ڕێوڕه‌سمی به‌ربانگی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای تاران به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی له مزگه‌وتی ریساله‌ت به‌ڕێوه چوو. ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 31ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر 25 ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1435، ڕێوڕه‌سمی به‌ربانگ به ئاماده‌بوونی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای تاران و پێشکه‌شکردنی وتار له‌لایه‌ن مامۆستا پیرانی، له مزگه‌وتی ریساله‌تی تاران به‌ڕێوه‌چوو.
دوای چوار ساڵ به‌رگیری له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نوێژی جه‌ژنی ئه‌ھلی سوننه‌تی شاری تاران، ڕۆژی سێ شه‌ممه 7ی گه‌لاوێژی 1393ی ھه‌تاوی نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌تی به‌ڕێوه چوو.
به‌دوای سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا له ھه‌ڵبژرادنی سه‌رۆک کوماری ئه‌م وڵاته، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له نامه‌یه‌کدا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له ئه‌ردۆغان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان و خه‌ڵکی تورکیا، پیرۆزبایی کرد.
له چواره‌مین خولی ھه‌ڵبژاردنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان، که له ئەسته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێ، مامۆستا پیرانی بۆ دووه‌م جار به ئه‌ندامه‌تی لێژنه‌ی ئه‌میندارانی ئه‌م یه‌کیه‌تیه ھه‌ڵبژێردرا. به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووکی ئه‌م یه‌کیه‌تیه، له‌م دانیشتنه‌دا ھه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی ئه‌مینداران بۆ چوار ساڵی داھاتوو به‌ڕێوه چوو له نێو پاڵێوراوان، 31 کەس به ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ھه‌ڵبژێردران. جێگای باسه که له‌م دانیشتنه‌دا، 600 که‌س له زانایان، بیرمه‌ندان و وتاربێژانی جیھانی ئیسلام به‌شداریان کرد.
عادل جەلیلی، له ئه‌ندامانی پێشڕه‌وی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له ناوچه‌ی سیلوانای ورمێ، کاتژمێر ۱ نیمه‌ڕۆ کۆچی دوایی کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به یارمەتی ئه‌نجومه‌نی کلتووری ئه‌قسا «ئافاق» و به یارمه‌تی ھه‌ندێ ڕێکخراوی پشتگری «کێشه‌ی فەلەستین»، کۆبوونەوەیه‌ک له‌ژێر ناوی «غه‌ززه : 51 ڕۆژ خۆڕاگری و سه‌رکه‌وتن» بۆ ڕێزنان له خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینی دانیشتووی نه‌واری غه‌ززه، به ئاماده‌بوونی «خالد قدومی» نوێنه‌ری بزاڤی حه‌ماس، «ناسر ئه‌بوشه‌ریف» نوێنه‌ری بزاڤی جیھادی ئیسلامی فه‌له‌ستین و ھه‌ندێ له به‌رپرسان ناوخۆی وڵاتی ئێران و چالاکانی بواری فه‌له‌ستین، «مامۆستا عبدالرحمن پیرانی» ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران و ھه‌ندێ له پشتگیرانی وڵاتی فه
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل