ئاماژه:خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌م وتاره ماوه‌ی دوازده ساڵ پێش ئێستا له شاری پاوه، بۆ کۆڕی چوارده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جینوسایدی هه‌ڵه‌بجه نووسراوه‌و له‌و کۆڕا پێشکه‌ش کراوه، وا ئێستا و لێرا ده‌قاوده‌ق بۆ یه‌که‌م جار بڵاوی ده‌که‌مه‌وه چوونکه داوا‌و خولیاکانی وتاره‌که و نووسه‌ر بۆ هه‌ڵه‌بجه،پایته‌ختی رزگاری خوازی کوردستان به داخه‌وه هێشتا ناتوونه ته‌دی، به‌و ئاواته‌وه...
مامۆستا گيان زۆر پێی خۆشحاڵين كه وه‌كوو ھه‌واڵنێری گۆڤاری ئیسلاح گه‌يشتوومه‌ته خزمه‌تان تاكوو وتوو وێژێكتان له گه‌ڵا بكه‌ين له باره‌ی فولکلۆری كورده‌واريدا. 1- سه‌ره تا وه‌كوو يه‌كه‌م پرسيار ئاماژه‌يێك بكه‌ن به فولكلۆر و ئه‌وه‌ى كه فولكلۆر به چ شتێك ده گوترى؟ وڵام : به هه‌رگوراني و نووسراو و داب و نه‌ريتێك كه له كۆنه‌وه مابێته‌وه و له نێو خه‌ڵکی دا که‌ڵکی لێ وه‌رگیرابێ و به‌ڕێوه برابێ فولكلۆر ده‌گوترێ. فولکلور، خاوه‌نێکی دیاری و ناسراوی نییه و موڵکێکی گشتی هه‌موانه و چینه‌کانی گه‌ل ده‌بنه خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ریان.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی 2013/4/4 بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی " محمد قطب"، برای سيد قطب شه‌هید دوای ته‌مه‌نێكی گه‌ش و پڕ له ئیمان و نووسین و خزمه‌تكردنی عه‌قیده‌و فیكری ئیسلامیی و له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا له‌سعودییه كۆچی دوایی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه ئاستانه‌ی خودا... ناوبراو له 1919/4/26 له گوندی موشای پارێزگای ئه‌سیوت له‌دایك بووه‌و برا بچووكی سه‌ید قوتبی شه‌هیده، كه سیازده ساڵ له سيد قطب بچووكتر بو‌وه..
لەکۆمەڵگە نوێیەکاندا کارى ئافرەتان هاوشان لەگەڵ پیاواندا لەچوارچێوەى کارى گەشەى کۆمەڵگەدایە، کەگشت ڕەهەندەکانى ژیانى مرۆڤایەتى دەگرێتەخۆ لەگرنگترینی ئەو ڕەهەندانەش بوارەکانى بەشدارییە لەپرۆسەى سیاسی‌دا کەپەیوەندى بەژیانى گشتى و تاکەکەسیەوە هەیەو ئاراستەى ژیانى کۆمەڵگە دەکات، هەربۆیە گشت ئەو بوارانە دەخوازێت ئافرەت ڕۆڵ و بەشدارى کاراو کاریگەرى هەبێت، تاکۆمەڵگە هاوسەنگانە ڕیگەى پێشکەوتن و گەشەى خۆى ببڕێت و ئافرەتان بتوانن خۆیان سوودمەندبن لەو بەشدارییە.
قوڕه‌یش سه‌رخۆشی هاوه‌ڵ بڕیاردان بوون بۆ خوای گه‌وره و به ته‌واوی ڕۆچوو بوون تیایدا. وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش خێڵێكی ده‌ستڕۆیشتوو بوون و ، كۆنترۆڵی لایه‌نه ئابووریشیه‌كه‌یان كردبوو و ، له لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ، ڕێ و ڕه‌سمی خۆیان كردبووه ڕێباز و به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌وروپشتی خۆیاندا سه‌پاندبوو.
هيوادارم له‌درێژيى بابه‌ته‌كه بێزار نه‌بن. چونكه له‌وه‌كه‌متر حه‌قى نادرێت) 1- به‌پێى ديراسه‌يه‌كى وردم بۆ قورئان و ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌ران (درودى خوايان له‌سه‌ر بێت), به‌درێژايى 25 ساڵ, دڵنيا بومه‌ته‌وه كه مه‌ترسيدارترين هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاين, خودى ڕؤچوون و زياده‌ڕه‌وييه له ئايندا. بۆيه قورئانى پيرؤز پێغه‌مبه‌رى ئيسلاميى ئاگادار كردۆته‌وه كه خاوه‌ن ئاينه‌كان ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زياده‌ڕۆيى و توندڕه‌وى له ئايندا نه‌كه‌ن. ده‌فه‌رموێ: (قل يا أهل الكتاب لا تغلوا في دينكم). واته: ئه‌ى خاوه‌ن كتێبه‌كان! زۆر ڕۆ مه‌چن له ئايندا.
لە وه‌تەی کۆمەڵەی سامیەکان بۆ مافی مرۆف نافی بیلای لەڕۆژ چوارشەمەی ڕابوردودا هاتوە کە، بەڵگەی زۆر گرنگ و دیار‌و بەرجەستە هەیە لەسەر ئەوەی کە ئسرائیل یاسای نێودەوڵەتی شکاندوە بە کۆشتنی خەڵکی مەدەنی پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی کردوە، لەگەڵ ئەوەی کە زۆرینەی گەلانی جیهان چاوی خۆیانیان لێ قوچاندوەو گوێی خۆیان لێکەڕکردوە، بەڵام ئەگەر ووڵاتانێك هەبن ئەو دۆسیە بجوڵێنن و پشتگیری بکەن ئەوا حوکومەتی ئیسرائیل و بەرپرسە سیاسیەکان و سەربازیەکانان توشی لێپرسینەوەی توند دەبن لەلایەن مافی مرۆڤی نێودەووڵەتیەوە .
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه که له کڵێسه‌ی چیای سینا وه‌رگیراوه، ھه‌ڵگری نامه‌کەی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) که له ساڵی 620ی زایینی دا بۆ ئه‌م کڵێسه‌ی ناردووه. ھه‌ڵگری نامه‌که عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب بو‌وه و ڕه‌سوولی خوا (د.خ) تێیدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که موسوڵمانان پشتگیری مه‌سیحییه‌کان بکه‌ن و به‌ستێنێکی باش فه‌راھه‌م بکه‌ن تاکوو ئازادانه، به‌ندایه‌تی و بانگه‌وازی ئایینی مه‌سیحیه‌ت ڕابگه‌یێندرێ. سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م، سوڵتانی عوسمانی له ساڵی 1517ی زایینی ئه‌م نامه‌یه‌ی به‌دروست زانیوه و بردوشیه‌ته ڕیزی به‌ڵگه ده‌سخه‌تیه‌کانی ئه‌نتیکخانه‌ی ئیمپڕاتۆری عوسمانی له قوسته‌نته‌نیا.
ئاماژە : یەکێ لەو شێوازانەی کە لە ڕێی بانگەوازی ئیسلامی‌دا کەڵکی لێ وەردەگیرێ، کەڵک وەرگرتنە لە بەسەرھات و حیکایەتە ڕاستەقینەکان. دکتۆر خالید محەمەد لە پیاوانی بەڕێزی دەعوەی ئیسلامی چیرۆکێکی زۆر سەرسووڕھێنەرمان بۆ ده‌گێڕێتەوه کە جێگای سەرنجە بۆ ھه‌موومان ... دکتۆر دەگێڕێتەوه : بزانن ئه‌و ئافره‌ته له‌ڕێگای براده‌ری خراپه‌وه چی فێرده‌بێت چی به‌سه‌رد ێت كه‌بۆخۆی ڕوداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت : پێش ئه‌وه‌ی بچمه قۆناغی ناوه‌ندی (زینب)ی خوشكم كه له‌من گه‌وره‌تر بوو زۆر ئامۆژگاری ده‌كردم كه ئاگام له‌خۆم بێت نه‌كا توشی هاوڕێی خراپ بم و له‌خشته‌م به‌رن.. .
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb