بە بەشداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت، دانیشتنی هاوبەشی جێگریی ئیداری دارایی ناوەندیی و پارێزگایی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ بەرێوە چوو.
دانیشتنی هاوبەشی پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی و پارێزگایی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ڕۆژی پێنجشەممە ۲۵ی گوڵانی ۱۴۰۴ بەڕێوە چوو.
دکتۆر سەتتار ئایینەپوور، ئەندامی شوڕای ناوەندیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە وتارێکی کە لە سەیرانی بنەماڵەیی جەماعەت لە پاوە ئاراستەی کرد، جەختی کرد: «چوونە ناو ڕێبازی ئیمان بە زەوق و تامەزرۆییەوە دەست پێ دەکا، بەڵام ڕێگەی گەیشتن بە ترۆپکی مەعریفە، سەرڕێژ لە کۆسپ و لەمپەڕە و پێویستیی بە بەردەوامی و ڕاوەستاوییە».
بەربەیانی ڕۆژی پێنجشەمە بە بانگەشەی ڕێکخراوەی سڵامەت و واران ،ڕێپێوانێک لە مەزارگەی مەڵامەڤسووڎ تا هانە براڵوو بەرێوە چوو.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای هۆرمۆزگان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردووان و بریندارانی ڕووداوی لەنگەرگەی شەهید ڕەجایی بەندەرعەبباس، داوای تاوتوێی وردی هۆکاری ئەو ڕووداوە و سزای توندی تاوانکاران کرد.
دەیەمین کۆبوونەوەی شوڕای ناوەندیی جەماعەت، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی خاکەلێوەی ۱۴۰۴ لە نووسینگەی ناوەندیی لە تاران بەڕێوە چوو.
موحەممەدئەنوەر ئەمیری، ئەندامی شوڕای ناوەندیی جەماعەت، لە کۆڕی ئەندامانی جەماعەت لە ئیرانشار (سێشەممە ۱۹ی خاکەلێوەی ۱۴۰۴) ڕۆڵی بنەماڵە، ڕێکخراوە و بەها ئایینییەکانی لە پێکهاتنی شوناسی تاکەکانی کۆمەڵگە بە گرینگ هەژمار کرد.
داود ناروویی، جێگریی پەروەردە و ڕاھێنانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۴ی خاکەلێوەی۱۴۰۴ لەگەڵ ئەندامانی جەماعەتی شاری ئیرانشار چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
هەشتەمین کۆبوونەوەی شوڕای ناوەندیی جەماعەت، شەوی دووشەممە ۲۰ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳، بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتیی جەماعەت و بە مەبەستی تاوتوێی پێکهاتەی جێگران و بنکەکانی ناوەندی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو.
لە شەشەمین خولی چالاکییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، جێگرانی نوێی لێژنەی کارگێڕیی ناوەندی لە دانیشتنی شوڕای ناوەندی کە شەوی شەممەی ۲۷ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳ بەڕێوە چوو، هەڵبژێردران.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb