ڕێوڕه‌سمی به‌ربانگی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای تاران به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی له مزگه‌وتی ریساله‌ت به‌ڕێوه چوو. ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 31ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر 25 ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1435، ڕێوڕه‌سمی به‌ربانگ به ئاماده‌بوونی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای تاران و پێشکه‌شکردنی وتار له‌لایه‌ن مامۆستا پیرانی، له مزگه‌وتی ریساله‌تی تاران به‌ڕێوه‌چوو. مامۆستا پیرانی له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا به ئاماژه به بارودۆخی ناله‌باری وڵاته ئیسلامییه‌کان، ئاماژه‌ی به کاره‌ساته‌که‌ی ساڵی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی کوده‌تا له میسر کرد و پاشان وتی که شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی ناوخۆی سوریا، بێجگه له حهقبهدسبوونی یه‌کێ له لایه‌نه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه، بووه ھۆی تیابردنی ئه‌م وڵاته به‌ده‌ستی خه‌ڵک و ھۆکاری ڕه‌زامه‌ندی دوژمنه مێژینه‌ی جیھانی ئیسلام واته ڕژێمی زایۆنیستی به‌دیھێنا و که‌رامه‌ت و ڕێزی موسوڵمانانی له‌ناو برد. مامۆستا پیرانی ھه‌روه‌ھا به ئاماژه به بارودۆخی ناله‌باری عێراق، داڕمانی ڕژیمی سه‌دامی به ھه‌لێکی باش بۆ پێک‌ھێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و پێکھاته له ته‌واوی لایه‌نه‌کانی عێراق ناوبرد که به چه‌قبه‌ستووی و خۆویستی و خۆبه‌زلزانینی لایه‌نه‌کان، له ده‌س چوو و بوو به‌ھۆکاری کوشتنی ھه‌زاران عێراقی له درێژه‌ی ئه‌م چه‌ن ساڵه و ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و پاچه پاچهبوون بردووه. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به پرسیارێک سه‌باره‌ت به کاروباری موسوڵمانان ده‌رباره‌ی ئه‌م کێشانه، وتی : ئا ئێمه‌ی موسوڵمان ، ئه‌و ڕێکخراوه و حکومه‌تانه‌ی که بانگه‌وازی ئیسلامی بوون ده‌که‌ین، بۆ به‌رگری له‌م کێشه و کوشتارانه سه‌رکه‌وتوو بوین تا له ڕۆژی په‌سڵاندا له کرده‌وه‌ی خۆیان دیفاع که‌ین؟ ئایا ئه‌م بارودۆخه، دروشمی گه‌وره‌بوون و سه‌رکه‌وتوویی موسوڵمانانه؟ یاکوو ده‌بێ پاش سه‌دان ساڵ خۆڕاگری بارودۆخی ئێستا و کوژرانی چه‌ن ملوێن موسوڵمان، بگه‌ینه ئێستای وڵاته ئه‌ورووپاییه‌کان که تازه پێکه‌وه ژیان ئه‌زموون بکه‌ین؟ به‌داخه‌وه سامانی ده‌وڵه‌مه‌نی ئێمه موسوڵمانان، به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ببێته ھۆی گه‌شه و سه‌رکه‌وتووی ئێمه، بوه‌ته ئامێرێک بۆ شه‌ڕ و جیاوازی و دووبه‌ره‌کی. له درێژه‌ی قسه‌کانی دا باسی کێشه‌ی فەلەستینی کرد و ڕایگه‌یاند : کیشه‌ی فه‌له‌ستین ته‌نیا کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن رژیمێکی داگیرکه‌ره‌وه له وڵاته‌که‌ی خۆیان ئاواره بووبێتن و تووشی زوڵم و ده‌ستدرێژی ھاتبێتن نییه، که ته‌نیا ئه‌مه‌ش بێ، شیاوی پشتگیری و دیفاع له‌لایه‌ن ھه‌موو مرۆڤێکی ئاگا و حه‌قخوازه، به‌ڵام کێشه‌ی فه‌له‌ستین، کێشه‌ی بیر و ڕا و موقه‌ده‌ساتی موسوڵمانانه تا کاتێ که ئایاتی سه‌ره‌تایی سووره‌تی ئه‌سرا ھه‌ن، ئێمه کیشه‌ی فه‌له‌ستین به یه‌که‌م کێشه‌ی خۆمان ده‌زانین. «بیت المقد‌س» یه‌که‌م ڕووگه‌ی موسوڵمانان و شوێنی به‌رزبوونه‌ی پێغه‌مبه‌رمانه (د.خ) و ئه‌مه، کێشه‌ی فه‌له‌ستین ده‌کا به کێشه‌یه‌کی بیر‌و ڕا و ئایینی. پاشان به ئاماژه به په‌لاماره وه‌حشیانه‌که‌ی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سه‌ر غه‌ززه، که بۆ جاری سێھه‌م ئه‌نجام ئه‌درێ، ئه‌م په‌لاماره‌ی به به‌رھه‌می بێده‌نگی ھه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌که سه‌باره‌ت به کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ته‌نانه‌ت ھاوکاری و یارمه‌تیدانی ڕژیمی زایۆنیستی دانا و وتی که ئه‌مه ھۆی په‌ستی و عه‌یبه بۆ ئه‌و وڵاتانه، ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی جیھانی زانایانی ئیسلام، به ئاماژه بۆ تێکۆشه‌ری یه‌ک له دوای یه‌کی ھێزه‌کانی به‌رگیری له به‌رامبه‌ر جه‌نایه‌ته‌کانی ڕژێمی داگیرکه‌ری قودس، سه‌رکه‌وتویی ئه‌وانی به به‌رھه‌می تێکۆشانی بێوچانی و ئامانجداری ئه‌و ھێزانه له‌م چه‌نساڵه‌ی ڕابردوودا و دوای گه‌مارۆدانی چوار لای ھه‌مووی غه‌ززه ناو برد و له‌م باره‌شه‌وه وتی : سوپای ئیسڕائیل به‌ناوی گه‌وره‌ترین ھێزی چه‌کداری ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی و ئه‌وانه‌ی وا پشتگیری ئه‌که‌ن، ھیچکات چاوه‌ڕوانی ئاوا به‌رگیریه‌کی که‌م وێنه له‌لایه‌ن ئه‌م ھێزانه‌وه نه‌بوون و قه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان نائه‌کرد که ته‌نیا چه‌ن ڕۆژ شه‌ڕ و پێکادان له‌ڕێگای زه‌ویه‌وه، تووشی ئه‌و ھه‌موو خه‌ساره وه‌ک کوژرانی زیاد له سی کەس و ده‌یان بریندار و ته‌نانه‌ت ئه‌سیریش ببن. مامۆستا پیرانی سه‌رکه‌وتنی ھێزه بهرگیریهکان، به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس و که‌تائیبی عزالدین قسامی به ھه‌وێنی سه‌ربه‌رزی ھه‌موو مرۆڤه ئازاده‌کانی سه‌راسه‌ری جیھان، ئوممه‌تی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت بزاڤی «اخوان المسلمین» زانینی که حه‌ماس پێوه‌ندی فیکری پێوه ھه‌یه و ئه‌م پێوه‌ندیه فیکریه‌ش بوه‌ته ھه‌وێنی ته‌واوی کاره‌ساته‌کانی دوژمن و نامێھرهبانی وڵاته‌کانی ناوچه. مامۆستا پیرانی به ناساندنی ئه‌نجومه‌نی کلتووری ئه‌قسا «انجمن فرھنگی اقصى (آفاق)» وه‌کوو ڕێکخراوه‌یه‌ک بۆیارمه‌تیدانی ئارمانی فه‌له‌ستین، وێڕای داوای دۆعای خێر بۆ خه‌ڵکی غه‌ززه داوای ھاوکاری ماڵی و فیکری له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێکخراوه‌یه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه کرد. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له به‌شی کۆتایی قسه‌کانیدا باسی له جه‌ماعه‌ت کرد و فه‌لسه‌فه‌ی پێکھاتنی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وه‌ک ڕێکخراوێکی ئایینی یه‌که‌م به ده‌رمانی برینه‌کانی کۆمه‌ڵگا و جێبه‌کردنی یاساسی قورئانی تهدافۆع و دووھه‌م وڵامی بانگهخوازی «ولتکن منکم امة يدعون إلى الخير» ناوبرد و بنه‌مای کاری جه‌ماعه‌تی به ڕاگرتنی شوناسی ئه‌ھلی سوننه‌ت به پێی توانا، پارێزگاری ئه‌ھلی سوننه‌ت له ده‌رچوون له ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ھه‌ڵسوکه‌وت و پێوه‌ندی له‌گەڵ ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆ و ھه‌روه‌ھا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناو برد. مامۆستا پیرانی به ڕاشکاوی ڕایگه‌یاند : جه‌ماعه‌ت ھه‌مووکات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌سڵه که »مامناوه‌ندی بوون له سه‌رده‌می ئێمه، ده‌رمانی ھه‌موو ده‌رده‌کانه» کردووه و له به‌شی فیکری و زانستیش خۆی به شوێنکه‌وتوی ئه‌م ئه‌سڵه ده‌زانێ. ئێمه له جه‌ماعه‌تدا باوه‌ڕمان به قه‌بووڵکردنی لایه‌نی دیکه ھه‌یه و پهزێرا نه‌کردنی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش به ھۆکاری ته‌واوی کێشه و مشت و مڕه‌کانی ناو جیھانی ئیسلامی ده‌زانین و پێشمان وایه مرۆڤه توندڕه‌وه‌کان، گشتی خواز و خوازیاری توندوتیژی له ھه‌رکوێ بن، یا ده‌بنه ھۆی سه‌رشۆڕی موسوڵمانان یا له‌مپه‌رێک له‌به‌ر ده‌م یه‌کگرتنه‌وه و برایه‌تی موسوڵمانان. مامۆستا پیرانی فه‌رمووی : ھه‌روه‌ھا که جیھانی ئیسلامدا له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه ڕووبه‌ڕووین، له ناوخۆی ئێرانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رته‌سکی بیر‌و ڕایانه به‌ڕوونی ڕچاو ده‌کرێ. ھه‌رچه‌ن ڕابه‌رانی ناوخۆ، دژی ئه‌م جۆره ھه‌ڵوێستانه له‌گه‌ڵ ئه‌ھلی سوننهتدان، به‌ڵام که‌سانێکی دیکه ده‌لیل و به‌ڵگه بۆ ئیشه‌که‌ی خۆیان دێننه‌وه. ئه‌م به‌رته‌سکیانه، ھه‌م له‌ناو شیعه و ھه‌م له‌ناو ئه‌ھلی سوننه‌ت، له‌لایێکه‌وه سیمای نورانی ئایین ده‌خه‌نه ژێر ڕه‌خنه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه یه‌کیه‌تی، برایه‌تی و به‌شداری ڕاسته‌قینه‌یی له ئێمه سه‌ندوه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه جارجارێ ئه‌م توند‌و تیژیانه به‌ناوی ئایینه‌وه وێنا ده‌کرێ. مامۆستا وێڕای جه‌خت کردنه سه‌ر کاردانه‌وه‌ی به‌حیکمه‌ت له به‌شی ئیختیلافی که له ناوچه‌که‌ش دا په‌ره‌ی پێ ده‌درێ، پشتیوانی له ماف و داواکاری مافه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌تی به حه‌قێکی سروشتی جه‌ماعه‌ت ناو برد و ئه‌ده‌بیات پاک و کاریگه‌ر و به‌دور له تهنگنهزری و وه‌رگرتنی لایه‌نی دیکه به تێگه‌یشتن له‌یه‌کی به پێویستی ئه‌م ئیشه زانی. ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌شی کرد که بۆشایی نه‌بوونی وه‌زیر یا باڵوێزی ئه‌ھلی سوننه‌ت له‌ناو ئیش و کاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م گرفتانه‌ی به گوێره‌ی له‌کار ده‌رچون و له‌مپه‌ر تایشنی ئێستا، قابیلی تێگه‌یشتنه‌و به‌ڵام قه‌بووڵیش ناکرێ و جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که : ناتوانین بڵێین ئه‌م کێشانه سروشتی و ئاسایین و ده‌بێ بۆ لابردنه‌که‌ی به شێوازی دروست ھه‌نگاو ھه‌ڵێنین. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له کۆتایی قسه‌کانی خۆیدا وێڕای ماڵئاوایی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زمانی زاکێر، دڵێکی شاکیر و ھاوسه‌رێکی یاریده‌ری له ڕێبازی ئیمانی به سامانی سه‌ره‌کی ئیمانداران ناوبرد و له‌سه‌ر ڕۆڵی بنه‌ماڵه‌کانی جه‌ماعه‌ت بۆ ھاتنه جێی ئاواته‌کانی جه‌ماعه‌ت جه‌ختی کرد و ئه‌وانی به ھاوبه‌شی ئیشه چاکه‌کانی ئه‌وان زانی. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه دوای به‌ربانگ و خوێندنی نوێژی شێوان و خواردنی شێو، به خوێندنی ئایه‌ته‌کانی سه‌ره‌تای سوره‌تی ئه‌سرا، له لایه‌ن خالید محه‌مه‌دی ده‌ستی پێ‌کرد.
بۆچوونه‌کان