په‌یامی گشت پێغه‌مبه‌ران له‌خاڵێكی سه‌ره‌كیدا یه‌كده‌گرنه‌وه كه گۆڕینی ناخی مرۆڤه‌كان و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی ئاشتیخوازانه‌یه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌مه‌به‌ستی بڵندكردنی مرۆڤه‌كان بۆ شوێنی شایان به مرۆڤایه‌تیی. بۆیه كه (ئیبراهیم) هات بته‌كانی شكاند‌و، فێری كردین كه ئیدی نه‌وه‌ستین له حزوری ئه‌و شتانه‌ی، ئه‌و بیردۆزانه‌ی، ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه به‌ده‌ستی خۆمان بۆ ساڵێك دایده‌هێنین، كه‌چی دواتر سه‌د ساڵ گیرۆده ده‌بین به ده‌ستیانه‌وه. (ئیبراهیم) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر پێی گوتین كه وابه‌سته‌ی قاڵبه ئاماده‌كراوه‌كانی پێش سه‌دان ساڵ نه‌بین، ئه‌و فێری كردین كه هه‌ر شتێك، هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك نه سوودی هه‌بێت و نه زیان، ئیدی ئه‌وه بتێكه له بته‌كان، جا له سیاسه‌تدا بێت یان ئابووری یان په‌روه‌رده‌و فێركردن. كه (مو‌سا) هات سه‌لامی خوای له‌سه‌ر، داوای لێكردین چاوه‌كانمان تیژتر بڕوانن و، نه‌كه‌ونه داوی ئه‌و ساحیر‌و جادوگهرانهی كه سیحر له چاوه‌كانمان ده‌كه‌ن و، ڕه‌شمان به سپی پێ نیشان ده‌ده‌ن و، گوریس و دارمان به‌مار بۆ وێنا ده‌كه‌ن. ئه‌و پێمان ده‌ڵێت: ئه‌وه گوریسه ڕزیوه‌كانی ساحیرانهو، ئه‌وه‌ش داره ساخته‌كانی جادوكهرانه، ئه‌وانه كاریان له چاوی ئێوه كردووه‌و، ئه‌وه‌ی ده‌یبینن خه‌یاڵه نه‌ك ڕاستیه‌كان. ئه‌و پێی گوتین كه ساحیر‌و دهجالهكانی دژ به‌مرۆڤایه‌تیی ئاگرمان به ئاو بۆ وێنا ده‌كه‌ن و، ده‌یانه‌وێت وه‌ك ئه‌وان به ته‌نیا چاوێك له شته‌كان بڕوانین. كه (عیسا)سه‌لامی خوای له‌سه‌ر، هات، به‌ده‌ستی پیرۆزی نه‌خۆشه‌كانی چاك ده‌كرده‌وه‌و، شیفای له‌خوا بۆ داوا ده‌كردن. (عیسا)سه‌لامی خوای له‌سه‌ر، مردووه‌كانی به فرمانی خودا زیندوو ده‌كرده‌وه. ئه‌و له بێشكه‌دا قسه‌ی كرد‌و، ئه‌و خوانێكی بۆ خه‌ڵكی دابه‌زاند به فرمانی خودا. په‌یامی (عیسا) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر، فێرمان ده‌كات كه نه‌خۆشه زۆر‌و بێ كه‌سه‌كانی سه‌رده‌م مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ژیانێكی باش و جه‌سته‌یه‌كی ساغیان هه‌بێت، زۆرێك له مرۆڤه به‌لاشه زیندوو به ڕۆح و ویژدان مردوو پێویستییان به زیندووكردنه‌وه هه‌یه. له‌و ئه‌وه فێربووین كه مرۆڤایه‌تی پیر له بیر‌و فكر‌و كرده‌وه‌دا پێویستییان به كه‌سێكی نوێیه، نه‌وه‌یه‌كی نوێیه، نه‌وه‌یه‌ك له بێشكه‌دایه به‌ڵام قسه‌ی پێیه بۆ گه‌وره چه‌ق به‌ستووه‌كان، له ئه‌و فێر بووین كه له ده‌ره‌وه‌ی خوانێكدا ئه‌وه‌ڵ و ئاخیرمان كۆبینه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌مان بكه‌ینه جه‌ژنی ته‌بایی و به‌یه‌ك گه‌یشتن و له‌یه‌ك گه‌یشتن و پردی په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته‌كان. كه (موحه‌مه‌د) دروودی خوای له‌سه‌ر، هات، پێ ڕاگه‌یاندین كه ئه‌و دوا په‌یامبه‌ره‌و ئیدی له دوای ئه‌و په‌یامبه‌رێكی دی نایه‌ت، به‌مه‌ش فێری كردین كه ئیدی مرۆڤایه‌تی پێگهیشتتوهو پێویستی به په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وه‌و، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ویش كۆكه‌ره‌وه‌و ته‌واوكاری په‌یامه‌كانی پێش خۆیه‌تی و، په‌یامه‌كه‌ی به‌فرمانی (بخوێنه)ده‌ستی پێكردو، به‌مه‌ش په‌یامی ئه‌و په‌یامی خوێندن و خوێندنه‌وه‌یه، په‌یامی پیرۆز كردنی زانست و پێنووسه. ئه‌و درودی خوای له‌سه‌ر، بته‌كانی بۆ تا هه‌تایه شكاند‌و، به نووری ئیمان سیحر‌و جادووی چاو به‌ستنی پوچه‌ڵ كردووه‌و، ژیانێكی كرده گیانی مرۆڤایه‌تی و، گیانێكی نوێشی به‌خشییه ژیانی ئاده‌میزادو، فێری كردین به‌ناوی خودا بخوێنین و، ڕێز له پێنووس بگرین، له بێشكه‌وه تا مردن به‌دوای زانست و مه‌عریفه‌دا بین.
بۆچوونه‌کان