إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ناوه‌ندی

  • به‌دوای سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا له‌ ھه‌ڵبژرادنی سه‌رۆک کوماری ئه‌م وڵاته‌، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له‌ نامه‌یه‌کدا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له‌ ئه‌ردۆغان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان و خه‌ڵکی تورکیا، پیرۆزبایی کرد.

  • له‌ چواره‌مین خولی ھه‌ڵبژاردنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان، که‌ له‌ ئەسته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێ، مامۆستا پیرانی بۆ دووه‌م جار به‌ ئه‌ندامه‌تی لێژنه‌ی ئه‌میندارانی ئه‌م یه‌کیه‌تیه‌ ھه‌ڵبژێردرا. به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووکی ئه‌م یه‌کیه‌تیه‌، له‌م دانیشتنه‌دا ھه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی ئه‌مینداران بۆ چوار ساڵی داھاتوو به‌ڕێوه‌ چوو له‌ نێو پاڵێوراوان، 31 کەس به‌ ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ھه‌ڵبژێردران. جێگای باسه‌ که‌ له‌م دانیشتنه‌دا، 600 که‌س له‌ زانایان، بیرمه‌ندان و وتاربێژانی جیھانی ئیسلام به‌شداریان کرد.

  • عادل جەلیلی، له‌ ئه‌ندامانی پێشڕه‌وی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له‌ ناوچه‌ی سیلوانای ورمێ، کاتژمێر ۱ نیمه‌ڕۆ کۆچی دوایی کرد.

  • به‌ پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به‌ یارمەتی ئه‌نجومه‌نی کلتووری ئه‌قسا «ئافاق» و به‌ یارمه‌تی ھه‌ندێ ڕێکخراوی پشتگری «کێشه‌ی فەلەستین»، کۆبوونەوەیه‌ک له‌ژێر ناوی «غه‌ززه‌ : 51 ڕۆژ خۆڕاگری و سه‌رکه‌وتن» بۆ ڕێزنان له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینی دانیشتووی نه‌واری غه‌ززه‌، به‌ ئاماده‌بوونی «خالد قدومی» نوێنه‌ری بزاڤی حه‌ماس، «ناسر ئه‌بوشه‌ریف» نوێنه‌ری بزاڤی جیھادی ئیسلامی فه‌له‌ستین و ھه‌ندێ له‌ به‌رپرسان ناوخۆی وڵاتی ئێران و چالاکانی بواری فه‌له‌ستین، «مامۆستا عبدالرحمن پیرانی» ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران و ھه‌ندێ له‌ پشتگیرانی وڵاتی فه‌

  • ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن له‌ نووسەرانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو. ڕۆژی ھەینی 28ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌ شاری بانه‌، به‌ یارمه‌تی پێوه‌ندییه‌ گشتیه‌کانی جه‌ماعه‌تی پارێزگای کوردستان، به‌ به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕێک و به‌ ئاماده‌بوونی زیاد له‌ 40 که‌س له‌ نووسه‌ران، وه‌رگێڕان و شاعیران ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاجی ئێران له‌ پارێزگای کوردستان، دەسخۆشی و ماڵئاوایی کرا.

  • مەلا عەبدوڵڵای‌ توتنچی‌ ناسراو بە موفتی پێنجوێنی ‌(١٨٨١ – ١٩٥٢) شاعیرێکی کورد بوو، چەندان چەپک هۆنراوەی‌ نیشتمانپەروەری‌ و ڕێنمایی‌ کۆمەڵایەتی‌ هەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی‌ لە پێنجوێن هانی‌ خەڵکی‌ داوە بۆ ناردنی‌ منداڵەکانیان بۆ فێرگە بە تایبەتی‌ کچان. ئەم دەستپێکە لە منداڵی‌ خۆیەوە دەستی‌ پێکردووە، بە دەستێک پەیداکاری‌ و بەخێوکاری‌ پیشاندەدا و بە دەستێکی‌ تر هەڵمەتی‌ قەڵەم و هەڵگرتنی‌ چرای‌ ڕووناککەرەوەی‌ بیری‌ نەتەوایەتی‌ بەرزکردبۆوە. موفتی‌ بە یەکێ‌ لە ڕەچەشکێنانی‌ ئەو بوارە قوڕاوی‌ و تاریکانە بوو کە هەنگاونانی‌ قەتیس و قەدەغە کردبوو.

  • ده‌سته‌یه‌ک له‌ ھێزه‌ ئه‌منیه‌کانی شاری تاران، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ گرتن و داخستن ده‌رگاکانی مزگه‌وتی «صادقيه» له‌ به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن له‌م شوێنه‌دا به‌رگریان کرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، ھێزه‌ ئه‌منیه‌کان کاتژمێر 30 : 6ی سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ به‌ر مزه‌گه‌وتی سادقیه‌ی تاران ئاماده‌بوونی و به‌رگریان کرد له‌وه‌ی خه‌ڵکی بچنه‌ ناو مزگه‌وت و ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ ھاتبوون بۆ نوێژ، ده‌رکران.

  • یەکەم کۆبوونەوەی مامۆستایانی پۆلی دووھەمی ناوەندی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.

  • دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە پارڵمانی شەشەم، لە بنکەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بووو لەگەڵ چەن کەس لە ئەندامانی بەشی ئیداری جەماعەت دیدار و چاوپێکەوتنی کرد. دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە خولی شەشەمی پاڕلمانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بوو و لەگەڵ ئەندامانی بنکەی ناوەندی دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

  • دکتۆر مەحموود وەیسی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادر بەیزاوی، وتارخوێن و پێشنوێژی ئەھلی سوننەتی شاری ورمێی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، دکتۆر مەحموود وەیسی، بەرپرسی بەشی زانایانی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران، عەسری ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە نه‌خۆشخانەی کەسرای شاری تاران، سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادری بەیزاوی کرد.

زۆرترین بۆچوونەکان

زیاترین جیگای باس و سەرنج