یه‌كیه‌تی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، گه‌وره‌ترین ڕێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رچووانی موسوڵمان له جیهانی ئیسلامدا، به‌بۆنه‌ی حه‌وتووی جیهانی قودس و یاریده‌ری دانیشتووانی فه‌له‌ستین به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
الحمدلله رب العالمین والعاقبة للمتقین والصلاة والسلام علی المبعوث رحمة للعالمین وعلی آله و صحبه ومن تبعه الی یوم ا‌لدین وبعد...
یه‌كیه‌تی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، له ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نه‌كان، بنكه‌كانی پێكهاتوو له زانایانی ئایینی و زانایانی موسوڵمان، داوا ده‌كا كه ڕێز له حه‌وتووی جیهانیی قودس كه له ڕێكه‌وتی ٦ تا ١٢ی مارس به‌ڕێوه ده‌چێ، بگرن. هه‌ڵبه‌ت زۆر كه‌س وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شه‌یان داوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان شه‌وی شه‌ممه‌ی ٢٢ی ڕه‌جه‌ب هاوكات له‌گه‌ڵ ٦ی مارسی ٢٠٢١ به‌ڕێوه بردووه.
ئاماده‌بووان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوای تاوتوێكردنێكی زۆر و پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كانیان، له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ڕێك كه‌وتن:
یه‌كه‌م: پشتیوانی له مزگه‌وتی ئه‌قسا و هه‌وڵ بۆ ئازادی قودس و فه‌له‌ستینی داگیركراو، ئه‌ركێكی شه‌رعی و پێویستیی عه‌قڵی و سروشتیی، بۆ گشت خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و نه‌ته‌وه‌كانی ئیسلامی و عه‌ڕه‌بی و پێویستیی مرۆڤییه. هه‌ر كه‌س به ڕاده‌ی توانایی و هێز و گونجاویی پێگه‌كه‌ی له ئاست ئه‌و فه‌ڕزه‌دا به‌رپرسیاره. هه‌ڵبه‌ت له‌و نێوانه‌دا، به‌رپرسیاره‌تی ده‌سه‌ڵاتداران، سه‌رۆكانی جه‌ماوه‌ر، فه‌رمانڕه‌وایان و به‌رپرسان به‌پێی سه‌رنجدان به هێزی ئه‌رته‌شی، ئابووری و پشتیوانیان له‌و پرسه له ته‌واوی بواره‌كانی ئابووری، پزیشكی، كۆمه‌ڵایه‌تی و نیزامی به ئامانجی ئازادی مزگه‌وتی ئه‌قسا و فه‌له‌ستین، زۆرتر و به‌ربڵاوتره.
به هه‌مان شێوه خاوه‌نانی میدیاش ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان بده‌ن كه ته‌واوی بواره‌كانی به‌كارهاتوو و نوێگه‌ری و داهێنه‌ری به‌ركار بهێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توانایی ئابوورییان هه‌یه، پشتیوانی ماڵی و مرۆییان لێ بكه‌ن.
دووهه‌م: تاوانی داگیركه‌رانی سه‌هیۆنیست دژ به مزگه‌وتی ئه‌قسا، قودس، پاسه‌وانان و نوێژخوێنانی و دهستدێژییهكانیان وه‌ك كوشتنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و ئاواره‌كردنیان و خراكردنی خانووه‌كانیان، تاوانێكه دژ به مرۆڤایه‌تییه. هه‌مووی ئێمه به گشتی ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه ئه‌و تاوانانه بخه‌ینه ڕوو و مه‌حكوومی بكه‌ین و ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی و له ئاست برایانمان له فه‌له‌ستین جێبه‌جێ بكه‌ین.
سێهه‌م: هه‌نگاو و تاوانه‌كانی دوژمنی سه‌هیۆنیست دژ به مزگه‌وتی ئه‌قسا و قودس، پێویستی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند و یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه و گه‌ڵاڵه‌كانی و بایكۆتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابووریی هه‌یه. نه‌ك ئه‌وه‌یكه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه ئاسایی بكرێت و په‌ره‌ی پێ بدرێ كه ئه‌وه دژ به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه و ناپاكی له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێ و له‌گه‌ڵ ئاوه‌زێكی دروست و سروشتی مرۆڤایه‌تی كه دژ به داگیركه‌رییه، یه‌ك ناگریته‌وه.
چواره‌م: ئاماده‌بووان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و چالاكییانه ڕێك كه‌وتن:
١- داوا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروبواری ئایینی و ڕێكخراوه‌كانی تر ده‌كه‌ن كه به‌شێك له وتاره‌كانی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌جه‌بی ١٤٤٢ی كۆچی (١٢ی مارسی ٢٠٢١) ته‌رخان بكه‌ن به بابه‌تی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا و داوا ده‌كه‌ن كه هه‌موویان له نوێژهكانایندا قنووت بخوێنن.
٢- سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له شاری قودس، له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ٢٩ی ڕه‌جه‌بی ١٤٤٢ هاوكات له‌گه‌ڵ ١٣ی مارسی ٢٠٢١.
٣- بانگه‌شه‌ی سازدانی به‌رنامه‌یه‌كی خێرخوازی له ڕێی مینبه‌ری ئه‌قسا و ڕێكخراوه‌كانی فه‌رمی پێوه‌ندیدار له قودس و ده‌عوه‌ت له ته‌واوی یه‌كیه‌تی و ئه‌نجوومه‌نه‌كان بۆوهیكه له خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی دروست و به‌ربڵاو یارمه‌تی ماڵیی بده‌ن.
٤- به‌ڕێوه‌بردنی فیستیڤالی شێعر و كار و چالاكی تر.
٥- به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنگره بۆ تاوتوێكردنی ته‌واوی بواره‌كانی ئه‌و دۆزیه.
٦- به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكی ئاشتیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ ده‌ربڕینی هه‌قانییه‌تی ئه‌و بابه‌ته، زیندووكردنه‌وه‌ی و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی دادپه‌روه‌ری و ده‌عوه‌ت له ئازاده‌كانی جیهان بۆ پشتیوانی له‌وان.
٧- بایكۆتی هه‌مه لایه‌نه‌ی ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانی ڕژێمی داگیركه‌ری قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا.
٨- جێبه‌جێكردنی ته‌واوی پیلان و گه‌ڵاڵه‌كان و به‌رنامه‌كانی پێشنیاری پێشوو وه‌ك (به‌رنامه‌ی عبادا لنا و زیت الاقصی) و پێشنیاره‌كانی تایبه‌ت له‌و بیانییهدا.
٩- ڕێكخستنی دروشمی میدیایی شیاو كه یه‌كیه‌تی جیهانیی زانایانی موسوڵمان ڕێكخستنی به‌شێكی ده‌ست پێ كردووه.
١٠- به‌هێزكردنی یه‌كیه‌تی نێوان موسوڵمانانی جیهان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانمان له فه‌له‌ستین له‌ڕێی له‌ئه‌ستۆگرتنی كه‌فاله‌تی ئه‌و و باشتره هه‌ر هاوپیشه‌یه‌ك كه‌فاله‌تی هاوپیشه‌ی خۆی به‌ئه‌ستۆ بگرێ. (بۆنموونه زانایان كه‌فاله‌تی زانایان له ئه‌ستۆ بگرن، خوێندكاران كه‌فاله‌تی خوێندكاران، بنه‌ماڵه‌كان كه‌فاله‌تی بنه‌ماڵه‌كان و قوتابخانه‌كانیش كه‌فاله‌تی قوتابخانه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرن). به‌م چه‌شنه پێوه‌ندیی كه‌فاله‌تی نێوان موسوڵمانانی ده‌ره‌وی فه‌له‌ستین و دانیشتووانی فه‌له‌ستین سه‌ره‌تا له قودس و پاشان له ناوچه‌كانی تری فه‌له‌ستین دروست ده‌بێ.
١١- جه‌خت له‌سه‌ر گرینگیی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه له‌ڕێگه‌ی كه‌ره‌سه‌ی پێویست ئه‌نجام بدرێن:
- زیندووكردنه‌وه‌ی بواره‌كانی ناسیاری و كولتووری مزگه‌وتی ئه‌قسا، قودس و بابه‌تی فه‌له‌ستین له ڕوانگه‌ی مێژوویی و ژیاری له‌ڕێگه‌ی كه‌ره‌سه‌ی كارساز و كاریگه‌ر.
- زیندووكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ڕامیاری له ڕێی ده‌عوه‌تی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌كانی سیاسی له جیهانی ئیسلام و ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام بۆ پشتیوانی له ئاڕمانی دادپه‌روه‌ری فه‌له‌ستین، به‌پێی دۆخی شیاوی سیاسی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك.
- چالاكسازی ڕۆڵی دیپلۆماسی له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
- چالاكسازی ڕۆڵی پاڕلهمانهكان به شێوه‌ی تاكی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ناساندنی بابه‌تی فه‌له‌ستین و پشتیوانی له‌و.
- چالاكسازی ڕۆڵی میدیاكانی ماهواره‌یی، ڕادوێكان، ڕۆژنامه‌كان، گۆڤار و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌پێی توانایی و لێهاتوویی هه‌ر كه‌س. هه‌روه‌ها هاوكاری میدیاكانی پشتیوانی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئه‌و میدیایانه‌ی كه گرینگی زۆر به‌و بابه‌ته ناده‌ن، تاكوو له ئاكامدا میدیایه‌كی گشتگیر و ئامانجدار بۆ ناساندنی بابه‌تی فه‌له‌ستین پێك بێت.
- چالاكسازی ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێی گرینگی‌دان به هه‌ژاری، ڕاهێنان و ته‌ندروستی و شیكردنه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی برایانمان له فه‌له‌ستین له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شداری له خستنه‌ڕووی ڕێگاچاره بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌پێی توانا.
- چالاكسازی یارمه‌تییه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌ڕێی زیندووكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی خێرخوازی و مرۆیی و یارمه‌تی بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵكی فه‌له‌ستین.
- پێشده‌ستی بۆ چالاكییه‌كانی جه‌ماوه‌ر به شێوازگه‌لی جۆراوجۆر به مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی بابه‌تی فه‌له‌ستین له ناخ و ده‌روونی ته‌واوی خه‌ڵك و چالاكسازی ڕۆڵی ئه‌وان و هاندانیان بۆ پشتیوانی له بابه‌ت و ئازادسازی فه‌له‌ستین و گیانبازیان له‌و ڕێگایه.
١٢- هه‌ڵبژاردنی ٢٥ كه‌س له زانایانی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانیی موسوڵمان به هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌ی زانایانی فه‌له‌ستین له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی، تاكوو هه‌ركامیان ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕه‌جه‌بی ١٤٤٢ی كۆچی هاوكات له‌گه‌ڵ ١٢ی مارسی ٢٠٢١ بۆ ماوه‌ی یه‌ك تا دوو خولهك وتارێك پێشكه‌شی دانیشتووانی فه‌له‌ستین له قودس بكه‌ن.
له‌و دۆخه‌دا ئه‌و كارانه پێویسته و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێ جه‌خت بكرێته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه حه‌وتووی جیهانی قودس سه‌ره‌تای ڕێگای سه‌ركه‌وتن و ئازادسازییه؛ به‌شێوازێك كه بڵێسه‌كانی سه‌ركه‌وتن نهكۆژێنهوه و چالاكییه‌كانی ئه‌و حه‌وتوویه تاكوو مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی داهاتوو درێژه‌ی هه‌بێ.
وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان
بۆچوونه‌کان