لەو دانیشتنە، موحەممەدئەنوەر ئەمیری ئەندامی شوڕای ناوەندیی جەماعەت، بوارەکانی جۆراوجۆری شوناسی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی تاکەکانی کۆمەڵگەی تاوتوێ کرد. ئەو بە ئاماژە بە ڕۆڵی بنەماڵە، ڕێکخراوەکان و بەها ئایینییەکان لە پێکهاتنی شوناسی کەسەکان، جەختی لەسەر گرینگیی هاوسەنگی نێوان بەرژەوەندی تاکەکەسی و کۆمەڵگا کرد. ئەمیری بە بەڵگەی ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز، ئاماژەی بە پێگەی بەرزی بنەماڵە و کۆمەڵگا لە ئیسلامدا کرد و بەرپرسیارەتی و لەخۆبووردەیی وەک ڕوکنی سەرەکی کۆمەڵگایەکی تەندروستی هەژمار کرد.
ئەمیری لە بەشێکی تری وتەکانیدا، باسی لە پێناسەی «جەماعەتی دعوەت و ئیسلاح» لەسەر تەوەری مەرامنامەی جەماعەت کرد. ئەو جەماعەتی وەک ڕێکخراویەکەی مەدەنیی ئێرانی کە خاوەن ئامانجی کولتووری، کۆمەڵایەتی و چاکسازییە ناساند کە بە پشتبەستن بە سازگاری، میانەڕەوی و هەڵسوکەوت لەگەڵ لایەنەکانی تر، گەشەی شارستانییەتی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری گشتیی کۆمەڵگا کار دەکا.
ئەو بەپێی چالاکیی پێشینەی جەماعەت لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، کولتووری، ڕامیاری و شارستانی، بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا، داوای هاوکاری لە تەواوی هێزەکانی دڵسۆزی کۆمەڵگا کرد. ئەندامی شوڕای ناوەندیی جەماعەت لە وتەکانیدا جەختی لەسەر پێویستیی وێژمانی یەکترقبووڵکردنی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە کۆمەڵگادا کرد. ئەو چاکسازیی کۆمەڵگای، پڕۆسەیەکی بەردەوام و بێ پسانەوە زانی کە لە چاکسازیی تاک و بنەماڵەوە دەست پێ دەکا و بە قبووڵکردنی فرەچەشنیی و جیاوازییەکان، دەگاتە یەکانگیریی کۆمەڵگا.
لەو دانیشتنەدا کە کۆمەڵێک لە زانایانی ناوەندی ئێرانناسیش بەشدار بوون، غوڵامڕەزا ئیخوان، بەرپرسی پارێزگایی جەماعەت، وێڕای دەستخۆشی لە ئامادەبووانی ئەو کۆڕە، لە وتارێکی کورتدا کارکرد و گرینگیی فێربوونی زمانەکان، پێداگری و چاپی کتێب بە زمانی فارسی و بەلووچی بۆ پەرەدان و پاراستنی کولتووری بە گرینگ هەژمار کرد.
بۆچوونهکان