یادى مه‌ولوود، یادێكى پڕ له وانه و عیبڕه‌تى مێژووى بانگه‌وازى ئیسلامیى، بگره مێژووى مرۆڤایه‌تییه، جێى خۆیه‌تى له ئاست ئه‌و یاده و ژیانى خاوه‌نى ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته بكرێ و تایبه‌تمه‌ندیى ژیانى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردار و ته‌مه‌نى پڕ خزمه‌ت و جیهاد و خه‌باتى بخرێته‌وه به‌رچاو.
یادى مه‌ولوود: یادى هاتنه دونیاى هه‌ڵگرى دوا په‌یامى خوایه بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌میزاد، هه‌تا هه‌تایه.
یادى مه‌ولوود: یادى ڕزگاركارێكه كه مرۆڤایه‌تیى له كۆیلایه‌تیى چه‌وسێنه‌ران ڕزگار كرد و به‌ره‌و لوتكه‌ى عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیى خواپهرستیى بردنى.
یادى ڕابهرێكه كه له دواكه‌وتووترین سه‌رده‌مدا، شۆڕشێكى دژى نهفامێتیى و دواكه‌وتن به‌رپا كرد و نه‌وه‌یه‌كى پێشه‌نگى په‌روه‌رده كرد و ژیار و شارستانێتییهكى بێوێنه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستیان پێكهێنا. یادى خواپه‌رست و خواناسێكه كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو سهرگهرمیى و كاره گرنگانه‌ى، به شه‌و كه‌مێك نه‌بێت نه‌ده‌نووست و له‌به‌ر نوێژى زۆر و شه‌ونخونیى، قاچه‌كانى ئاوسابوون.
یادى ئه‌و هاووڵاتییه خه‌مخۆر و ئه‌و دراوسێ به ڕه‌حمه‌یه كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ برسێتیى دراوسێكه‌یدا به تێریى سه‌رى نه‌ده‌نایه‌وه.
یادى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، یادى ئه‌و پیاوه‌یه كه سه‌رله‌نوێ نرخ و ڕێزى بۆ ئافره‌ت گێڕایه‌وه، كه ژنانى له لێوارى زیندهبهچالأ كردنه‌وه، گێڕایه‌وه بۆ كۆڕى حورمه‌ت و سه‌كۆى سیاسه‌ت و میحڕابى عیبادهت و سه‌نگه‌رى مزگه‌وت و سه‌كۆى زانست و مه‌یدانى جیهاد و خزمه‌ت.
یادى ئه‌و مافناسه بهڕهحمهیه كه ده‌ستى قڵیشاوى كرێكارى دهگوشى و خۆى و خواى گه‌وره‌ى به خۆشه‌ویستى ئه‌و ده‌سته قڵیشاوانه ده‌زانى.
یادى ئه‌و باوكه میهره‌بان و به‌سۆزه‌یه كه له نوێژدا منداڵه نه‌وه‌كانى ده‌چوونه قهڵادۆچكانى و داینهدهگرتن و نوێژى به‌لاوه به‌تاڵا نه‌ده‌بووه‌وه، تا چه‌مك و واتاى (مافى ڕاسته‌قینه‌ى منداڵ)مان فێر بكات.
یادى پێغه‌مبه‌ر یادى ئه‌و هاوسه‌ره نه‌رم و به‌ئه‌مه‌ك و بهڕهوشتهیه كه خۆى ده‌یفه‌رموو: له دونیاى ئێوه‌دا هاوسه‌ره‌كانم خۆش ده‌وێ. كه هه‌میشه پاش وه‌فاتى خه‌دیجه ـ ته‌نانه‌ت به ناوبردنى ـ سۆزى بۆی ده‌جووڵایه‌وه و یادى ده‌كرده‌وه و چاوى پڕ فرمێسك ده‌بوو... بۆ نه‌بێ؟ خه‌دیجه ئه‌و ئافره‌ته بوو كه جبریل ده‌هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ هێنانى (وه‌حى) ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى موحەممەد! به خه‌دیجه بڵێ: خواى گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌كا! یادى پێغه‌مبه‌رى خوا یادى ئه‌و سه‌ركرده سه‌ركه‌وتووه‌یه كه ئازادییه‌كانى پاراست و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نموونه‌یى وه‌ك (مه‌دینه)ى له بوارى هاوژیانیى و ئازادییدا پێكهێنا.
هه‌روه‌ها یادى موجاهیدێكه كه هه‌موو ته‌مه‌نى به جیهادى بانگه‌واز و گه‌یاندنى په‌یامى خوا برده سه‌ر، كاتێكیش كه دوژمنان په‌یمانه‌كانیان شكاند و پیلانیان گێڕا، ئاشتى و ئازادیى و ئاسایشیان تێكدا و ڕێیان له گه‌یاندنى په‌یمانى خوا گرت، هه‌ر ئه‌و بوو كه به گژ سته‌مكاراندا ڕۆشت و له‌و مه‌یدانه‌شدا نموونه‌ى ئازایه‌تیى و خۆڕاگریى و لێبڕان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نیشان دا.
یادى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام یادى كه‌سێكه كه مانا و ئیعتبارى بۆ ژیان گێڕایه‌وه، كه وه‌ڵامى پرسیاره سه‌خت و ئاڵۆزه‌كانى دایه‌وه: له كوێوه؟ بۆ كوێ؟ تا كه‌ى؟ له‌به‌رچى؟
یادى كه‌سێكه كه فه‌لسه‌فه‌ى هاتنه دونیاى بۆ مرۆڤایه‌تیى ڕوون كرده‌وه، كه حیكمه‌تى دروستبوونى مرۆڤ و ژیان و بوونه‌وه‌رى فێرى خه‌ڵكى كرد.
یادى سهروهرێكه كه چه‌ندانی وه‌ك سه‌لمانى فارسى و بیلالى حه‌به‌شى و سوهه‌یبى ڕۆمى و گاوانى كوردى، شه‌یدای په‌یامه‌كه‌ى بوون و مژده‌ى ئازادیی یه‌كجارییان بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌برده‌وه.
یادى پێغه‌مبه‌ر یادى كه‌سایه‌تییه‌كه كه په‌یوه‌ندیى ئاسمانى له‌گه‌ڵ زه‌وى پته‌و كرده‌وه، كه په‌یامى به‌رزى خواى بۆ به‌نده‌كانى هێنا، په‌یامێك كه ورد و درشتى ژیانى دیارى كرد، وه‌ڵامى هه‌موو گرفتێكی دایه‌وه، چاره‌ى هه‌ر گرێیه‌كى خسته ڕوو، هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانى ژیانى مرۆڤى ڕێكخست.
ئیتر بۆ یادى نه‌كرێته‌وه؟ كورد به تایبه‌تى بۆ یادى نه‌كاته‌وه؟ كوردێك كه چوارده سه‌ده‌یه له سه‌رچاوه‌ى هیدایهتهكهى ئه‌و ده‌نۆشێ، به نیعمه‌تى په‌یامه‌كه‌ى ئه‌و به‌هره‌مه‌ند ئه‌بێ... بۆ یادى نه‌كاته‌وه؟ كه به هۆى په‌یامه پڕ له عیززهتهكهى ئه‌وه‌وه ـ وه‌ك ده‌یان نه‌ته‌وه‌ى تر‌ى ڕووى زه‌وى ـ له كۆیلایه‌تى و پاشكۆیهتیى و بهندهپهرستیى، ڕزگارى كرد و نرخ و به‌هاى خۆى بۆ گێڕایه‌وه؟
بۆ كوردى خواناس یادى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى نه‌كاته‌وه؟ كه له سایه‌ى په‌یامه‌كه‌ى ئه‌و و شوێنكه‌وتنى ڕێبازه‌كه‌ى ئه‌ودا، سه‌دان شێرى پێشكه‌شى جیهانى ئیسلام كرد و كوردیان به نه‌ته‌وه‌كانى جیهان ناساند؟ بۆ یادى نه‌كاته‌وه؟ بۆ نه‌بێته داهێنه‌رى بۆنه‌ى یادى ئه‌و؟ كه له یادكردنه‌وه‌یدا سروه‌ى ئازادیى و نه‌سیمى خۆشه‌ویستى و چێژى برایه‌تیى و به‌رهه‌مى ته‌بایى و نرخى مرۆڤایه‌تى ده‌بینێته‌وه.
ئاى چه‌نده نامۆ و غه‌ریبن ئه‌وانه‌ى به یادى تۆ ـ ئه‌ى ڕابه‌رى بوونه‌وه‌ر ـ بێزار ده‌بن؟ ئاى چه‌نده بێ ئینسافن ئه‌و تاك و ته‌را كه‌سانه‌ى كه ڕێز له هه‌ستى ملیۆنه‌ها هاوڵاتى خۆیان ناگرن. ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر! با ڕۆحت شاد بێت، كه له كه‌نارى ئه‌و تاك و ته‌را نهفهرانهدا، هه‌زاران هه‌زار خواناس و نمهكناس و حه‌قناس، بوونه‌ته شوێنكه‌وته‌ى په‌یامه‌كه‌ت و هه‌ڵگرى ڕێبازهكهت. كه‌سانێك كه نرخت ده‌زانن، نرخى تۆ كه ڕه‌وڕه‌وه‌ى ژیانى سه‌رزه‌ویت گۆڕى، چه‌نده نه‌فامن ئه‌وانه‌ى نازانن كه بڕواهێنان به تۆ، نیوه‌كه‌ى تر‌ى مه‌رجى موسوڵمانبوونه، كه شایه‌تیدان به پێغهمبهرایهتیى تۆ، باڵه‌كه‌ى تر‌ى شه‌رتى چوونه به‌هه‌شته.
ئه‌ى خه‌ڵكینه! ئه‌ى دۆست و یارانى موحه‌ممه‌د(د.خ)! كام شه‌ریعه‌ت هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویدا، جورئه‌ت بكات به قولله‌ى به‌رزى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى ئیسلامدا بڕوانێ؟ كام په‌یام هه‌یه بتوانێ شان له شانى په‌یامه‌كه‌ى موحه‌ممه‌د(د.خ) بدات؟ كام قوتابخانه‌ى فیكریى هه‌یه وه‌ك قوتابخانه‌كه‌ى محه‌مه‌د(د.خ) خه‌ڵكى فێرى ڕهوشتبهرزیى، دڵسۆزیى، ده‌ست و ده‌م و دڵپاكیى، خۆشه‌ویستیى، له‌خۆبوردن، برایه‌تیى كردبێت. نه‌ك به دروشم و هاتوههڵڵا و گاڵه، به كردار و ڕه‌فتارى به‌رجه‌سته و نموونه‌یی؟! كام به‌رنامه‌یه هه‌یه ـ جگه له به‌رنامه‌كه‌ى تۆ ـ وه‌ڵامى پرسیاره‌كان و كردنه‌وه‌ى گرێكان و ئاڕاسته‌ى هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانى ژیانى له ئه‌ستۆ گرتبێ؟ مێژووى كام كه‌ڵه مه‌رده وه‌ك مێژووه‌كه‌ى ئه‌و پڕی بێ له خه‌بات و جیهاد و لێبڕان و سه‌بر و پایهداریى و ڕاستگۆیى و خه‌مخۆریى و جیدییه‌ت؟
ناهه‌قى نییه (بێخود)ى شاعرى ڕه‌حمه‌تیى، كه وه‌ك قومرى ده‌ناڵێنێ و وا ده‌بینێ كه به تیشكى نێوچاوانى موحه‌ممه‌د(د.خ) هه‌زاران شێرى سهفشكهن، شكار كران. به ده‌رخستنى قامه‌تى قیامه‌ت ئاشكرا كرا. موحه‌ممه‌دێ كه گوڵى ئه‌و دهمیدهى گوڵشه‌نى نبووه‌ت و دوڕڕى كهسنهدیدهى قولزومى ڕیساله‌ت و مانگى هه‌ڵبژارده‌ى بورجى چه‌رخى عیزه‌ت بوو.. موحه‌ممه‌دێ كه ئه‌میر و وه‌زیر هه‌موو، گهداى باره‌گاكه‌ى ئه‌و بوون، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار هه‌موو، فیداى عیزز و جاهى ئه‌و بوون. ئه‌وێ كه پادشایانى سه‌ركه‌ش و بزێو، فه‌رمانبه‌ردارى فه‌رمانى بوون، موحه‌ممه‌دێ كه مه‌دارى ئه‌نبیا و حه‌بیبى زاتى كیبریا و تاقه سوارى عهرسهیى شه‌فاعه‌ته... موحه‌ممه‌دێ كه پێغه‌مبه‌رێكى مومتاز و تاقه سیدرهنشین باز و ساحبى سه‌د ئیعجازه.
هه‌زاران دروود له گیانى پاكى له یادى مه‌ولوودیدا.
د. عومەر عەبدولعەزیز
بۆچوونه‌کان