ئه‌گه‌ر وا دابنێین مانگی پڕ خێری ره‌مه‌زان، مه‌وسمی خواپه‌رستی‌و به‌رۆژو بوون‌و نزیك بوونه‌وه‌یه له خوای گه‌وره، ئه‌وه له‌هه‌مان كات ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و مانگه وێستگه‌یه‌كی گرنگه بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی دڵ‌و ده‌روون له لایه‌ك‌و، وه‌رگرتنی ره‌وشته به‌رزو ئاكاره جوانه‌كان له لایه‌كی تره‌وه.
شه‌وی قه‌در شه‌وی غوفران و په‌شیمانی و تۆبه‌یه، هه‌ر وه‌ک پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت : (من قام ليلة القدر إيماناً وإحتساباً، غًفر له‌ماتقدم من ذنبه). واته: هه‌ر كه‌سێكی ئه‌م شه‌وه هه‌ڵسێته‌وه‌و به‌باوه‌ڕێكی چاك و ئومێدێكی زۆره‌وه، ئه‌وا خوا له تاوانی پێشووی خۆش ئه‌بێت.
ساڵ دوازدە مانگە و ڕەمەزان یەکێک لەو دوازدە مانگەیە. ئایا دەشێ ئێمە یەک مانگ ڕوو لە فەرمانەکانی خوا بکەین و یازدە مانگی‌تر ڕووی لێ وەرگێڕین؟ دەکرێ یەک مانگ ژیانمان بۆ خوا بێت و یازدە مانگ بۆ جگە لە خوا بێت؟ دواییش چاوەڕوانی بەرەکەت ولێخوش‌بوون ونیعمەتەکانی بەهەشتی لێ بکەین؟
یەکەمجار پێشەکیە ٢٥ لاپەڕییەکەی د.حەسەنپور لەسەر کتێبی ژیان و بەسەرهاتی عەبدولڕەحمان زەبیحی پردی پەیوەندی منی لەگەڵ د. حەسەنپور پێکهێنا و تا ساڵی ڕابردوو کە داوای کرد کتێبێکی بۆ بنێرم، من وەک قوتابیەک و ئەویش وەک مامۆستایەکی نموونەی هەرە بەرزی ئەخلاق و نەرم و نیانی، بەردەوام ئەو پەیوەندییە گەرم و گۆڕەی ڕاگرت و پاراست.
یەکێک لەو نیعمەتانەى خواى گەورە بەخشیویەتى بە مرۆڤەکان، بەخشینى ڕشتنى فرمێسک و ئەشکى چاوەکانە، فرمێسک لاى مرۆڤەکان بەهاى خۆى هەیە و هەر کەسە لەلایەن خۆیەوە پێناسەى تایبەتى بۆ فرمێسکەکانى دەکات.
به‌ر له ده‌ست‌پێ‌کردنی باسه‌که، نووسه‌ر به پێویستی ده‌زانێ وردکه تێگه‌یشتنی خۆی له دوو وشه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌م نووسراوه‌یه به کورتی ده‌رببڕێ. ئه‌م وشانه برێتین له: 1ـ ڕووناک‌بیری 2ـ ده‌سته‌ڵات
یاسای یه‌که‌م: «وَ قُولُوا لِلنَّاسِ حُسنًا» (به‌قه‌ڕه: ۸۳) واته: «به قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بدوێ.»
سه‌ره‌تا باس له حه‌زره‌تی داود ده‌کات، کاتێک که له میحڕابه‌که‌ی خۆی دانیشتبوو و نوقمی ڕاز و نیاز له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاری بوو، دوو که‌س به شێوازێکی نائاسایی و بێ مۆڵه‌ت وه‌رگر‌تن، له دیوار سه‌ر ده‌که‌ون و ده‌چن بۆ لای. داود که ئه‌وان ده‌بینێت ترسی له دڵ ده‌نیشێت. ئه‌و دوو که‌سه که زانیان داود ترساوه، پێیان گوت مه‌ترسه، ئێمه دوو که‌سین پێکه‌وه ناکۆکیمان هه‌یه و هاتوویین که تۆ دادپه‌روه‌رانه له نێوانمان داوه‌ری بکه‌ی و بێ‌ئه‌وه‌ی‌که مافی هیچمان پێشڵ بکه‌ی و له حه‌ق لابده‌ی، کارمان ڕێک بخه‌ی و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنوێنیمان بکه‌ی.
حەج بنەمایەکە لە بنەماکانی ئیسلام، هەرکەسێک جێبەجێیان بکات ئەوا دەبێتە خاوەنی دین و بە ئەرکەکان هەڵساوە، هەرکەسێکیش پابەند نەبێت پێیانەوە لەوانە دادەنرێت کە لە ڕەحمەتی خوا دوور کەوتونەتەوە، هەرکەسێک یەکێک لەوانەش وازی لێ بهێنێت ئەوە تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوەو شایەنی سزای خوایە، خوای گەورە دەفەرموێت : (وللهِ عَلی النَّاسِ حِجُّ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطاعَ إِڵیْهِ سَبِیلًا و مَن کفَرَ فَإِنَّ الڵّهَ غَنِیٌّ عَنِ الْعَاڵمِینَ) (سورە آل عمران / الآية 97 )
لە ڕاستێدا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و زانستی سەردەم و بەها ماددیی و ئارەزووەکان و لاواز بوونی بەها ڕوحی و ئیمانییەکاندا، ماندوویەتی لە هەموو کاتێک زیاتر دەروون و ویژدانی بەرەو داڕمان و لەناوچوون بردووە بەجۆرێک کە: مرۆڤایەتی لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بێهودەیی و بێ بایەخی خۆیان دەکەن و لەناو جیهانێک و ژینگەیەکی خنکێنەر نووقمی بێ ئاگایی بووە؛ واتە مرۆڤ بۆتە ئامێرێک کە ئۆقرەی لێبڕاوە و بۆ وەدەستهێنانی ئارەزووی ژیانی دونیا هەموو بەها باڵاکانی پێشێڵ کردووە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb