بێ دەنگی باڵ دەکێشێت بە سەر هەموو شتێکدا
... بێ دەنگیەکی ترسناک و سەیر کە تەنها قەبر و مردوو هەیە
کات تەواو بوو و گەڕانەوە نەما
دەنگێکی زۆر بەرز (دەنگی شەیپوور) ئەو بێ دەنگیە دەشکێنێت
دەنگەکە هەموو کەون دەگرێتەوە و مردووەکان بەخەبەر دێنێتەوە
قەبرەکان هەڵدەدرێنەوە
زەوی شەق دەبێت
مردووەکان دێنە دەرەوه
ڕووت و قووتن
تەپ و تۆزی قەبریان پێوەیە
دۆعا و نوێژ ژیانی منی نەجات داوە. ئەگەر ئەوان نەبونابە دەمێک بو شێت ببوم. من لە تەجرەبەکانی ژیانی گشتی و تایبەتی خۆم دا دژواری و قۆرتی ئێجگار سەخت و ئەستەمم ھەبوە کە لە گەڵ بێ ھیوایی و ناھومێدی روبەرویان کردومەوە. ئەگەر توانیومە بەسەر ئەم ناھومێدیانەدا زاڵ ببم بە خاتری دۆعا و نوێژەکانم بوە. دۆعا و نوێژ (وەکو راستەقینە) بە بەشێک لە ژیانی خۆم ناژمێرم. تەنیا ھەربە خاتری ئاتاجی و نیازی رووحی، ئەوانم بە کار بردوە چونکە ئەغڵەب خۆم لە وەزع و حاڵێک دا ئەدیەوە کە بێ دۆعا و نوێژ نەمدەتوانی شادەمان بم.
ئەگەر چەمکى عەدالەت و سیستەمى دادپەروەرانە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى سیاسى و کۆمەڵایەتى هەر کۆمەڵگەیەک بێت، ئەوا ئەخلاق و ئەخلاقیبوون دەبێتە ڕۆحى ئەو سیستەمە و هۆى پاراستن و دامەزراویى و درێژەدان بە عەدالەت و پاراستنى مافى تاک و چین و توێژەکانى کۆمەڵگە، ئەوەش ڕوونە کە فەزیلەتە ئەخلاقییەکان قیمەت و بەهاى ڕاستەقینەى مرۆڤەکان دیارى دەکەن و نرخ و ڕێزیان بەرز دەکەنەوە و پێگەیان لەناو کۆمەڵگەدا قاییم و دامەزراو دەکەن و خۆشەویست و خوازراو دەبن لاى هاوڵاتییەکانیان.
دكتۆر عادل باخەوان یەكێكه لەو قەڵەمه ئەكادیمیانەی لەم ساڵانەی دوایدا بەشداری لەبەئەكادیمیكردنو زانستی كردنی قسەكردنی ناوەنده فیكری و رۆشنبیریەكەی كوردستاندا كردووە، یەكێ لەو بوارانەش به نیمچه بەردەوامی و به شێوازی جۆراوجۆر‌و قسەی لەسەر كردووه و، رای له هەمبەر دەربڕیوە، تەوژمی ئیسلامی و هێزه ئیسلامیەكان بووە.
په‌یامی گشت پێغه‌مبه‌ران له‌خاڵێكی سه‌ره‌كیدا یه‌كده‌گرنه‌وه كه گۆڕینی ناخی مرۆڤه‌كان و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی ئاشتیخوازانه‌یه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌مه‌به‌ستی بڵندكردنی مرۆڤه‌كان بۆ شوێنی شایان به مرۆڤایه‌تیی. بۆیه كه (ئیبراهیم) هات بته‌كانی شكاند‌و، فێری كردین كه ئیدی نه‌وه‌ستین له حزوری ئه‌و شتانه‌ی، ئه‌و بیردۆزانه‌ی، ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه به‌ده‌ستی خۆمان بۆ ساڵێك دایده‌هێنین، كه‌چی دواتر سه‌د ساڵ گیرۆده ده‌بین به ده‌ستیانه‌وه.
خوێنەری بەڕێز! زۆرجار گوێمان لە ووشەی (بردنەوە یان سەركەوتن) دەبێت و دەوترێت: فڵان خەڵاتێكی بردەوە، فڵان ئۆتۆمبیلێكی سفری بردەوە، فڵان كاسەكەی بردەوە، فڵان مەدالیاكەی بردەوە، فیسار بەپلەی یەكەم دەرچوو، یان فڵانە هەڵبژاردە و تیم لەهەڵبژاردەكەی بەرانبەری بردەوە بەگۆڵێك یان زیاتر، یان فڵان وەرزشەوان و یاریزانی بۆكسینگ بەلێدانێكی وا لێهاتووانە لەبەرانبەرەكەی بردەوە.... بەم شێوەیە ئەم ووشەیە زۆر دەدرێت بەگوێماندا كەپەیوەستە بە خەڵات وبردنەوە دونیاییەكانەوە.
چاوخشانێک به‌سه‌ر بیری ڕامیاری مامۆستا ناسری سوبحانی (رح)
سه‌رباس
له تایبه‌تمه‌ندیه ھه‌ره ڕوون و به‌رچاوه‌کانی پیاوانی گۆڕه‌پانی بیر و ئه‌ندێشه، ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ده‌ور و به‌ری خۆیان بێگه‌می نین، ھه‌رچه‌ن ئه‌و کیشه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی زانیاری و پسۆڕایه‌تی ئه‌وانه‌وه بێت. کێشه بنه‌ماییه‌کان وه‌کوو : فه‌لسه‌فه‌ی ژیان، سه‌ره‌تا و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ھه‌ستی، کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، مافی مرۆڤ و ... ھتد.
چی بكەین تا بەردەوام و دامەزراو بین لەسەر دین؟!.. 1ـ ئیمان بە خوای گەورە:.. ئیمانێك پێكهاتبێت لە هەردوو بەشی (نەفی) و (ئیثبات)..جێ‌بەجێ كردنی مانای(لا اله الا الله) هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (ألله)..بەوەی نەفی هەموو پەرستراو و تاغوت و خۆشەویستێك بكەین كە جگە لە خوا دەپەرسترێت...جوان سەرنج بدە:.. خوای گەورە دەفەرموێت: (يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ) (ابراهيم :٢٧)
دوو لاو پیاوێكیان له بیابانه‌وه دابووه به‌ر خۆیان و هێنایان بۆ كۆڕی خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێ و له‌به‌ر ده‌م ئه‌وا وه‌ستاندیان.. عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌مه چییه؟ ئه‌وانیش وتیان: ئه‌ی میری ئیمانداران! ئه‌مه باوكمانی كوشتووه.. رووی كرده كابرا و فه‌رمووی: تۆ باوكیانت كوشتووه؟ عه‌رزی كرد به‌ڵێ، من كوشتم.. فه‌رمووی: چۆنت كوشت؟ گوتی: به‌وشتره‌كه‌یه‌وه هاته ناو زه‌وییه‌كه‌مه‌وه، منیش پێم گوت: نه‌یه‌یت، هه‌ر هات و نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ردێكم بۆ هه‌ڵدا به‌ر سه‌ری كه‌وت ومرد.. عومه‌ر فه‌رمووی: ده‌بێ تۆڵه‌ت لێ بكرێته‌وه‌و تۆڵه‌كه‌یشت كوشتنه..
بسم الله الرحمن الرحیم پێشه‌کی سوپاس وستایش بۆخوای په‌روه‌رده‌گار سه‌لات وسه‌لام برژێ له سه‌رگیانی موحه‌مه‌د درودی خوای لێ بێ
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb