کۆچی پێغه‌مبه‌ر ژێربه‌نای کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و فه‌رهه‌نگی بوو؛ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادی، هاوسانی، هاوئاهه‌نگی و یاریده‌ری که‌رامه‌تی مرۆثایه‌تی بوو که نه‌فامی هه‌موو ئازادییه‌کان، ته‌نانه‌ت ئازادی ده‌روونی و ئیمانیشی داگیر کردبوو. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام –سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- ته‌سلیم نه‌بوون له ئاست زوڵم و زۆرداری، وه‌ک بنه‌مای کاره‌که‌ی دانا و بۆ پێک هێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی نوێ هه‌نگاوی نایه‌وه تاکوو مرۆثایه‌تی له ده‌ست ملهوڕی و زۆرداری که ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی ئیمانداران داگرتبوو، ڕزگار بکات.
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانى مێژووى مرۆڤایه‌تیه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى سه‌ره‌تاکانى ژیانى مرۆڤ له‌م هه‌ساره‌یه‌دا توندوتیژیش سه‌رى هه‌ڵداوه گه‌ر به دیدى قورئانیه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که بڕوانین ده‌بێت کوڕێکى ئاده‌م پێغه‌مبه‌ر به پاڵنه‌رى حه‌سوودى و قبوڵنه‌کردنى به‌رامبه‌ره‌که‌ى به‌وجۆره‌ى که‌هه‌یه کوڕه‌که‌ى تر‌ى واته براکه‌ى خۆی ده‌کوژێت و به‌مه‌ش یه‌که‌م خوێنڕێژى له مێژوودا روو ده‌دات.
ئەگەر وەك گریمانەیەك بۆ ڕۆشنبیر ئەو گریمانەیە قەبوڵ بكەین بۆ ڕۆشنبیری كە بریتیە لە هەوڵدان بۆ كەشفی حەقیەت و لابردنی ئازار و ڕەنج و مەینەتیەكان مرۆڤایەتی ئەوا دەتوانین لە دوو قەیران خۆرمان ڕزگار بكەین هەم لە بێ تیۆری و بێ سەروبەری ڕۆشنبیری ڕزگارمان دەبێت هەم دەتوانین ئامانج بۆ ڕۆشبیر دیاری بكەین لە ڕوانگەی ئەو ئامانجەوە ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی دیاری بكەین، ئالیرەشەوە دەتوانین بڵێین ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی بریتیە لە كەشفی حەقیقەت و جەوهەرە وون و ئاشكرا نەبوەكانی ئایین و پێشكەش كردنی بە كۆمەڵگا وەك بەشێك لە حەقیقەت و تێڕوانی مرۆییانە بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت، سازگار كردنەوەی ئایین و تەفسیری ئایینی ب
1.له‌و کاته‌ی که کێبه‌رکێی ده‌سه‌ڵات ، نێوان دوو باڵی ناسراو به ڕێفۆرمخواز و پاوانخواز ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، ده‌نگی ئه‌هلی سووننه‌ت له ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نێوان ئه‌و دوو باڵه‌دا جێگه و شوێنی چاره‌نووس خولقێنی په‌یدا کرد و ئه‌و به‌شه له خه‌ڵکی ئێران بوون به سه‌وه‌ته‌ی ده‌نگی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌لمێنراو بۆ ڕێفۆرمخوازه‌کان که ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وان نه‌بوایه، بێ گومان ڕوحانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆمار نه‌ده‌بوو.
هەرچۆن لەوەتەی دنیا دنیایە زۆربەی ئادەمیزادەكان دەم لە مرۆڤبوون و ویژدان و بەزەیی و وەفاداری و عەدالەتخوازی دەكوتن، بەم ئیدیعا و بانگەشەیەی خۆیشیان كەیفخۆش و شادمان دەبن، هەرئاوەهایش زۆربەی دیندارانی ئێستای دنیا لافی میانڕەوبوون لـێ دەدەن و باڵی پێوە بادەدەن. چون میانڕەویێتی، ئەگەر بە مانای (الوسطية)ی زمانی عەرەبی وەریگرین، دەكاتەوە ئایینی ڕاستەقینە و بەرنامەی دروست و تەواوی خوای تاقانە.
ڕه‌مه‌زان میوانێكی به‌رز و به‌ڕێز و مانگێكی زۆر ئازیز و خۆشه‌ویسته كه هه‌ڵه‌كانی پێشووی تێدا قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه و شنه‌باكانی ڕه‌حمه‌ت و سۆزی خوای تێدا هه‌ڵده‌كرێن. بنه‌ماڵه‌یه‌كی موسوڵمان له‌و مانگه‌دا، له دۆخێكی پڕاوپڕ له ئیمان و پارێزگاری ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌و مانگه زۆرێك له بایه‌خ و ئاكاره به‌رز و جوان و هه‌سته‌كانی پڕ له سۆزی كه له گه‌رمه‌ی ژیان‌دا له‌ده‌ستمان داون، بۆمان ده‌گه‌ڕێنیته‌وه. بۆیه شیاوی خۆیه‌تی كه زۆر گرینگی بده‌ینه ئه‌و مانگه پیرۆزه و بایه‌خی تایبه‌تی پێ بده‌ین و بیكه‌ین به مانگی به‌ندایه‌تی و نوێ بوونه‌وه، نه‌ك مانگی خواردن و تێك‌شكان.
ئه‌وه مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە. بێگومان فەلسەفە و بەهرە و قازانجی سەرەکی ئەم مانگە چاک بوون، تازەیی، نوێبوونەوە و گۆڕانکاریی دەروونییە و بە گوێرەی قوڕئان گەیشتن بە پلەیێکی بەرز لە: خۆپارێزی و نوێکردنەوە و هێز بۆ پاراستنی خۆت لە زیانباری و هەڵە و تاوانەکانە.
ترمێزی و ئیبنی ماجه له ئه‌بوو هوڕه‌یڕه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای بێت) فه‌رموویه‌تی: «إِذَا أَوَّلُ لَیلَةٍ مِن شَهرِ رَمَضَانَ صُفِّدَت الشَّیَاطِینُ وَ مَرَدَةُ الجِنَّ، وَ غُلِّقَت أَبوَابُ الجَنَّةِ فَلَم یُغلَق مِنهَا بَابٌ، وَ فُتِّحَت أَبوَابُ الجَنَّةِ فَلَم یُغلَق مِنهَا بَابٌ، وَ یُنَادِی مُنَادٍ یَا بَاغِی الخَیرِ أَقبِل وَ یَا بَاغِی الشَّرِّ أَقصِر، وَ للهِ عُتُقآءُ مِن النَّارِ وَ ذَلِکَ کُلُّ لَیلَةٍ» (ترمێزی و ئیبنی ماجه)
هەر هێندەی هەوڵی كودەتای سەربازی لە توركیا دەستی پێكرد، هەندێ كەس و ناوەند لە باشور، دەستیانكرد بە هەلهەلە كێشان و خۆشحاڵی دەربڕین و باسكردن لە قۆناغی پاش ئۆ‌ردۆگان، هێرشێكی زۆریش كرایە سەر هەموو ئەوانەی دژ بە كودەتاكە هەڵوێستیان دەربڕی و پێیان وابوو دژ بە سەرەتاكانی دیموكراسی و بەرژەوەندی یەكانی كوردی باشور و باكورە. ئەوەی لە نوسین و هەڵوێست دەربڕینەكاندا جێگای سەرنج بوو نا نیشتمانی بوونی لێكدانەوەكان و خوێندنەوەی رووداوەكە بوو لە دەلاقەیەكی حیزبی و ئایدۆلۆژی تەسكەوه، هەڵوێستگرتن و پشتگیری كودەتا بوو، لە روانگەی ئەو بەرەبەندی و ململانێ حیزبی یە نەزۆك و بێ بەرهەمەی لە باشوردا هەیە.
هۆکار و ڕاستییەکانی شەڕکردن لە ئیسلامدا ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە سەر بنەمای سوڵح و ئاشتیخوازی دامەزراوە و پێغەمبەر(د-خ) وەکوو مامۆستایەک یارانی خۆی پەروەردە دەکرد و ڕێنوێنی دەکردن و دەیفەرموو: «لا تَتَمَنَّوا لِقاءَ العَدُوِّ، وسَلُوا اللّه العافِیة» هیوای بەرەوڕووبوون لە گەڵ دوژمنتان نەبێ و داوای ئاسایش و هێمنی لە خوای مەزن بکەن.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb