یه‌كیه‌تی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، گه‌وره‌ترین ڕێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رچووانی موسوڵمان له جیهانی ئیسلامدا، به‌بۆنه‌ی حه‌وتووی جیهانی قودس و یاریده‌ری دانیشتووانی فه‌له‌ستین به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
ئەمیر کەبیر ده‌ڵێ: ئەوەی ئامانجی یەک ساڵەی هەیە: گەنم بچێنێت. ئەوەی ئامانجی دە ساڵەی هەیە: نەمام دابنێت. ئەوەی ئامانجی سەد ساڵەی هەیە: مرۆڤ پێبگەیێنێت.
ئیلاهەی قومشەیی لە شوێنێکدا سەبارەت بە پاشملە باسکردن دەڵێ: زۆر سەیرە مرۆڤ تاڵەموویەک لە ناو خواردنەکەیدا دەبینێ، بێز دەکا و نایخوا، لەحاڵێکدا کە بەردەوام گۆشتی خامی خەڵکانی تر دەخوا!
ەجیب مەحفوز نووسەری مسری ده‌ڵێ: هیچ کات پێم مەڵێن فڵانە کەس ڕقی لەتووه و باست دەکا لێم گەڕێن با هەموو کەسم خۆش بوێ و وابزانم هەموو کەسیش منی خۆش دەوێ .....
لە چلدانەی قاعیدەی شەمس یاسای چواردە لە بڕی بەرهەڵەست لە بەرانبەر گۆڕانکارییه‌کی کە خوا بۆی ڕەخساندوویی، تەسلیم و مل کەچ بە. لەگەڵ ژیان هاوڕێ بە و لەگەڵ ڕەوتی ئەو خۆ ڕێک بخە دڵەڕاوکێت نەبێ ژیانت سەرووژێر دەبێ چونكه لەوانەیە بەو گۆڕانکارییە، ژیانێکی زۆر باشترت لە پێش بێ.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٩/١٢/١٣٩٩ زانای سووری، ڕاڤه‌كاری قوڕئانی پیرۆز «شێخ محه‌ممه‌د عه‌لی سابوونی» له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا له شاری یهلوا نزیك به شاری ئیستامبوڵ ماڵاوایی له دونیا كرد.
به هه‌وڵ و تێكۆشانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی نووسینگه‌ی پاوه، له پاركی دارستانی گوندی نه‌سمه، ڕێز له حافزانی سێ جوزوو له قوڕئانی پیرۆز گیرا.
موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، گه‌نجان و مێرمناڵانی شاری فه‌نووج دیدار و وتووێژی كرد.
شێخ حەسەنی بەسری: یا ابن آدم، ٳنما ٲنت ٲیام مجموعة، كلما ذهب یوم ذهب بعضك!!! واته: ئەی ڕۆڵەی ئادەم و مرۆڤی ژیر!! باش سەرنج بدە لە خۆت کە تۆ کۆمەڵە ڕۆژانێکی تایبەتی، هەر ڕۆژێکت کە لێ دەڕوا، بەشێک لە تۆ دەتوێتەوە. ئازیزان ڕۆژەکان بە پەلە دەگوزەرێن و ڕۆژژمێر و دەفتەری تەمەنمان بەبێ ئەوەی مۆڵەتمان لێ بگرێ، لاپەڕەکانی خۆی دەداتەوە و هەر لاپەڕەیهک کە لەم ڕۆژژمێرە دەدرێتەوە، ئیتر بە هیچ جۆرێک ناگەڕێتەوە، کەواتە با هەوڵ بدەین ساتەکانی ژیانمان پڕ بکەین لە زانیاری و پارێزگاری و سوود و قازانجمان هەبێت بۆ خۆمان و کۆمەڵگەمان. ئاماده‌كردن: موحەممەد ئیزەدی
لەهیچ شتێک ئەوەندە پەشیمان نیم بەئەندازەی ئەو ڕۆژەی خۆر ئاوا دەکەم و تەمەنم کەم دەکات و کرده‌وەی چاکیشم تێدا نەکردبێت. ئیبنی مه‌سعوود(خوا لێی ڕازی بێت)
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb