ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن له نووسەرانی ئهندامی جهماعهتی سهر به پارێزگای کوردستان له بانه بهڕێوه چوو. ڕۆژی ھەینی 28ی خهرمانانی ئهمساڵ له شاری بانه، به یارمهتی پێوهندییه گشتیهکانی جهماعهتی پارێزگای کوردستان، به بهڕێوهچوونی کۆڕێک و به ئامادهبوونی زیاد له 40 کهس له نووسهران، وهرگێڕان و شاعیران ئهندامی جهماعهتی دهعوهت و ئیسلاجی ئێران له پارێزگای کوردستان، دەسخۆشی و ماڵئاوایی کرا.
مەلا عەبدوڵڵای توتنچی ناسراو بە موفتی پێنجوێنی (١٨٨١ – ١٩٥٢) شاعیرێکی کورد بوو، چەندان چەپک هۆنراوەی نیشتمانپەروەری و ڕێنمایی کۆمەڵایەتی هەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە پێنجوێن هانی خەڵکی داوە بۆ ناردنی منداڵەکانیان بۆ فێرگە بە تایبەتی کچان. ئەم دەستپێکە لە منداڵی خۆیەوە دەستی پێکردووە، بە دەستێک پەیداکاری و بەخێوکاری پیشاندەدا و بە دەستێکی تر هەڵمەتی قەڵەم و هەڵگرتنی چرای ڕووناککەرەوەی بیری نەتەوایەتی بەرزکردبۆوە. موفتی بە یەکێ لە ڕەچەشکێنانی ئەو بوارە قوڕاوی و تاریکانە بوو کە هەنگاونانی قەتیس و قەدەغە کردبوو.
دهستهیهک له ھێزه ئهمنیهکانی شاری تاران، ڕۆژی یهکشهممه به گرتن و داخستن دهرگاکانی مزگهوتی «صادقيه» له بهڕێوهچوونی نوێژی جهژن لهم شوێنهدا بهرگریان کرد. به پێی ڕاپۆرتی ھهواڵنێری ئیسلاح وێب، ھێزه ئهمنیهکان کاتژمێر 30 : 6ی سهر له بهیانی ڕۆژی یهکشهممه له بهر مزهگهوتی سادقیهی تاران ئامادهبوونی و بهرگریان کرد لهوهی خهڵکی بچنه ناو مزگهوت و تهنانهت ئهو خهڵکهی که ھاتبوون بۆ نوێژ، دهرکران.
یەکەم کۆبوونەوەی مامۆستایانی پۆلی دووھەمی ناوەندی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.
دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە پارڵمانی شەشەم، لە بنکەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بووو لەگەڵ چەن کەس لە ئەندامانی بەشی ئیداری جەماعەت دیدار و چاوپێکەوتنی کرد. دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە خولی شەشەمی پاڕلمانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بوو و لەگەڵ ئەندامانی بنکەی ناوەندی دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
دکتۆر مەحموود وەیسی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادر بەیزاوی، وتارخوێن و پێشنوێژی ئەھلی سوننەتی شاری ورمێی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، دکتۆر مەحموود وەیسی، بەرپرسی بەشی زانایانی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران، عەسری ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە نهخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادری بەیزاوی کرد.
دانیشتنی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی بە ئامادەبوونی جێگری ئەمینداری گشتی جەماعەت، ڕۆژەکانی چوارشەممە و پێنج شەممە 5 و 6ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی بەڕێوە چوو و جەخت کرایە سەر ھیوابەخشی سەبارەت بە داھاتوو.
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان و بەرپرسانی شارستانی، دانیشتنی گشتی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت ڕۆژی پێنج شەممە 12ی سەرماوەز لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان و بەرپرسانی شارستانی، دانیشتنی گشتی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت ڕۆژی پێنج شەممە 12ی سەرماوەز لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
دانيشتنی شۆڕای ناوهندی 12 و 13ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی جەماعەت لە تاران بەڕێوە چوو و لەوێشدا جەخت کرایە سەر بەدیھێنانی ڕوانگەی مەقاسیدی بۆ بەھێزکردنی زانستە شەرعیەکان. شێخ سەعدەدین سدیقی، قایممقامی ئەمینداری گشتی، لە سەرەتای دانیشتنەکە ئاماژەی بەو توندوتیژییە کرد کە تووشی بەشێک لە ئوممەتی ئیسلامی بووە و لەم بارەوە وتی کە بۆ توێژینەوەی ئەم ڕووداوە دەبێ ئەو ھۆکارە دەرکەیی و ناوۆکیانەی کە ڕۆڵیان ھەیە لەبەر چاو بگیردرێت.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل