هەموو ئایینە سەرەکییەکانی جیهان، لە قۆناغێک لە مێژووی خۆیاندا پێبەندبوونی خۆیان سەبارەت بە ئاشتی، لە زمانی سەرکردە و بیرمەندەکان و لە نێوان دەقە کلاسیکەکان یان ڕێکخستنەکانی دوایی خۆیاندا، وەک بایەخێک دەربڕیوە. جیا لەمانە، تێکۆشەرانی ئایینی لە چارەسەری ناکۆکییەکانی نێونەتەوەییدا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕؤڵی گرینگ و بەنرخ دەگێڕن. داڕژتنی بوارێکی نوێی لێکۆڵینەوە
دەق و داب و نەریتەکانی ئایینی بە شێوازی جۆراوجۆر دەتوانن یاریدەری لێکۆڵینەوەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی بن. بۆ وێنە، لە یەکدانەوەیەکی سەلبیدا، تۆژینەوەی داب و نەریت و یاساکانی ئایینی نیشان دەدەن کە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپێکی تایبەت کە سەرکردەکەیان شوێنکەوتووی داب و نەریتی توندوتیژیهێنەرە، چ مەترسییەک هەیە. شوێنگێڕانی پڕۆسەکان لە وردە کلتوورەکانی ئایینیدا
کاتێک دارێک چەند پەلی لێ ووشک دەبێت یان زەرد و سیس دەکەوێت باخەوان ئەو پەلانه دەبرێت. ئەگەر هۆکارەکەی بپرسی دەڵێت ئەگەر ئەو پەلانه نەبڕین ، دار زۆربەی ئاز و هێزی خۆی لەو پەلانه دەکار دەکات بۆ ئەوەی که بگەنەوه ئاستی پێویست و تەندرووستی. لەکاتێکدا هیچ سودێکیان نەماوه و هەرچەنده تێبکۆشێت ناتوانێ گەشه بەو پەله ووشک بووانه بداتەوه، تەنانەت کاریگەری نەرێنی لەسەر پەلەکانی دیکە و دارەکه به گشتی دادەنێت. بەشێک لەو هێز و توانایەی که دەبێ بۆ گەشەپێدان به پەله ساغەکان کەڵکی لێ وەرگیرێت به فیڕۆ دەچێت و له ئاکامدا دارەکه به جوانی و تەواوی گەشه ناکات و لاواز دەمێنێتەوه.
ڕهوشتی بهرز و خووی ئاشتی خوازانهی پێغهمبهر (د.خ) دوور له ڕق و کینه و شهڕ، وابوو که دوای شهش ساڵ شهڕ و پهیکاری قوڕهیش لهگهڵ موسوڵمانان، پێغهمبهر (د.خ) دهستی ئاشتهواییان بۆدرێژ بکات و به مهبهستی زیارهتی ماڵی خوا ڕهوانهی مهککه بوون.
لەکۆتاییەکانى سەدەى نۆزدەهەم و سەرەتاکانى سەدەى بیستەم بەدواوە، پرسى دواکەوتنى گەلانى موسڵمان و پێشکەوتنى گەلانى غەیرە موسڵمان بەتایبەتى گەلانى ڕۆژئاوا، گەورە ترین تەحەدایە ڕوى کردۆتە گەلانى موسڵمان. لەومیانەدا ڕێبەرانى بزافى چاکسازیخوازى ئیسلامى لەکۆن ونوێدا هەرکام بۆخۆى لەگۆشەنیگاى جیاجیاوە ڕاوبۆچون و توێژینەوەیان بۆئەم پرسە گرنگە پێشکەشکردووە. یەکێک لەوهۆکارە سەرەکى و گرنگانەى کەلەم بوارەدا کاریگەریى قووڵ و بەهێزى هەیە، پەیوەستە بەچۆنێتى تێڕوانینى موسڵمانان بەشێوەیەکى گشتى بۆ مێژووى قۆناغەکانى سەردەمى دەوڵەت ئیسلامى، بەتایبەتى سەدەکانى سەرەتاو ناوەڕاست سەردەمى خەلافەتى ئیسلامى.
ئاماژه: پرۆفیسۆر دۆکتۆر مستەفا زەڵمی زانایێکی گەورە و سەنگینی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، کتێبەکانی ئەو ئێستا لە زانکۆکانی جیهان بە شێوەی مەنهەج دەخوێندرێن. بۆچوونە نوێیەکانی ئەو لەسەر تەڵاق و نەسخ و خەتەنە و سوننەت و رەجم و مەزهەب و کۆمەڵە چەمکێکی دیکەی ئایینی مشتومڕێکی زۆریان لە نێو مامۆستایانی ئایینی دروست کردووە. زەڵمی تاکو ئێستاش لە نووسین بەردەوامە و چەند پرۆژەیەکی گرنگی بە دەستەوەیە. ئێمە دوای ئەوەی لە ڕێگای دکتۆر ئەحمەد بالیسانی بە خزمەت ئەم زانا پڕ زانستە گەیشتین بە باشمان زانی چەند پرسیارێکی جەدەلئامێزی ئاڕاستە بکەین، جەنابیشیان هەر چەند باری تەندروستی باش نەبوو، بەڵام بە زمانێکی شیرین وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی دایەوە.
نووسراوەیهک له لایەن زانای دهربهند دوکتۆر سهلاح سوڵتان سهبارهت به ژیانی ناو بهندیخانه وَمَا لَنَا أَلَّا نَتَوَکَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا وَلَنَڵْبِرَنَّ عَلَى مَا آڕَیْتُمُونَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْیَتَوَکَّلِ الْمُتَوَکِّلُونَ(ابراهیم/12) ئاخر بۆ نابێ تهوهکولمان به خوا بێ؟لەگەڵ ئهوه ئێمهی بۆ ڕێگاکانی ڕێنوێنی کردووه،به دڵنیایی ئێمه لهسهر ئازارهکانی ئێوه خۆڕاگری دهکهین ،و تهوهکول کاران دهبێ پشت به خوا ببهستن. ساڵێ ژیان له ناو بهندیخانهی «لیمان» و ساڵههای ساڵ بەشداربوون له لوتف و کهرهمی خوای ڕهحمان؛
1ـ بهپێى ديراسهيهكى وردم بۆ قورئان و ژياننامهى پێغهمبهران (درودى خوايان لهسهر بێت)، بهدرێژايى 25 ساڵ، دڵنيا بومهتهوه كه مهترسيدارترين ههڕهشه بۆ سهر ئاين، خودى ڕۆچوون و زيادهڕهوييه له ئايندا. بۆيه قورئانى پيرؤز پێغهمبهرى ئيسلاميى ئاگادار كردۆتهوه كه خاوهن ئاينهكان ئاگادار بكاتهوه بۆ ئهوهى زيادهڕۆيى و توندڕهوى له ئايندا نهكهن. دهفهرموێ: (قل يا أهل الكتاب لا تغلوا في دينكم). واته: ئهى خاوهن كتێبهكان! زۆر ڕۆ مهچن له ئايندا.
لەم بابەتەدا هەوڵدەدەین گوزەرێكی خێرا بە چەند وێستگەیەك لەژیانی پێغەمبەری خوا(د.خ) بكەین و لەو سۆنگەیەوە هەموو ئەو شێوازو هۆكارە ئەمنیانەی كە لەمیانەی هەنگاوەكان و تێپەڕاندنی قۆناغەكاندا رە چاویكردوون نیشان بكەین، بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین پێبەپێی ئەو پێشەوا بەرێزەمان لە كاری ئیسلامیماندا هەنگاو بنێین و لە پێناو پاراستنی كارو زامنكردنی ئامانجەكانمان لایەنی پارێزكاری و قایمكاریمان زیاترو باشتر تۆكمەتر بكەین . ماڵی ئەڕقەمی كوڕی ئەڕقەم:
دیارە گەشت و سەیران یەكێكە لەو ڕێگایانەی كە مرۆڤ لێیەوە دەگاتە ناسینی بوونەر و دروستكراوەكانی خوا, لەوێشەوە بەدیهێنەری مەزن و تاقانە دەناسێت , هەر بۆیەش پەروەردگار ڕێنماییمان دەكات بە گەران و گەیشت و سەیران تا لە بوونەر و دروستكراوەكانی خوا ووردبینەوە و تێڕامێنین ( قل سیروا فی الأرض فنظروا .... ) وەك هەر شتێكی تر گەشت و سەیرانیش ئاداب و ڕێ و شوێنی خۆی هەیە كە پێویستە مرۆڤی موسوڵمان جێ بە جێیان بكات , تا دونیای نەكاتە قوربانی ئاخیرەت و زەرەرمەندی هەردوو دونیا نەبێت , لەو ئادابانەش :
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb