شاندی پێوەندییە گشتیەکانی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح ڕۆژی چوارشەممە 26ی خاکەلێوه، لە مزگەوتی شێخ زیایی (رەحمەتی خوایان لێ بێت) لەگەڵ لێژنەی فەتوای ئەھلی سوننەتی باشوری ئێران دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
یەکەمین کۆبوونەوەی شۆڕای ناوەندی جەماعەت لە ساڵی نوێ، رۆژی پێنجشەممە ١٦ی گوڵان لە بنکەی ناوەندی بەرێوەچوو و جێگری ئەمینداری گشتی جەماعەت لەسەر مانەوە و وەفادار بوون بە پەیمان لەگەڵ خوا پێداگری کرد.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، له چواره‌مین كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاونانی مرۆڤدۆستانه كه له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی 19 و 20ی گوڵان له کوه‌یت به‌ڕێوه چوو، به‌شداری كرد.
سوھه‌یلا جێلۆدارزاده؛ ناودێری سه‌ركه‌وتوویی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ھه‌مین خولی په‌رله‌مانی شۆڕای ئیسلامی، نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ی 29ی گوڵان، له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی و تاقمێك له ئه‌ندامانی بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان كرد.
یەکەمین کۆبوونەوەی پێشه‌نگانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سه‌ر به پارێزگای کوردستان لە 1 و 2ی جۆزەرداني ١٣٩٥ لە مەریوان بەڕێوەچوو.
لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به ئاماده بوونی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 30 گوڵانی ٩٥ له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌چوو. به پێی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی گشتی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، له‌و دانیشتنه‌دا مامۆستا دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی؛ ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، كۆمه‌ڵێك وته‌ی چڕوپڕی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد كه دقی ئه‌و قسانه به شێوازی خواره‌وه‌یه. بسم الله الرحمن الرحیم الحمدلله و الصلاة و السلام علی محمد و علی آله و صحبه اجمعین
دانیشتنێك سه‌باره‌ت به شرۆڤه كردنی سیاسه‌ته‌كانی گشتی جه‌ماعه‌ت به ئاماده بوونی جێگری ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت و به‌شداری به‌رپرسانی پارێزگا، شارستان و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له نووسینگه‌ی پارێزگا به‌ڕێوه چوو.
یەکەمین کۆنگرەی «توێژینەوەی مێژوویی سه‌رھه‌ڵدانی بزاڤه‌کانی ناوچەی موکریان» بە هاوبەشی کۆڕێک لە پێشه‌نگان، پسپۆڕەکان، بەرپرسانی پارێزگایی و وڵاتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پیرانشار بەڕێوە چوو. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەم کۆنگرەیە بە هیممەت و تێکۆشانی پێوەندييه گشتیيه‌کانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پیرانشار بە مه‌به‌ستی «ڕەگەزناسی مێژوویی بزاڤه ئیسلامييهکان لە ناوچەی موکریان» بەڕێوە چوو کە پێشتر بە بانگهێشتی بنکەی ئەم کۆنگرەیە، چەن مقالەیەک وەک باشترین مەقالەکان هەڵبژاردران و لەم کۆنگرە یەک ڕۆژەدا بەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دانران.
موحه‌ممه‌د نه‌عیم ئه‌مینی فه‌رد، نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئێرانشار له په‌ڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، شه‌وي (31ی پووشپه‌ڕی 1395ي ھه‌تاوی) له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماده بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی و تاقمێك له ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌ت چاوپێكه‌وتن و دیدار و وتوێژیان كرد.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری کرماشان، ڕۆژی هه‌ینی 4ی پووشپه‌ڕی 95، ڕێوڕه‌سمێكی بهربانگكردنهوهیان له کرماشان به‌ڕێوه برد.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb