی (تةقوا) ده‌که‌ن واته (پارێزكارى) ئاده‌میزادى ته‌قواکار. سه‌ره‌ڕاى پاداشتى گه‌وره‌یی قیامه‌ت خێر و خۆشى و به‌خته‌وه‌رى دنیاشى ده‌ست ئه‌که‌وێت، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه قورئانى پیرۆزه که له دوانزه جێگه‌ى قورئاندا باسى گرنگى ته‌قوا کراوه، و له‌گه‌ڵ خێر و به‌ره‌که‌تى دنیایدا به‌ستراوه به یه‌که‌وه لێره‌دا باسى هه‌ندێکیان ده‌که‌ین: ١-مه‌دح و سوپاسى ته‌قواکار : «وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الأُمُوڕ». ٢-ئاده‌میزادى ته‌قواکار هه‌میشه خواى گه‌وره ئه‌ى پارێزێ:
ئیبنی حه‌بان له کتێبه‌که‌ی خۆی (حه‌دیسی ژوماره 6710) به سه‌نه‌دێکی سه‌حیح له ئه‌بوومووسا ئه‌شعه‌ری ده‌گێڕێته‌وه که ڕه‌سووڵی خوا (د.خ)فه‌رمووی: «إِنَّ بَیْنَ یَدَیِ السَّاعَةِ الْهَرْجَ»، قَالُوا: وَمَا الْهَرْجُ؟ قَالَ: «الْقَتْلُ»، قَالُوا: أَکْثَرُ مِمَّا نَقْتُلُ؟! قَالَ: «إِنَّهُ لَیْسَ بِقَتْلِکُمُ الْمُشْرِکِینَ، وَلَکِنْ قَتْلُ بَعْضِکُمْ بَعْضاً»، قَالُوا: وَمَعَنَا عُقُولُنَا؟! قَالَ: «إِنَّهُ لَتُنْزَعُ عُقُولُ أَهْلِ ذَلِکَ الزَّمَانِ» (به ر له قیامه‌ت ئاڵۆزی زۆر ده‌بێت.پرسیاریان لێ کرد ئاڵۆزی چیه؟ ڕه‌سوڵی خوا (د.خ)فه‌رمووی ڕه‌شکوژی و کوشتن.پرسیان : زۆرتر له‌وه‌ی ئێمه ده‌کوژین ؟
سوێند به کات که مرۆڤ له خه‌سار دایه، بێ ئاگا له له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه‌ی ژیانی. مرۆڤی تێکۆشه‌ر که شه‌و ڕۆژی ته‌رخان کردوه بۆ پاشه‌که‌وت‌کردنی سه‌رمایه‌ی ژیانی، له بیری کردوه که بنچینه‌ی سه‌رمایه‌که‌ی چییه؟ بێ ئاگایه که سات به ساتی به فیڕۆ ده‌دات و به‌ره‌و فه‌وتانی ده‌بات. له کاتێکدا خوای میهره‌بان جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی ئه‌و سه‌رمایه‌یه ده‌دات که ئه‌ی به‌نده‌ی ئازیزم وریا به خه‌زێنه‌یه‌کت له‌به‌ر ده‌سته، زۆر به باشی پارێزگاری لێ بکه.
لەم سەردەمەدا كە موسڵمانان ڕووبەڕووی چەندین قەیران و تەحەدیاتی فیكری و سیاسی بوونەتەوە، پێویستە بەشێوەیەكی ڕاشكاوانە پێداچوونەوەو نوێكردنەوەی جیددی لەبارەی زۆرەبەی چەمكە ئیسلامیەكان و دووبارە داڕشتنەوەیان لەڕوی مەعریفی و مەنهەجی و مەقاصیدیەوە ئەنجام بدرێت. چونكە چەقبەستنی فیكری و فیقهی لەسەدەكانی ڕابوردوودا كاریگەری زۆری كردۆتە سەر شێواندن و خراپ بەكار هێنانی زۆرێك لەچەمك و بابەتە سەرەكیەكانی ئایینی ئیسلام.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb