نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوتی سەر بە ئەھلی سوننەتی تاران، بە ئامادەبوونی ھەزاران نوێژخوێن، بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ھەواڵنێری پێگەی ئیسلاح لە شاری پاوە، ماوەیێکە «حسەین کۆکەن» ناسراو بە فەرھادی دووەم، تووشی نه‌خۆشین بووە و لەسەر نەخۆشخانەیە. بەم بۆنەوە، چەنکەس لە ئەندامانی جەماعەت بە نوێنەرایەتی دۆستانی جەماعەت، سەردانی ئەویان کرد و بە پێشکەشکردنی ڕێزنامەیەک، لە زەحمەت و تێکۆشانی ئەم چەندساڵەی خاڵۆحسەین، دەسخۆشی و ماڵئاوایی کرد و خۆشەویستی خۆیان بۆ ئەم کەڵه پیاوه‌ی ناوچەی ھەورامان دەربڕی و لە خوای گەوره ھیوای شیفا و لەشساخیان بۆ خواست.
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕۆژی شه‌ممه‌ی 2ی گوڵانی 1395، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی شاری سنه كرد.
كۆبوونه‌وەی یه‌ك ڕۆژه‌ی ڕاهێنه‌رانی جه‌ماعه‌ت له پارێزگای كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٧ی گوڵان له شاری بانه به‌ڕێوه چوو.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ئێواره‌ی دووشەممە له‌گه‌ڵ دكتۆر موحه‌ممه‌دڕه‌زا عارف؛ نوێنه‌ری خه‌ڵكی تاران، ڕەی، شه‌میرانات، په‌ردیس و ئیسلامشار له نووسینگه‌ی ئه‌و، له بونیادی ئومێدی ئێرانیان، چاوپێكه‌وتن و وتووێژی كرد.
بێهروز نیعمه‌تی وته‌بێژ و ئه‌ندامی چاودێری لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پاڕله‌مانی ئیسلامی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 9 ڕه‌زبه‌ری 95، له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماده بوو و له‌گه‌ڵ مامۆستا پیرانی؛ ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران چاوپێكه‌وتنی كرد.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی «ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت» له دانیشتنی هاوبه‌شی جێگری ناوه‌ندی و جێگرانی پارێزگایی خوشكان، كه له 8ی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه چوو، به‌شداری كرد و چالاكی كاریگه‌ری خوشكانی له جه‌ماعه‌تدا، جێی شانازی زانی. مامۆستا پیرانی له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا گوتی: هۆی شانازییه كه خوشكان له په‌نا برایان، چالاكووانانه ئاماده‌ن و به‌رپرسی كاروباری خوشكان، یه‌كێك له جێگرانی سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ره. مامۆستا بۆ پێشه‌كی ته‌وه‌ره‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌یه‌كه‌مین ئایه‌تی سوڕه‌تی نسا‌ء كرد كه ده‌فه‌رموێت:
مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی «ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح» بە ناردنی برووسکەیەک، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراستەی خزم و که‌سی شێخ تەھا کەماڵی زادە کرد.
یەکەم کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆ، بە ئامادەبوونی خوێندکارانی زانکۆکانی شاری سنە، ڕۆژی ھەینی 30 ڕەزبەر بەڕێوە چوو. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، یەکەم کۆبوونەی خوێندکارانی زانکۆی شاری سنە، بە یارمەتی بەشی خوێندکارانی جەماعەت لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له دانیشتنی به‌رپرسانی پارێزگا و جێگرانی ڕێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت كه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 29ي ڕه‌زبه‌ر له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی كرده سه‌ر بره‌ودانی چالاكیی ئامانجدارانه و به‌كۆمه‌ڵ.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb