إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ناوه‌ندی

  • جێگرانی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزگاکانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران دیاری کران له سێهه‌مین دانشیتنی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌رپرسی لێژنه‌ی چاوه‌دێری و دادپه‌روه‌ریی، جێگرانی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزگاکان دیاری کران.

  • کاک جەلیل محەممەدیان لە برایانی پێشڕەوی جەماعت لە ناوچەی سەردەشت به‌ بۆنەی ڕووداوی ھاتوچۆ لە جادەی تەورێز ـ ئیلەخچی، ڕۆژی دوو شەممە، 7ی بەفرانباری ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد. کاک جەلیل، لە دایکبووی 1345 و لە برایانی تێکۆشەر و بەرەی یەکەمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەی «واوان»ی سەرده‌شت بوو. ئەندامی شۆڕای گوندی «واوان» بوو کە لەم بەشەدا چالاکی زۆری نواند و ھەموو کات خەمخۆری خەڵک و خزم و کەس و ھاوگوندییەکانی بوو. پارێزگاری لە بڕوا و بیری ئیسلامی و ڕۆحی لێ‌بوردەیی لە تایبەتمەندییە ئاکارییەکانی ئەو خوالێخۆشبووە بوو.

  • کاک حەیدەر برومەندی، بەرپرسی لێژنەی باوەڕپێکراوانی مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل (س) لە گەڕەکی «خلیج فارس»ی تاران و ئەندامی فەرمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، رۆژی دووشەممە کۆچی دوایی کرد. به پێی راپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، کاک حەیدەر برومەندی زیاد لە 14 ساڵ لە گەرەکی خەلیجی فارسی تاران، چالاکی نواند و لە یەکەم دامەزرێنەرانی ئەم مزگەوتە لە تاران بە ئەژمار ئەھات. حەوتەی ڕابردوو بە ھۆی جەڵدەی مێشکەوە، لە نەخۆشخانەی «فیاض بخش»ی تاران، کۆچی دوایی کرد.

  • جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەی سەقز وبانە، به‌ شێوەی فەرمی پشتیوانی لە بەربژێری دکتۆر بەختیار عێزەت پەنا کرد.

  • مامۆستا عەبدوڵڵا ئیبراھیمی، ئیمام و پێشنوێژی گوندی «زۆران»ی سەردەشت، لە ئەندامانی پێشڕه‌وی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەکەدا، ڕۆژی دووشەممە، 3ی ڕەشەمە، کۆچی دوایی کرد.

  • کۆبوونەوەی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت بۆ پشتگیری لە بەربژێرانی پەڕڵەمان ئێران و شارەزایانی ڕێبەرایەتی لە بنکه‌ی ناوه‌ندی جەماعت ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە چوو.

  • دكتۆر کازم جەلالی، بەربژێری سەرکەوتوو لە دەھەم خولی ھەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئیسلامی ئێران، دوێنێ بە سەرۆکایەتی کوتلەیەک لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئامادە بوو و سپاس و ماڵئاوایی خۆی لە پشتگیری و لایەنگری، پێشکەشی ئەمینداری گشتی جەماعەت کرد. مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، وێڕای پیرۆزبایی لە دکتۆر کازم جەلالی بەھۆی سەرکەوتن لە دەھەمین ھەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی شۆڕای ئیسلامی، ھیوای ئەوەی خواست کە ئامادەبوونی کەسایەتییە میانەڕەوەکانی وەک جەنابتان، ببێته‌ ھۆی ھاتنەجێی مافی شارۆمەندی. بە تایبەت مافی نەتەوەکان و ھاووڵاتیانی ئەھلی سوننەت.

  • سه‌یرانێكی دوو ڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی – فێركاری «برایه‌تی ئیمانی و هاندانی خۆشه‌ویستی» له‌ شاری ئیرانشار له‌ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و ڕۆژی هه‌ینی (٢٦ و ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠) به‌ڕێوه‌ چوو.

  • یەکەم دانیشتنی بەرپرسانی ڕێکخراوە مەدنییەکان جەماعەت ڕۆژی پێنج شەممە، 26ی خاکەلێوە لە بنکەی ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو. سەرەتای ئەم دانشتنە به‌ خوێندنەوەی چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان، بە قسەکانی مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە گرنگی بایەخدان بە پەرەپێدانی خزمەت بە کۆمەڵگا و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی کەلێنەکان و باس لێکردنیان و وڵامدانەوەی پێویست و گونجاو لە گەڵ ئەودا، درێژەی پێدا کرد.

  • دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، بەڕێوبەری پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح وێڕای لێژنەیەک لە ئەندامانی پێوەندییە گشتییەکان، بە چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ خونجی؛ پێش نوێژی ئەهلی سوننەتی شاری پارسیان و شێخ عەبدولجەببار غەواسی؛ بەڕێوبەری ئەنجومەنی زانستی ئایینی پارسیان، وت‌و‌وێژێکیان بەڕێوە برد.

زۆرترین بۆچوونەکان

زیاترین جیگای باس و سەرنج