إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ئایین و ئه‌ندێشە

  • ئه‌خلاق

    19 مرداد 1399

    دیوى دووەمى مرۆڤ و بەرجەستەبووى ڕۆحى مرۆڤایەتییە، ئەو دیوەى گرنگترین مەبەستى بەدیهێنانى مرۆڤە، (جەستە و ڕەوشت) دوو لقی یەکڕەگن، بەجۆرێک هیچ جیاوازییەک لە (خەلق) بونیاندا بوونى نییە، بەڵام یەکەم دیوى بینراوى مرۆڤ و ئەویتر دیوى نەبینراوى، ئەخلاق ناسێنەرى حەقیقى مرۆڤە. هەموو ناڕوونى و چەواشەکارییەکانى ڕوخسار و ڕواڵەتى مرۆڤ ڕاست دەکاتەوە، ئەو نمایندەى بەشە شاراوەکانى مرۆڤە، زۆرێک لە عاریفان ئەم دوو بوونە (ڕۆح و ئەخلاق) بەجۆرێک تێکەڵ بەیەک دەکەن کە هیچ جیاوازییەکى بۆ ناهێڵنەوە،

    نووسه‌ر:
    شادان تالب
  • مەعنای ژیان چییه؟ خوا بۆچی ئێمەی خوڵقاندووە؟ ئامانج له ژیان چییه؟ ئایا ڕۆژێک بیرت کردۆتەوە که یاد و ناوی تۆ پاش ماڵاوایی له ژیان له‌نێو خەڵک و کۆمەڵگەدا چۆنه؟ ئایا پێت وایه مردن یانی کۆتایی ژیان به یه‌کجاری؟! ئاسەوار و شوێنه دەستێک که بەر له کۆچ بە جێی دێڵی کامەیه؟

    نووسه‌ر:
    مێهدی عامێری
  • بڕوابەخۆ بوون

    24 مرداد 1399

    ماوەیێکە باسێک مێشکمی به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ کردووە، بۆ لە کۆمەڵگای ئێمە کاتێک بمانەوێ باسی هەرشتێک بکەین، دەبێ بە کەسێکی دیکەوە پشتڕاستی کەینەوە، ئەو باوەڕبەخۆبوونەمان نییە کە بەڕاستی ئەوەی کە دەمانەوێ لە زمانی خۆمانەوە بیڵێین و ئەوەی پێمان خۆشە بیکەین بێ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە بە کەسێک یا شتێکی دیکەوە. تەنانەت وامان لێهاتووە لەگەڵ خۆشمان ڕووڕاست نه‌ماوین، کورد وتەنی: «گڵی دوور دەرمانە» هەرچی دوورە بە باش و تەواو و کامڵی دەزانین و وەک بەڵگە بەکاری دەبەین و ئه‌وه‌ش هەموو ژیانمانی تەنیوە.

    نووسه‌ر:
    دڵنیا
  •  تێگەیشتنێکی سادە بەرامبەر داوایەکی پەروەردگار. سەردەم و بیرکردنەوەکان دەگۆڕێن، بەڵام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خواش دەبێ بگۆڕێن!؟

    لە ئایەتێکی نورانییەوە دەست پێ دەکەم، خوای گەورە دەفەرموێ: «وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ» (نوور/٣١)

    نووسه‌ر:
    هێڤار ئیسماعیل
  • له‌ هێندێک له‌ قۆناغه‌کانی ژیاندا، له‌وانه‌یه‌ بڵێین که واتای ژیانی ئێمه‌ چییه‌؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش تا ئێستا بیرتان له‌و بابه‌ته‌ کردۆته‌وه‌، نیگه‌ران مه‌بن که ته‌نیا نین. زۆرێک له‌ خه‌ڵکی به‌دوای ڕێگایێک دان بۆ ژیانی واتادار. تێپه‌ڕاندنی ژیانێکی واتادار و بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌ واتاداری، پرسیارێکی کۆنه.

    ئه‌گه‌ر ئه‌و وتاره‌ ده‌خوێننه‌وه‌، پێویسته خوازیاری‌ به‌سه‌ربردنی ژیانێکی واتادار بن. به‌و حاڵه‌، مافی خۆتانه که بپرسن مه‌به‌ست له‌ مه‌عناداری چییه‌ و ئایا هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شێوازه‌ بۆ ژیان، قازانجێکی هه‌یه‌؟ و‌ ئایا پێشنێیاری کرده‌یی بۆ چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی واتادار هه‌یه‌؟

    نووسه‌ر:
    دکتۆر ئالیشا نوورتجه
  • سەرەتا و یەکەم ئەرکی سەرشانی مرۆڤ ناسینی خوایە لەڕێگەی زانستەوە: «فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ»، دواتر ناسینی پەیام و پێغەمبەرەکەیەتی لەڕێگەی زانستی متمانە پێکراوەوە کە قوڕئانی پیرۆزە: «أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ» (ڕه‌عد/۱۹)، پاشان لەحیکمەتی دروستبوونی دونیا سەرنج بدەیت و لە سەرەنجامی کۆتایی خۆت ڕابمێنی؟ و بشزانی کرۆکی ئەو ئایینە چیە کە بڕیارە شوێنی بکەوی،

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  •  ئایا سەردەمی نوێ کوشتنی موڕتەد و دەسبڕینی دز و جەڵدەلێدان و ڕەجم و دابەشکردنی مرۆڤ بۆ ئەهلی زیمی و موسوڵمان و جیاوازی ژن و پیاو لە ماف و ئەرکدا هەڵدەگرێت؟

    هەموومان لە قۆناغێکدا لەبەردەم پرسیارێکدا ڕاماوین، ئیسلاح لە کوێی ئاییندا بکەین؟ لە بنەڕەتەوە هەندێکمان پێیان وایە دینەکەی ئێمە ئیسلاح هەڵناگرێت، ئەوە دینەکانی ترن پێویستیان بە ئیسلاح بووە، چونکە ئەو دینانەی دی دینێکی بێ بنەما و لادراو بوون، ئەگەر نا دینی ئێمە خۆی وەزیفەی ئیسلاحکردنی عەقڵی ئێمەیە، بۆیە کاتێک بیر لە دینی خۆمان دەکەینەوە بە مەبەستی ئیسلاح، لە مەوقیعێکی هەڵە داین، بەهەڵە بیر دەکەینەوە، چونکە دەبێ بیر لە ئیسلاحکردنی عەقڵی خۆمان بکەینەوە بەدین، نەک بیر لە ئیسلاحکردنی دین بکەینەوە بە عەقڵ، ئەمە تایپێکی بەرفراوانە لەناو کان وونی شارستانییەتی ئیسلامیدا.

    نووسه‌ر:
    د. سه‌لمان نادر
  • جـیـهـاد پێنج جۆری سەرەکی هەیە.

    ١. جهادی نەفس و هەوای خۆمان کە گەورەترین جیهادە و هەتا بەسەر حەز و هەوا و ئارەزوو و ڕیا و خۆدەرخستن و عوجب و خۆبەچاکزانین و کیبر و خۆبەزلزانیندا سەرنەکەوین، ناتوانین هیچ جۆرە جیهادێک بکەین، ئەویش بە پەروەردەکردنی لەسەر ئارامگرتن، لەسەر چاکەکردن و گوناه‍ و خراپەنەکردن و ڕازیبوون بە قەدەری خوا‌.

    نووسه‌ر:
    ئه‌كره‌م ئه‌نوه‌ر
  • له‌ هه‌ندێك بواری ‌ ئیسلامدا ورده‌كاری ئه‌حكام و ته‌شریعات باس كراوه‌‌، به‌ جۆرێك زانایان ڕای جیایان له‌ باره‌یه‌وه‌ نییه‌، له‌ به‌ها و پره‌نسیپی گشتی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كانی تر، پێویسته له‌سه‌ر شاره‌زایان په‌ره‌ به‌ په‌یڕه‌و و ئه‌زموون و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی بده‌ن، ئه‌زموونی مرۆیی له‌هه‌ر شوێنێك بوو بیقۆزنه‌وه‌ و بیگونجێنن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌گه‌ و مه‌قاسیده‌كانی ئیسلام.

    نووسه‌ر:
    فه‌تحی حه‌سه‌ن مه‌لكاوی
  • لەم ڕۆژانەدا لە ڕێگەی سۆشیال میدایەوە هەواڵێک بڵاو بوویەوە کە سەرۆکی فەڕەنسە، ماکڕۆن پشتیوانی لە ڕۆژنامەیەک کردووە بۆ بێ ڕێزیکردن بە پێغەمبەری موسوڵمانان. دیارە ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی ماکڕۆن، کاردانەوەی لێ کەوتەوە و هەستی موسوڵمانانی هەژاند و هەڵوێستی جۆراوجۆری بەدوادا هاتە ئاراوە. لەم پێناوەدا دەمهەوێ چەن خاڵێک پێشکەش بکەم:

    نووسه‌ر:
    سه‌ردار شه‌مامی