ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 28ی جۆزه‌ردان، ڕێوڕه‌سمی کۆچی دوایی ئه‌حمه‌دی قازی، نووسه‌ر و وەرگێڕی کورد له مزگه‌وتی جامێعای شارۆچکه‌ی «خۆرئاوا»ی تاران به‌ڕێوه چوو. لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا، ھه‌ندێک له که‌سایه‌تییه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رھه‌نگی و ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵی کورده‌کانی دانیشتووی پێته‌ختی ئێران و نوێنه‌رانی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق لە ئێران و ده‌سته‌یه‌ک به نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران کۆ بوونه‌وه.
به‌ربانگ کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری ورمێ له شه‌وی 19ی ڕه‌مه‌زان به‌رانبه‌ری 14 پووشپه‌ڕ له پارکی «تخم مرغی» شاری ورمێ به‌ڕێوه چوو. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا کە 200 كه‌س له ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌شداریان بوو به خوێندنی نوێژی شێوان ده‌ستی پێ‌کرد. دوای خوێندنی نوێژی شێوان و خواردنی به‌ربانگ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه له نێو ئه‌نداماندا به‌ڕێوه چوو. پاشان نوێژی خه‌وتنان و ته‌راوێح له که‌ش و ھه‌وای دڵڕفێنی پارکدا به جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو.
شاعێری شیرین زمان و خەڵکی، مامۆستا مەحیەدین حەق‌شناس، لە ڕۆژێکی زستانی ساڵی ١٣٠٣ هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ئاسمانی ژیان هەڵێنا.
کۆڕ و دانیشتنی گشتی سه‌ندیکای «ان . جی . او» ی دنیای ئیسلامی (Union of NGOs of The Islamic world) به ئاماده بوونی 150 ڕێکخراو له وه‌ڵاتانی جیاوازه‌وه، له ئیستانبۆڵ به‌ڕێوه چوو. له‌و دانیشتنه‌دا که‌سانێکی وه‌ک به‌ڕێز نه‌جمی سادق ئوغڵو، عه‌لی کورت و سه‌رۆکانی پێشوو و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری فیدڕاسیۆن به‌شدارییان کرد. نوێنه‌رانی ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانی ئاماده بوو له‌و دانیشتنه‌دا، ده‌ستکه‌وت و دۆز و گرفته‌کانی خۆیان باس لێ کرد.
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن - نوسه‌ر و توێژه‌ر، چاودێرى سیاسیى و ماسته‌ر له میدیا و سیاسه‌ت ـ دەمێکە ووتراوە ژینگەی بێ ئاوی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە. لەم ژینگە بێ ئاويیە زۆرترین سەرچاوەی ئاوی شیرین دەکەوێتە چیا و دۆڵەکانی کوردستان. واتە سەرچاوەی ئاوی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا ئاوی چیاکانی کوردستان بووە.
کۆنگره‌ی چواره‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕۆژی ۲۱ و ۲۲ گه‌لاوێژ به ئاماده‌بوونی ۹۸ ئه‌ندامی کۆنگره له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو.
چواره‌مین کۆنگره‌ی جه‌ماعه‌ت ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح له ڕۆژانی 21 و 22 گه‌لاوێژی ئه‌وساڵ له تاران به‌ڕێوه چوو. له‌و کۆنگره‌یه‌دا مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، ڕاپۆرتێکی شرۆڤه‌کراوی سه‌باره‌ت به دۆخی جیهان، ناوچه و وڵات و هه‌روه‌ها کارکردی جه‌ماعه‌ت له مه‌ودای چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا خسته‌ڕوو. ده قی راپۆرته‌که به‌و شێوه‌یه: بسم الله الرحمن الرحیم
خولی فێرکاری لێژنه‌ی منداڵ و ميرمنداڵ به‌ڕێوه چوو خولی فێرکاری لێژنه‌ی ناوه‌ندی منداڵ و هه‌رزه‌کاری جه‌ماعه‌ت تایبه‌ت به پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان له ڕۆژانی 27 و 28ی گه‌ڵاوێژ له شارى سنه به‌ڕێوه چوو. ئه‌م خوله که به ئاماده‌بوونی به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی لێژنه‌ی منداڵ و میرمنداڵانی جه‌ماعه‌ت و به‌رپرسان و فێرکارانی پارێزگاکانی کوردستان و کرمانشا به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
حوجه‌تولئیسلام سه‌ید ئه‌بولحه‌سه‌ن نه‌وواب، به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه 31 ی خه‌رمانان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماده بوو و له‌گه‌ڵ مامۆستا پیرانی دیدار و گفتوگۆی کرد. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به کێشه جۆراوجۆره‌کانی جیھانی ئیسلامی قسه‌یان کرد و له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه و جێگیرکردنی فه‌رھه‌نگی دیتر په‌زێری و لێبورده‌یی و یه‌کیه‌تی عه‌مه‌لی و خۆپاراستن له جیاوازی جه‌ختیان کرد.
ڕێوەڕەسمی قوربانی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح له مەهاباد له ڕۆژی پێنجشەممە 2ی ڕەزبەر بەڕێوەچوو.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb